ئاڵای کوردستان پێکاهاتووە لە سێ ڕەنگ و درووشمێک لە ناوەندی.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتووە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی =KTML_Red==KTML_Bold=سوور=KTML_End==KTML_End=ە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی =KTML_Green==KTML_Bold=سەوز=KTML_End==KTML_End=ە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ ی درێژییەکەیەتی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1526/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاڵای کوردستان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1526/0017.JPG=KTML_Photo_End=
درووشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان =KTML_Mark_Begin==KTML_Bold=خۆری زێڕین=KTML_End==KTML_Mark_End=ە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک) ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێیەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک (1) پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو (0.5) پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ درووست دەکەن. خۆرەکە دەبێت ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ (تیشک) تێدەپەڕێت.$ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان بەم شێوەی خوارەوەیە$
=KTML_Red==KTML_Bold=سوور=KTML_End==KTML_End=
=KTML_Green==KTML_Bold=سەوز=KTML_End==KTML_End=
=KTML_Mark_Begin==KTML_Bold=زەرد=KTML_End==KTML_Mark_End=
$شێوەکانی بەکار هێنانی ئاڵا$
هەڵواسینی بە دارا، پێویستە خۆرەکەی لە هەردوو ڕووەوە دیار بێت.
بەرز کردنەوەی لە باری پانی، ڕەنگی سوور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە.
بەرز کردنەوەی لە باری درێژی، ڕەنگی سوور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای ڕاست.
لە یەخەدانی وەک ڕۆزێت لەسەر سینگ، لە لای چەپ لەسەر دڵ هەڵ ئەگیرێت.
لە سەر مێز دانانی، پێویستە بە لای چەپدا بشکێتەوه.[1]