ئاوێ لەسەردەرچووە چە گەزێ چە سەد گەز
ئەو ڕووپۆشە ئاوییانەی کە لە بەژن و باڵای مرۆڤ قولترن دەبنە مایەی خنکان و فەوتانی ئەو مرۆڤانەی کە مەلەی نازانن، گەز: پێوانەیە بۆ درێژی و قوڵی بەکاردەهێنرێت لە مەترێک کورتترە، ئاوێک چ مەترێک بکەوێتە سەر سەری مرۆڤەوە چ سەد مەتر هەر مەترسی خنکانی مرۆڤەکە هەیە ئەوە وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ زیانێک چ کەم بێت چ زۆر هەر مەترسییدارە بۆیە لە #سنە# دەوترێت: ئاوێ لەسەردەرچووە چە گەزێ چە سەد گەز.[1]