ڕێکەوتی#01-01-1947# لە #هەولێر# هاتۆتە دنیا و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە هەولێر تەواوکردووە.
لەدوای وەرگرتنی برِوانامەی بەکالۆریۆس بەپلەی یەکەمی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لەمۆسکۆ کردووەو لە ساڵی 1977دا برِوانامەی دکتورا لەزانستی فیلۆلۆژی لەئینستیتوتی ڕۆژهەڵاتناسی سەر بەئەکادیمیای سۆڤێت وەرگرتووە و هەر لەهەمان ساڵدا گەرِاوەتەوەوڵات و لە زانکۆی #سلێمانی#دا دامەزراوە.
- لە #30-09-1978# - #30-10-1982# سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەڵاحەدینی پێسپێردراوە.
- لە01-11-1982 - 30-10-1987 لە کوردستان دوورخراوەتەوەو بۆ بەغدا نێردراوەو لەدەزگەی ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە#وەزارەتی ڕۆشنبیری# و ڕاگەیاندن دامەزراوە.
- لە 06-10-1984 دا فەرمانی بوونی بەسکرتێری کۆڤاری (بەیان) ی بۆ دەرچووە.
- لە 108-12-1984 دا فەرمانی بوونی بەسکرتێری کۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ و دواتر جێگری سەرنووسەری کۆڤاری نێوبراوی بۆ دەرچووە، کە لە بواری ڕۆژنامەگەری کوردی ئەوسادا یەکەمین ئافرەتی کوردەبگاتەئەم پلەیە.
- لە 01-11-1987 گەرِایەوەکوردستان و لە زانکۆی سەڵاحەدین دادەمەزرا.
- لە 08-10-1991 وەروویکردۆتەوڵاتی هۆڵەندا.
- لە 01-11-1996 01-11-1998 وەک شارەزا و هەڵسەنگێنەر لەسەنتەری وەرگێڕاندا لەهۆڵەندا کاریکردووە.
- لە 01-12-1998 01-05-1999 لەدەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لەنوێ نووسینەوەو چاپکردنی فەرهەنگی کوردستانی کردووە.
- لە 22-11-2000 دا بەئەندامی کارای کارگێرِی کۆرِی زانیاری کوردستان دامەزراوە.
- لە 18-06-2001 ەوەسەرنووسەری کۆڤاری (شاووشکا) یە، کەگۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییەبۆ ئافرەتان.
- لە 02-06-2002 دا سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری دامەزراندووە.
- لە 25-12-2005 بەسەرۆکی کۆرِی زانیاری کوردستان هەڵدەبژێردراوە.
- لە 26-11-2006 دا لەکۆرِی زانیاری کوردستاندا دەستی لەکارکێشایەوە.
- لە 18-03-2007 دا لەنێو ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتدا بەکۆی دەنگ بەسکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردرا.