#ئالە گەنجە# یاریزانی تۆپی بالەی #یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر#.
یاری تۆپی بالە لە ئێستادا بەهۆی کەمی ژمارەی یانەکان و نەبوونی پشتگیری بۆ یاریزانان وەکوو پێویست گرنگی پێ نادرێت لە چاو بالەی کوڕان، بەڵام ژمارەیەک لە یانەکان لەگەڵ نەبوونی بودجەی پێویست گرنگی بە تیپەکانیان دەدەن، یانەی ئافرەتانی هەولێر یەکێک لەم یانانەی پارێزگای هەولێر کە گرنگی زۆر بە وەرزشی ئافرەتان دەدات بە سەرجەم یارییە وەرزشییەکانەوە، ماوەی چەند ساڵێکە یانەکە گرنگی زۆر بە یاری بالە دەدات لە ئاستی کچان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن بەم تیپە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بکەن لەسەر ئاستی ئێراق و کوردستان، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەکەی لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق ئەویش ئالە گەنجە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2005ی پارێزگای هەولێر و قوتابی قۆناغی 12ی ئامادەییە. [1]