پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 05
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 04
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 03
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 02
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,932
وێنە 106,313
پەرتووک PDF 19,777
فایلی پەیوەندیدار 99,442
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

شەهیدان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
ناونیشانی بابەت: 103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
ئامادەکردن: #عارف باوەجانی#

مێژووی هەردوو پەیماننامەی سیڤەرو لۆزان بەشێکی زۆری مادە و ناوەرۆکەکانی گرێدراوە بە نەتەوەی گەورەی کورد و سنووری کوردستانەوە، کە چۆن لە هاوپەیماننامەی سیڤەر ئاسانکاریی بۆ کورد و زۆربەی نەتەوەکان کرا. پێچەوانەکەشی چۆن لە لۆزان خاڵەکانی سیڤەر بە زیانی گەلی کورد هەڵوەشێندرانەوە.
=KTML_Bold=“هاوپەیماننامەی سیڤەر”=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی کە ئێمەی کورد نەتەوەیەکی زیندوو ڕەسەنین لە خۆرهەڵاتی ناڤین. لە ڕوی جینەتیکییەوە لە ڕەگ و ڕێشەی فارس و تورک و عەرەب نین و زۆر جیاوازین لەوان. نە کەمینەیەکی نادیارین لە گۆشەیەکی بچووکی جۆغرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، تا مێژووش بە کەمی باسمان بکات یا پشتگوێمان بخات. هەر بۆیە ئاور لەهەر جۆرە ڕێکەوتننامە و پەیماننامەو گۆانکارییەکی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، کە لە سەدان ساڵ پێشەوە ڕوویدابێت، یا لە سەدان ساڵ پاشتریش ڕووبدات، گەلی ئێمە لەو مێژووانە بە زەقی دیارەو ڕۆڵی کاریگەریشی هەیە.
=KTML_Bold=“پەیمانی سیڤەر چۆن بوو. سیڤەر کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە؟”=KTML_End=
سیڤەر شارۆچکەیەکی جوانی فەرانسەیە کە 45خوولەک بە ئوتۆمبیل لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتەوە دوورە. کە لەو کاتەدا دەسەڵاتداران و خاوەن بڕیارانی چەندین وڵاتی زلهێزی جیهانی، ئەو سەردەمەی شەڕی یەکەمی جیهان لەو شوێنە کۆبوونەوە. بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاکامی چوارساڵی شەڕەکە. ئیتر لە ئاکامی کۆتایی ڕێکەوتننامەیەکیان وەک پەیمانی سیڤەر لەو شارەدا واژۆکرد. ئیتر بەو هۆییەوە ناوی سیڤەر بوو بە ناوێکی مێژوویی لە ئاست جیهاندا.
سێ مانگی ماوە بۆ سەدوسێ ساڵ پێش واتە لە10/ 8 /1920پەیماننامەیەکی گرنگی مێژوویی لە شاری سیڤەری فەرەنسا کە ناسناوی پەیماننامەی سیڤەری پێدرا، لەنێوان چەند وڵات و ئیمپراتۆرێکی ئەو سەردەمە واژۆ کرا. لەو هاوپەیمانییە کە ئەوەی مێژوو باسی لە هێندێک لە ناوی وڵاتەکان کردووە، ئاماژە بە دەوڵەت و ئیمپراتۆرییەکەی خەلافە‌تی عوسمانی، و دەوڵەتانی دیکەی هاوپەیمانی لەنێوان بەریتانیاو کۆماری فەرەنسا و چەند دەوڵەتێکی دیکەی ناو ئەو هاوپەیمانیە کراوە. ئەو هاوپەیمانییە کە مێژووی تورکەکان بە هاوپەیمانی مەترسییەکانی لە ناوچوونی دەسەڵات و پێگەی عوسمانی باسی دەکەن، لە کۆی پێوانەی سنووری دەسەڵاتەکەی ئیمپراتۆری عوسمانی، لانی کەمی33% ئەو سنوورەی دەسەڵاتەکەیان لە ناوچەکانی کوردستان بووە، کە ئەوانیش داگیریان کردبوو.
ئەگەر دەچینە ناو وردەکاری ئەو هاوپەیمانییە و دابەشکردن و دیاریکردنی هێندێک سنوور بۆ وڵاتانێک کە ئێستا خۆیان بە زەبەلاح دەزانن، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نە پانتایی ئەرزیان و نە سەرژمێر و نە پیت و بەرەکەتی سەر خاکەکەیان، ناگاتە یەک بەشی داگیرکراوی کوردستان.
