ناونیشانی بابەت: مۆرتۆن نیورۆما چییە؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
حاڵەتێکی بەئازارە کە لە شانەی پێیەکاندا ڕوودەدات، لەنێوان ئێسکەکانی شانەی پێدا . ئەمیش کاتێک ڕوودەدات کە شانەکانی دەوری ئەو دەمارانەی دەچن بۆ پەنجەی پێی ھەڵدەئاوسێن و ئەستوور دەبن لەئەنجامی فشار خستنەسەری یاخود زەبر یاخود چارەسەکردنی بەھۆکاری دەرەکی . زیاتر لەنێوان پەنجەی سێیەم و چوارەمدا ڕوودەدات، بەڵام لەوانەیە لەنێوان دوو و سێشدا ڕووبدات . زیاتر لە تەمەنی مامناوەندا ڕوودەدات و زیاتر لە ئافرەتاندا.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
- بوونی ئازار ماوەماوە کە دێت و دەڕوات لە شانەی پێدا . ئازارەکە زیاتر وەکوو سووتانەوەیە لە شانەی پێدا .
- ھەندێک جار لەکاتی ڕۆشتندا واھەستدەکەیت کە بەردێک یاخود شتێک لەژێر شانەی پێتدایە .
- ھەندێک جار وەک گرێیەکی بەئازاریان لێدێت لەنێو پەنجەکانی قاچدا .
- لەدەستدانی توانایی ڕۆشتن بە ئاسایی بەھۆی ئازارەوە، ئەگەر ئاوسانێکی زۆریشی نەبێت .
- ھەندێک جار سڕی و ھەستکردن بەدەرزی ئاژەنین دەبینرێت لە پەنجەکانی پێدا .
=KTML_Bold=ھۆکارەکانی:=KTML_End=
- پێڵاوی نەگونجاو کە زۆر تەسکە یاخود زۆر بەرزە .
- ناڕێکی لەڕۆشتندا؛ ئەو کەسانەی بەخواری دەڕۆن یاخود دەشەلن ئەگەری تووشبوونیان زیاترە .
- ئەوانەی پێیان تەختە (فلات فوت) ، ئەوانەی قەوسی پێیان زۆرە، ئەوانەی ئێسکی پەنجە گەورەیان دەرپەڕیوە (بوونێۆن) .
- ئەوانەی ھەندێک وەرزش دەکەن وەکوو؛ ڕاکردن کە فشار دەخەنە سەر شانەی پێیان ، یاخود ئەو وەرزشانەی پێڵاوی تەسکی پێویستە وەکوو؛ بالیە، ھەڵخلیسکاندن لەسەر بەفر.
=KTML_Bold=دەستنیشانکردن:=KTML_End=
پشکنینی سەریری نەخۆشەکە ، تیشکی ئێکس ڕەی بۆ زانینی ھەر داخورانێک یان شکاوی لە ئێسکەکان ، ئامێری سۆنار بۆ بینینی گرێکە، تیشکی تەنووری .
=KTML_Bold=چارەسەرکردن:=KTML_End=
دەکەوێتە سەر تووندی حاڵەتەکە وبەپێی ئەوە لەپێشدا بەم خاڵانە دەستپێدەکات:
- بەکارھێنانی ناوکەفی گونجاو بۆ پێڵاوەکانت، و ھەروەھا پێڵاوی گونجاو و تەندرووست .
- مەساجکردن بە سەھۆڵ .
-پشوودان ھەتاکوو نیشانەکان نامێنێت .
- بەکارھێنانی ئازارشکێن و دژە ھەوکردنی وەک ئازار شکێنە نا ستیرۆیدەکانی لەژێر چاودێری پزیشکدا.
- دابەزاندنی کێش .
- چارەسەری فیزیایی کە یارمەتیت دەدات بۆ ڕاکێشان و بەھێزکردنی ماسوولکەکانی قاچ .
- لێدانی دەرزی ستیرۆید یاخود بەنجی مەوزعی (شوێنی) لەژێر ئامێری سۆنەردا. ھەندێک جاریش دەتوانرێت ئەلکهول بدرێت لە خانە ئەستووربووەکە، یاخوود بەکارهێنانی ڕادێۆفریکوینسی .
- چارەسەرکردن بە کرایۆسێراپی: ئەویش دانانی ساردییەکی زۆرە بۆ دەمارە ھەستیارەکە کەوا دەکات ھەندێک لە خانەکانی دەمارەکە بمرێت و ئازارەکە کەمبێتەوە.
- ھەندێک جار پێویستی بە نەشتەرگەرییە، کە ئەویش بە چەند تەکنیکێکی جیاوازە. [1]