گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #سەرکەلی عەزیز#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #هەوارەبەرزە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #بنەبەراز# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سەرناوە#. [1]