بەداخەوە! یا دەکرێت بڵێن لە کەم شانسی کورد لە ناو گڕێکوێرەکانی مێژوودا، لەو دابەشکردن و سنوور دیاریکردنەشدا، کورد هەر بە دەوڵەتی سەربەخۆ دیاری نەکراو. بەڵام لە چەند مادەیەکدا ناڕاستەوخۆ ڕێگە ئاسانی بۆ کرا، بە ئاماژە یا چرای سەوز، چێ بۆ مێژووی ئەو سەردەمەی کوردستان، یا سەردەمانی پاشتری گەلی کورد هەڵکرابوو، کە بەداخەوە سەدو سێ ساڵی تێپەڕکرد و هەنگاوی پیویستی بۆ نەنرا.
بە شێوەی خوارەوە ئاماژە بە مادەکان وئاسانکارییەکان دەکەین:
لە سەر بڕیاری ئەو هاوپەیمانییە، بەندێک لە ژیر ناوی بەندی 62و بە سەرپەرەستی لێژنەیەکی دیاریکراوی پێوەندیدار بەو بەندەوە، پەسەند دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان، کە نوێنەری 3 وڵاتی گرنگی وەک بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا لەو لێژنەیە دەبن. ئەو سنوورانەی کە ئەو لێژنە لەو 100ساڵ پێشە ئاماژەیان پێکردووە، هەموو سنووری کوردستانی مەزنی تا سنووری ئەرمەنستان دەگرتەوە. دوای چەندین مانگ و چەندین دانیشتنی دیکە، کە کوردیش تێیدا بەشدار بووە، زیادکردنی چەند بەندی دیکەی، وەک بەندی63و64 لێکەوتووەتەوە.
مخابن ئەو شانسە هەر بەر کورد نەکەوت و ئەو کارەش بە دەسیسەی عوسمانییەکان و تورکەکان، وە کەمتەرخەمی و خەمنەخۆری زلهێزا‌نی ئەو سەردەمە تێکچوو.
هۆکارە بەرچاوەکەش کە تورکەکانی تەواو ترساندبوو، ئەویش لە بەندی 64دا بوو، کە لەو بەندەدا ڕەزامەندی تێدا درابوو، واتە بەو شێوە ئەو خاڵە پەسەندکرابوو: کە ئەگەر زۆربەی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەو سنوورەی، کە بە سنوورەکانی پەسەندکراوی بەندی 62 دا دیاریکرابوو، لە پاش ماوەیەکی دیاریکراو، کە هێندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە ماوەی ساڵێک و هێندێکی دیکەش ئاماژە بە 2ساڵ لە ماوە دیاریکراوەکە دەکەن. بیانەوێت و داوای سەربەخۆیی لە کۆمەڵەی نەتەوەکان بکەن و لەژێر دەسەڵاتی تورکیا جیاببنەوە، ئەوا مافی خۆیانەو یاساییە و ڕێگەپێدراوە کە دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیەنن.
هەر بۆیە تورکەکان چی وەک خەڵک و چی وەک دە‌وڵەتەکەش‌ بەهیچ شێوەیەک ئەو مافەیان بۆ گەلی کورد پێ ئەزم نەدەکرا. تا سەرئەنجام هەوڵێکی زۆریان لە ڕێگەی بەخشینی ئەرزو ئاو مادییەوە خستەگەڕ، ئەو هاوپەیمانامەیان گۆڕی و پەیماننامە شوومەکەی لۆزانیان بۆ دامەزراند. واتە لە 1923 لە شۆێنی سیڤەر دامەزراند.
ئیتر لەو کاتەوە ڕێگەی یاسایی لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەنگی تێکەوت، و داگیرکاری و ستەمی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکان پەرەی سەند.
بەڵام ئێمە کاتێک مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات کە 103ساڵ پێش، بۆ وڵات و ئیمپراتۆرە گرنگەکانی ناوچە حسابی زۆرمان لەسەر کراوە، بۆ دەبێت دوای سەد وسێ ساڵیش هەر بە گوومانەوە و سارد و سڕی وترسەوە باس لە مافی سەربەخۆیی گەلەکەمان بکەین.
نەوەی دەیانساڵی دیکە بە تووندی بەر ڕەخنەمان دەگرن و لێمان دەپرسن، باشە ئەوانەی سەدساڵ پێشووتر کە ئەگەر زۆر ئەزموون و شارەزاییان نەبوو، ئەی نەوە و تێکۆشەرانی ساڵانی 2000 هەزار بۆ سەرەوەکان بۆ نەیانتوانی لەو هەموو گۆڕانکارییانە هەلێک بقوۆزنەوە.
