یانەکانی بەشدار لە خولی پیشەگەرانی ئێراقی بەردەوام چاویان لەسەر ئەستێرەکانی کوردی یانەکانی کوردستان و یانەکانی تری بەشدار لە خولەکانی کوردستان و ئێراقین، #یاسین کەریم# یەکێک لە گۆڵپارێزە بەتواناکانی کوردە کە لە چەندین یانەکانی ئێراقی بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکانی یانەکانی شاری #بەغدا# و کوردستان و باشووری ئێراقی کردووە، ئەم وەرزە لە یانەی شورتەوە پەیوەندی بە یانەی تەلەبەی شاری بەغدا کردووە لەم بارەشەوە یاسین کەریم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: من لەگەڵ یانەی تەلەبە زۆر ئاسوودەم، چونکە من ئەزموونی زۆرم هەیە لە خولەکانی ئێراقی و لە یانەی میناوە چوومە یانەی شورتە هەر بە شێوەی سەرەکی یاریم کردووە، بەڵام لە یانەی شورتە زۆر شت بە ڕوومدا گۆڕا نەم توانی ئەو بەرنامەی هەم بوو جێبەجێی بکەم، ئێستا 2024 زۆر ئاسوودەم چونکە ڕاهێنەر متمانەی تەواوی پێمە گەیشتوومەتەوە ئاستی جارانم، بەڵام بەداخەوە دوای مەشقێکی زۆر دووچاری پێکان بوویمە، ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ ئەوەی هەلی یاری کردنم پێ بدەن. لەبارەی بەرنامەکانی وتی من سێ ساڵە لە یاری کردن دوورم بەهۆی ئەوەی یەدەگ بووم هەلی یاری کردنم نەبووە دەمەوێ بگەڕێمەوە ئاستی جارانم و بگەمە ئامانجەکانم و دووبارە بانگەشتی هەڵبژاردەی ئێران بکرێمەوە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستەکانی لە یانەکانی تریش وتی هەریەک لە یانەکانی شورتە و نەجەف و مینا و تەلەبە داوایان کردووم، بەڵام من تەلەبەم هەڵبژارد، هەر چەندە چەندین یانەی تریش هەبوو پلەکانی کەمتر بوو، من وەکوو خۆم حەزم دەکرد لە یانە گەورەکانی ئێراقی یاری بکەم.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!