گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کانی زەرد#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #زەڕێن#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #قەڵبەزە (ڕزگاری)# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #حاجی قازی#. [1]