تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پیشەسازی# شاری #هەولێر# ئەمساڵ یەکەم ساڵییەتی لە بەشداری کردنیان لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەم وەرزە کارگێڕیی یانەکە سەرەڕای ئەوەی کە وەکوو پێویست لایەنی دارایی تیپەکە باش نییە، بەڵام دەیانەوێت جیاواز بن و ئەنجامی شایستە لەم وەرزە بەدەست بهێنن لەپاڵ یانە گەورەکانی کوردستان، لە دەستپێکی خولی پلە نایابی کوردستان یانەکە لە #یانەی وەرزشی دەربەندیخان#ی بردەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، لەم بارەشەوە #مەولود ڕەمەزان# ڕاهێنەری یانەی وەرزشی پیشەسازی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە یەکەم ساڵمانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، دەمانەوێت تیپێکی جیاواز بین لە خولەکە و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە ئەمساڵ کە چوار تیپ دادەبەزێ ئێمە خۆمان بهێڵینەوە و بتوانین کێبڕکێ لەگەڵ یانە بەهێزەکانی خولەکە بکەین، هەر چەندە ئامادەکاری تیپەکە ئامادەکارییەکی مامناوەندە، بەڵام ئومێدی زۆرمان هەیە کە بتوانین ئەنجامەکانمان باش بێت و پلانی تۆکمە دابنێن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا ئەنجامەکانمان باش بێت، لە بارەی گرفتەکانیش وتی گرفتی دارایمان هەیە ئەوەش گرفتێکی گەورەیە کە ئێمە پێوەی دەناڵێنین بەهیوای ئەوەین هاوکاری تیپەکەمان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامان دڵخۆشکەر بێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!