ڕۆژان ڕۆژی لە شۆنە
وتراویشە: ڕۆژگا ڕۆژی لە شۆنە، لە #هەولێر#ێ دەوترێت: ڕۆژان ڕۆژی لە دوایه، وەکوو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی گەورەکان و پێشینانمان ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مرۆڤ غروور نەبێت بە دەسەڵات و هوێزی ئەمڕۆیی و هەڵە و ستەم لە خەڵکی نەکات، چونکە ئەو دەسەڵاتە نامێنێ و ڕۆژی ئەوانە دێت کە ستەمیان لێکراوە و حەقی خۆیان دەسێینەوە بۆیە لە #سنە# وتراوە: ڕۆژان ڕۆژی لە شۆنە.[1]