دوای تەواو بوونی پاڵەوانێتیی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی تەمەنەکانی ئێراق (لە کوڕ و لە کچ)، یەکشەممە کۆتایی هات بە پاڵەوانێتیی ئاستی تەمەنەکان و یانەکانی ئێراق، کە لە شاری سەماوە (موسەننا) ئەنجامدراو چوار ڕۆژی خایاند.
=KTML_Bold=ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو.=KTML_End=
1. لە پێشبڕکێی یانەکانی ئێراقدا، #یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیک# توانی (بە کۆکردنەوەی 17.5 خاڵ) پلەی یەکەم بەدەست بێنێ لەسەر ئاستی هەموو یانەکانی ئێراق و کاس و مەدالیا زێڕەکان مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا پلەی دووەم #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# و پلەی سێیەم یانەی (قیسارە) بەدەستیان هێناوە. پیرۆزباییان لێدەکەین، سەرکەوتوو بن.
2. لە ئاستی تەمەنەکان هەموو ئەو (13) یاریزانەی مەلیک کە بەشداریان کرد توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردن.
3. لەسەر ئاستی بۆردی شەترەنجی پاڵەوانێتیی یانەکان (کە لە پێنج بۆرد پێکهاتووە)، لە چوار بۆرد دا (بۆردی 2، 3، 4، 5) یانەی مەلیک پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
جێی شانازی و دڵخۆشییەکی زۆرە کە ئەم یانەیە هەر لە یەکەم ساڵی دامەزراندنیدا ئەو ئەنجامە گەورەیەی تۆمار کردوو خستییە سەر ئەو ئەنجام و دەسکەوتانەی کە لە ماوەی ڕابردوو دا بەدەستی هێناون.
ناوی 13 یاریزانە سەرکەوتووەکەی یانەی مەلیک:
کوڕان:
چیا سەمیر ئەنوەر/ 6 ساڵی
ئەحمەد سۆران ئازاد/ 6 ساڵی
ڕەهەند ئاودێر عەبدوڵڵا/ 8 ساڵی (سلێمانی)
ئایدیا ئاودێر عەبدوڵڵا/ 10 ساڵی (سلێمانی)
داهێن سۆران ئازاد/ 12 ساڵی
لاوین محەمەد تاهیر/ 14 ساڵی
کچان:
سۆلین سۆران ئازاد/ 8 ساڵی
کانی ڕەوەز تەیب/ 10 ساڵی
شاریا سەمیر ئەنوەر/10 ساڵی
ژەنین نەسرەو مستەفا/12 ساڵی
سەلار سەمیر ئەنوەر/ 12 ساڵی
لارە سەمیر ئەنوەر/ 14 ساڵی
[1]