لە شاری #سلێمانی# بە بەشداری دە یانەی کچانی شارەکانی کوردستان و ئێراقی پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی ئێراقی بەڕێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو #یانەی ئەکاد#ی پارێزگای #هەولێر# و #دەربەندیخان# گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی بالەی یانەکانی ئێراقی، لە یاری کۆتایشدا لەسەر یاریگای هۆڵی داخراوی #زانکۆی سلێمانی# هەردوو کچە یاریزانانی یانەکە ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە کچە یاریزانانی هەردوو تیپ بە هیوای زۆرەوە هاتنە نێو یاریگا لاوانی دەربەندیخان پاڵەوانی خولی ئێراقی بووە و کچانی ئەکادیش پاڵەوانی ئێراقی بووە، لە یارییەکەش کچە یاریزانانی یانەی ئەکادی عەنکاوە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بە درێژایی یارییەکە و کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی پێ بهێنن بە ئەنجامی (3-0) گێم، کچانی ئەکاد بۆ دووەم ساڵ لە سەر یەک بوونە پاڵەوانی خولی ئێراقی و بە نوێنەرایەتی کچانی ئێراقیش بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەکانی وڵاتانی ئاسیا دەکەن، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.هەریەک لە یانەکانی دەربەندیخان و گازی باکوور پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!