شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریک پەرستان و تیرۆریستانی #داعش# بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنووری #گەرمیان#، لەساتی ڕاوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای 5ی پیادەی #وەزارەتی پێشمەرگە# بە ناوەکانی (ئیسماعیل فارس ڕەسول، سوورکێو حەمە ڕەشید) شەهید بوون.
پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی ڕابردووی کوڵەجۆ دەکەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە.
بەخەڵکی کوردستان ڕادەگەینین، وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێمەکەمان و خراپی دۆخەکە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، بەڵام وەک هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریکردن لەخاک و خەڵکی کوردستان.
لەکاتێکدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆڕێکخستنەوەی شانە نوستوەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێک و بەبازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەکەینەوە، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش.
نەمری بۆ شەهیدان
سەربەرزی بۆ خانەوادەکانیان
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#08-04-2020#