گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #هەوارە لارە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #زەردی قادر#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #دەنگەوەران# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تیلەکۆی گەورە#. [1]