- هۆزانەوان عەبدوڵڵا پەشێو دەستی کرد بە هەڵبەست نووسین.
- ئیبراهیم ئەحمەد بەغدادی بەجێهێشت و خۆیی شاردەوە.
- تا ساڵی 996: بەهۆی شۆڕشەکانی کوردەوە، نزیکەی 8 هەزار گوند و شارۆچکە ڕووخاون و ملیۆنێک کورد کوژراوە و 4 ملیۆن کوردیش ئاوارە بووە.
- لەم ساڵەدا: ئەو هۆزە کوردانەی کە لە باشووردا لە دژی شۆڕش هاریکاریی داگیرکەریان کرد ئەمانە بوون، لەولان، هەرکی، برادۆست و ڕێکانی.
- هاتنە کایەی دەستوورێکی نوێ لە تورکیادا، کە تاڕادەیەک ئازادیی ڕامیاریی هێنایە گۆڕێ.
- هاوینی ئەم ساڵ: بەهۆی هێرشی داگیرکەری عەرەبی ئێراق بۆسەر باشووری.ک، نزیکەی 150 گوند وێرانکران.
- دامەزراندنی پارتی کارگەرانی تورکیا، کە ژمارەیەکی زۆری کورد ئەندام بوون تێیدا.
- پڕۆفیسۆرێکی سویدی بە نێوی شتیک فیکاندەرەوە، باسێکی بە زمانی ئەڵمانی لە بارەی جەژنێکەوە نووسیوە کە لە کوردستان دەکرێ و لە ئاڤێستای زەردەشتیدا باسکراوە.
- پڕۆفیسۆرێکی ئەنترۆپۆلۆژیی ئەڵمانی بە نێوی فۆن بیکستێدت، پەڕتووکێکی بە نێوی تورک و کورد و ئێرانی لە کۆنەوە تائێسێ بڵاوکردەوە، ئەم کابرایە لەهەر لایەکەوە و بەهەر بۆنەیەکەوە نێوی کوردی هێنابێ نووسیوویەتی کوردە جەردەکان.
- بڵاوکردنەوەی بەرگی یەکەمی پەڕتووکی حیکایەتی کوردی لە یەریڤان لەلایەن حاجی جوندییەوە، هەروەها بەرگی دووەمی ساڵی 962 و بەرگی سێیەمیشی ساڵی 969 هەر لە یەریڤان.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بەنێوی ئەهمەدی خانی و بەرهەمی ئەدەبی لەلایەن قەناتی کوردۆوە، لە گۆڤاری ڕوناهی ژ 9-10دا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کورد، سەرەتایەک لە مێژووی ئەتنۆگرافیای گەلی کورد بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن و. ل. ڤیلچێڤسکییەوە.
- کۆچی دوایی کوردناسی بە نێوبانگی ڕووسی ئۆربیلـلی، کە بەشی کوردیی لە ئامۆژگای خۆرهەڵاتناسی لە لێنینگراد کردەوە.
- لەدایکبوونی چیرۆکنووسی کورد میقداد ئیبراهیم محەمەد لە گوندی خێڵەکیی سەربە شاری ئاکرێ.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کورد، موزەفەر سڵێمان شەریف لە شاری هەولێر.
- لەدایکبوونی شەهید ئامانج محەمەد حەسەن، ناسراوبە مام ئیبراهیم لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی.
- دەرچوونی ڕۆمانی پێشمەرگە، لەلایەن ڕەحیمی قازییەوە.
- تا ساڵی 975، کاکە زیاد، بووە جێگری سەرۆک بارزانی و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاپەراندنی کاروباری شۆڕشی باشووری.ک.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و نووسەر حەنیف یوسف، لە شارۆچکەی ئەفرین.
- هاوینی ئەم ساڵ: دەرەبەگەکانی ناوچەی بشدەر و بێتواتە، لە دژی ڕژێمی قاسم دەستیان دایە چەک.
- گیرانی شێخ حوسەین بابە شێخ لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
- دەرچوونی ڕۆژژمێری کاوە لەلایەن هوشیار قەفتانەوە، بەهۆی ئەم کارەوە ناوبراو تووشی گرتن و دەرکردن بوو.
- فەرمانی دەستگیرکردنی فەتاح محەمەد ئەمین (فەتاح ئاغا)، لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە دەرکرا و پاشان نێوبراو پەیوەندیی کرد بە شۆڕشی ئەیلوولەوە.