یانەی تەلەبەی شاری #بەغدا# ئەم وەرزە توانی #نیاز محەمەد#ی یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی هەولێر# بباتە ڕیزی یانەکەی بۆ بەهێزکردنی ڕیزی پێکهاتەی یانەکەی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق، ئەم یاریزانە کوردەی شاری #هەولێر# لەگەڵ یانەکەی شاری بەغدا تا ئێستا 2024 توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە خولی پیشەگەرانی ئێراقی و بووەتە جێگای متمانەی یانەکەی، لە دواین یاری تیپەکە بە باشترینی یارییەکە دەستنیشان کرا، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی سوپاس بۆ خوای گەورە بارودۆخم زۆر باشە لەگەڵ یانەی تەلەبە و هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم، یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی و دەستەی ڕاهێنەران زۆر ڕێزم دەگرن لەگەڵ یانەکە بەیەکەوە دەتوانین کاری باش بکەین، ئامانجی منیش وەکوو یاریزان ئەوەیە ئەمساڵ بتوانین لە چوار یانەکەی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان بین، لە ساڵانی داهاتووش ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکەین، لەبارەی باردۆخی یانەی هەولێر کە پێشووتر لەم یانەیە یاری کردووە وتی یانەی هەولێر یانەیەکی تایبەتە لە دڵی مندا جیاوازە لەگەڵ هەموو ئەو یانانەی یاریم بۆی کردووە، چونکە یانەی دایکە و سەرەتای یاریکردنم لەم یانەیە بووم و ماوەیەکی زۆر یاریم بۆی کردووە، هەرکاتێک یانەکە ئەنجامی خراپ بێت پێی دڵگران دەبم، هەولێر یانەیەکی گەورەیە پێویستە لەسەر ئێمە و هاندەران و حکومەتی هەرێم پشتگیری یانەکە بکەین و کەسانی شایستە لە بەڕێوەبردنی ئەو یانەیە دابنێن. [1]