جۆی دیگە و کا ناخوات
کەر و گوێدرێژ زۆر حەز بە خواردنی جۆ دەکات، تاوەکوو دانەوێڵەی جۆ هەبێت هیچ خواردێکی تر سەرنجی ڕاناکێشێت هەر بۆیە بە گاڵتەوە وتراویشە: کەر بە جۆ بمرێت شەهیدە، کا ئەو لاسکە قەسەرەی کە دەکوترێت چ بە گێرە چ بە ئامێری کاکووت، هەر پووش و پەڵاشە، ئەگەر کەسێک خواردنی باش بخوات بە خواردنی خراپ ڕازی نابێت بۆیە لە شاری #سنە# وەکوو ئیدیۆم بۆ ئەو حاڵەتە وتراوە: جۆی دیگە و کا ناخوات.[1]