لە 25-09-2017 کە هەلێکی مێژوویی گرنگ لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، وێرای ئەوەی کە 93% خەڵک بە دەنگی بەڵێ و بەخرۆشەوە بە دەنگ ئەو پڕۆسە گرنگە وە هاتن، ئەویش جێبەجێکردنی پڕۆسەی ڕێفڕاندۆم بۆ باشووری کوردستان بوو. کەچی ئەوەندەی لایەن و هێندێک بە ناو ڕووناکبیری کورد، تا ئێستاش لۆمەی ئەو ڕێفڕاندۆمە دەکەن، ئەوەندە لە داگیرکەرانی کوردستان نابیستین. هێندێک دەڵێن ئەو ڕێفڕاندۆمە وایکردووە کە بووجە نەماو، وەک ئەوەی وابێت ئەو هەموو مێژووی خەباتی کوردستان، تەنیا لەپێناو مووچەو پارە بووە کە داگیرکەران بۆمان بنێرن.
یا ‌هێندێک دەڵێن ئەگەر ئەو ڕێفڕاندۆمە نەبایە، #کەرکووک# و ناوچەکانی دیکە لە دەست نەدەدران، لە حالێکدا ئەو ناوچانە تەنیا لە سەردەمانی هاتنی #داعش# بۆ ماوەیەکی کەم دەس کورد کەوتبوونەوە. هەموو بەڵگە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێراقی شایەتی لەوە دەدەن، کە ڕێفڕاندۆم بکرایە یا نەکرایە، ئەوان لە پاش شەڕی داعش هێزەکانی خۆیان بە پشتیووانی و ڕێنمایی تەواوی ئێران دەهێنایەوە بۆ ئەو شوێنانە، ئەو گێچەڵەیان هەر بە گەلی کورد دەکرد.
بەو هیوایە کە گەلەکەمان بەو هەموو ڕووداوانەی لە مێژوودا تووشی دەبن، لە ویستی سەربەخۆیی نەکشێنەوەو کۆڵنەدەن، و بگرە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو مافە ڕەوایە هەر لەسەر مادەکانی62 و63 و 64 ی پەیاممانەی سیڤەری ساڵی 1920دووبارە بهێننەوە، ناو کۆڕ وکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان.
=KTML_Bold=“هاوپەیمانی لۆزان”=KTML_End=
وەک باسمانکرد کە هاوپەیمانی لۆزان لە بەرژەوەندی بەهێز مانەوەی تورکیا بوو لە ناوچەکە و دەستە بە سەرداگرتنی چەندین ناوچەی کوردستان. چڕکردنەوەی هەوڵە دێپڵۆماسیی و سەربازی وئابوورییەکانی تورکیا، بۆ دۆزینەوەی بنچینەیەکی بەهێزە لە پێش لە تێپەڕنەبوونی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان. چوون بە پێی هێندێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەر سەدساڵ جارێک پێداچوونەوە بە هاوپەیماننامەکانی پێشوودا بکرێت.
ئەمانە هەموو بەڵگەی ئەوەن کە مێژووی کۆتایی هاتن بە سەدساڵەی لۆزان نزیکبووەتەوە. بێگوومان تورکیا ترسی ئەوەی لێنیشتووە، کە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی وهێندێک لە وڵاتی عەرەبیش بە تەواوی ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشێننەوە. لەوانەیە بیر لە داڕشتنەوەی دیزانێکی نوێتر بۆ ناوچەکە بکرێتەوە. لەو داڕشتنە نۆییەشدا دەسەڵاتی تورکیا بە سەر ناوچەکان کە داگیری کردوون کەمکرێتەوە.
=KTML_Bold=“پەیمانی لۆزان چۆن بوو. لۆزان کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە؟”=KTML_End=
لۆزان یەکێکە لە شارە جوانەکانی وڵاتی سویسرایە، کە دانیشتووانی لە بەشی فەرانسی زمانەکانی سویسران. بەڵام ئەو شارە جوانە مێژووییەکی ناشیرینی بە دژی گەلی کورد و چەند نەتەوەی دیکەی تێدا تۆمار کراوە. لە بەر ئەوەش بیستنی ئەو ناوە بۆ ئێمەی کورد خۆش نییە.
