گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #حەمەی قادر#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #چەمەبیسمیلا#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ژاڵەی حاجی قادر# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تواقووت#.
ئاوەدان کردنەوەی خاڵەبەگ دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی ساڵی (1910) لەسەردەستی (سۆفی محەمەد حەمەشەریف) باوکی (حاجی عەبدولقادر)، لەسەر ڕاسپاردەی (شێخ عەلی حوسامەدین قودسی سەرە).
[1]