تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ڕانیە# ئەم وەرزە بۆ دووەم ساڵییەتی لەسەر یەک بەشداری یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەکات، هەر چەندە دەستپێکی خولەکەی بەسەرکەوتن دەستپێکرد و دواتریش یاریزانانی تیپەکە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، بەڵام بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی یاریزانان دوای چل ڕۆژ بایکۆتی مەشق و یارییەکانی یانەکەیان کرد و لە یاری بەرانبەر شێروانە ئامادەنەبوون یاری بکەن و بە دۆڕاو هەژمار کران، لە دوای ئەم ئامادەنەبوونە و بەرپرسی وەرزشی ناوچەکە و هاندەران و خەڵکی دڵسۆز و بەرپرسانی یانەکە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەرێک بۆ یانەکە بدۆزنەوە، دووبارە یانەکە دەستی بە مەشقەکان کردووە، لە ئێستادا 2024 یانەکە چاوی لەوەیە بتوانێ لە یارییەکانی داهاتوو ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ و لە یاری بەرانبەر #دەربەندیخان#یش توانی سێ خاڵ و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، لە ئێستادا یانەکە خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ یارییەکانی داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 45 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!