ناونیشانی پەرتووک: خەباتی کورد
ناوی نووسەر: #جەمال نەبەز#
ناوی وەرگێڕ: کامیل شەریفپوور
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
جەمال نەبەز هۆشیارانە و هەستیارانە و بە شێوازێکی مۆدێرن، بیری نەتەوەخوازی لەزەینی مرۆڤی کورددا چەسپاند و بناخەی بیری نەتەوەیی کوردی پتەو کرد و ئەو ئەندێشەی بە شێوەی زانستییانە و سەردەمیانە بۆ ئێستا و بەرەی داهاتوو، بە دەروەستییەکی کەموێنەوە خەمڵاند. ئەم خوێندنەوە مێژووییە کوورتە، تەنیا گێڕانەوەیە کە مێژوویی ڕووت نییە، بەڵکوو خوێندنەوەیەکی مێژوویی، سیاسییە، کە تێیدا پرسی کورد بەباشی بەرجەستە کراوەتەوە و سەرنجی بەرانبەرەکەی بۆ لای دۆخی زاڵی زۆڵی سەپاو بەسەر نەتەوەی کورددا ڕاکێشاوە و لە دۆخی خوازراویی لە پەراوێزخراو ئاگاداری کردۆتەوە. [1]