هەر لە پاش ڕێکەوتننامەی سیڤەر، تورکەکان هەوڵێکی زۆریاندا کە لۆبیگەری بکەن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر. بۆیە لە پاش هەوڵێکی زۆریان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن، ئەو پەیماننامەیەی بە ناوی لۆزان کە24ی تەممووزی1923بێینە ئاراوە، و لە ئاکامدا لە ناوچەی شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا. بەو شێوەیە ئاواتەکانی کوردی تا ئێستاش کە سەد ساڵ نزیک دەبێتە لە بەیندا، بەڵام لەو 100ساڵەشدا کوردانی خۆڕاگر کۆڵیان نەداوە و هەر بە شوێن بە دەستهێنانەوەی مافەکانین لە تێکۆشاندان.
فرت و فێلی تورکەکان لە پەیماننامەی لۆزان: لەو کاتەدا نەهاتن بە ئاشکرا بڵێن مەبەستمانە کە زیان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگەیەنین. هاتن بە بیانووی ڕێخۆشکردن و ئاسانکاری لە باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی، دەستیان پێکرد. بە وڵاتانی بەشداریان وا گەیاندبوو کە گوایا پەیماننامەی سیڤەر و مادەکانی ناو ئەو هاوپەیمانییە ئاستەنگی بۆ ئاشتی نێوان تورکیا و یۆنان درووست دەکات. بۆیە توانیان بەو شێوەیە ڕەزامەندی چەند وڵاتێک بۆ پەیماننامەی لۆزان کۆکەنەوە و بیکە جێگرەوەی سیڤەر.
=KTML_Bold=“کورد دەبێت چی بکات؟”=KTML_End=
زۆریک لە چاودێران و نووسەرانی بێیانی و دۆستی کورد، پێیان وایە پەیمانی سیڤەر ئەو پەیمانە بوو کە نەتەوەی کورد نەیتوانی بۆ خۆی بیقۆزێتەوە و مافەکانی خۆی تێدا بەدەستبهێنت و جیهانیش دانی پێدا بنێت. کەوابێت دەبێت نەتەوەی کورد زۆر وریا بێت لەوەی کە دیسانەوە تورکیا بە چەندین ڕێگەو حیلەی دیکەوە، لە ئاست ناوچەکەو هەروەها وڵاتانی دەرەوە، لە ڕێگەی بە لۆبیگەری و نمایش هێزەوە، بۆ مانەوەی پەیماننامەی لۆزان دەستی پێ کردووەتەوە.
پێویستە دیپلوماسییەتی گەلی کورد لە ئاست جیهاندا بکەوێتە جووڵەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، جیهان لەو پەلەقاژە مەبەستدارەی تورکیا زیاتر ئاگاداربکەنەوە. پێویستە یەکگرتووانە وخەمخۆروانە، کار بکەن لە ڕیگەی وڵاتانی دۆستی نەتەوەی کوردەوە، بۆ درووست کردنی پەیماننامەیەکی نوێتر، کە مافەکانی سەربەخۆیی ئێمەی تێدا ببینرێتەوە، نەکەوینەوە نێو هەڵەی چەند بارەبوونەوەی مێژوو، قەدەری نەتەوەکەمان نەخەینەوە سەدساڵی دیکە.
=KTML_Underline=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- کوردەکان نووسینی: حەسەن ئەرفەع. وەرگێڕانی حامید گەوهەری.
2- کوردستان و کورد. نووسینی: د عەبدولڕەحمانی قاسملوو.
3 - پەڕتووکی کوردستان‌ و ستراتیژیی دەوڵەتان، لە نووسینی حسێن مەدەنی،
4 - هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆیی: نووسینی عارف باوەجانی.
5 - کوردپێدیا و ویکیپێدیا. [1]
ئەم بابەتە 911 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 911 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕەحیم محەمەدزادە ئەقدەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
ژیاننامە
شێخ ئازاد شەهابی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
عەلی زەرغامی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سۆران مامەحەمە
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
23-07-2022
شەنە بەکر
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 05
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 04
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 03
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 02
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,932
وێنە 106,313
پەرتووک PDF 19,777
فایلی پەیوەندیدار 99,442
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕەحیم محەمەدزادە ئەقدەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
ژیاننامە
شێخ ئازاد شەهابی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
عەلی زەرغامی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - ئیڕۆتیک هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - کلاسیک هۆنراوە - کێشی هەڵبەست - عەروز فەرمانگەکان - جۆری ڕێکخراو - حوکومی فەرمانگەکان - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی فەرمانگەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!