تیپی بالەی کچانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی بە ستافێکی ڕاهێنەری کوردی و کۆمەڵێک یاریزانی کوردی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە هۆڵی #یانەی ئەکاد# لە شارۆچکەی #عەنکاوە# دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی ئێراقی، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە کچە کوردەکانی پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئێراقی لە سەربازگەیەکی مەشقی چڕدان بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی ئێراقی، لەم بارەشەوە دکتۆر (ڕاندی متێ) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی ئێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی سەرجەم یاریزانەکانمان یاریزانی کوردی شارەکانی کوردستانن کە هەڵبژاردەی ئێراقی پێکدەهێنن، وتیشی لە سەرجەم یاریزانەکانمان تەنیا یەک یاریزانی عەرەبی شاری #بەغدا#مان تێدایە، ڕۆژانە بە ستافێکی ڕاهێنەری کوردی کە سەرجەممان کوردین و لە شارەکانی کوردستان ڕاهێنەری یانەکانین مەشقی هەڵبژاردەی ئێراقی دەکەین، ئامانجمان ئەوەیە تیپێکی بەهێز درووست بکەین بۆ هەڵبژاردەی ئێراقی و کێبڕکێی سەرجەم هەڵبژاردەکانی وڵاتانی عەرەبی بکەین، هیچ گرفتێکمان نییە و ڕۆژانە یاریزانەکانمان پەیوەستن بە بەرنامەکانی هەڵبژاردەکە و چاومان لەوەیە بە پێکهاتەیەکی بەهێز بەشداری کێبڕکێیەکان بکەین لە پاڵەوانێتییەکان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!