تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دهۆک# ئەم وەرزە لەسەر دەستی کارگێڕیی تازەی یانەکە دەیانەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، یانەکە لە ڕیزبەندی یانەکانی ئێراق ئەم وەرزە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەند دێت لە کۆی ئەنجامدانی 34 یاری لە خولەکە خاوەنی 55خاڵە و لە پلەی شەشەم دێت، 14 یاری براوە بووە و 13 یاری دووچاری یەکسان بوون هاتووە حەوت یاریشی دۆڕاندوە، دهۆک جیاواز لە وەرزەکانی تر ئەم وەرزە دەیەوێت کێبڕکێی یانەکانی تری خولی ئەستێرەکانی ئێراقی بکات بۆ ئەوەی چەند خانەیەکی تر پێش بکەوێت لە ڕیزبەندی یانەکان، هاندەرانی وەرزشی شاری #دهۆک#یش ئەم وەرزە لە ئاستی تیپەکەیان ڕازین و چاویان لەوەیە زیاتر تیپەکە بچێتە خانەکانی پێشەوە، هەر چەندە ئەم وەرزە خولی پیشەگەرانی ئێراقی یانەکان ئاستیان بەرزە و کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی گەورە، بەڵام دهۆکییەکان بەردەوامن لە ڕکابەری کردن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، ئەم وەرزە کارگێڕیی یانەکە چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی ئەستێرە مۆرکردووە بۆ ئەوەی ئاست و ئەنجامیان دڵخۆشکەر بێت، (عەلی وەهیب) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکەش ئەوەی ڕاگەیاند وتی سوپاسی هاندەرانی یانەکەمان دەکەین کە بەردەوام پاڵپشتی یانەکەمانن و هەروەها هەموو یانەکان چاویان لەسەر یانەی دهۆکە ئەم وەرزە کە بتوانێ ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، دەمانەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین و ئێمەش تیپێکی بەهێز و ڕکابەرین لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق.[1]