- لەسەر پێ سپێری و هاندانی خەلیل خەیاڵی مۆتەکی، لە ئەستەمبوڵ کۆمەڵەی هێڤیی کورد لەم خوێندکارانە هاتە دامەزراندن: عومەری قەدری ئال جەمیل پاشای ڕیش سپیانی، فواد مۆبەگی وانلی و زەکی بەگ.
- ژمارەی کورد لە ئەریڤان و قارس 125 هەزار کەس بوون، کە 25 هەزاریان ئێزیدی بوون.
- چەند کوردێکی ناسراو لەوانە کوێر حوسەین پاشای میری ئەواجیک لەسەر سنوور هەڵهاتن و چوون بۆ ماکۆ، هەروەها تەیموور پاشا و ئەمین پاشاش هەڵهاتن.
- عوسمانییەکان ناوچەی بارزانیان چۆڵکرد، تاوەکو بتوانن ڕاپەرینی بەدلیس سەرکوت بکەن.
- سەرهەڵدانی ڕاپەرینی ناوچەی بەدلیس، بە سەرۆکایەتیی خەلیفە سەلیم عەلی و موسا بەگ.
- نووسەرێکی ئەڵمانی بەنێوی شترێک، وتارێکی لە گۆڤاری ئاشوورەوانیدا بڵاوکردەوە، کە هەوڵی ئەوەی داوە وڵاتی کوردستان و ئەرمەنستان و ڕۆژاوای ئێرانی سەردەمی بابل و ئاشوور لەبەر ڕۆشنایی ئەو سەرچاوە بابلی و ئاشوورییانەی کە بە هێڵی مێخی نووسراون بخاتە بەرچاو.
- کەشی ئەم ساڵ زۆر سەخت بوو، بەرادەیەک کە بەفرێکی زۆر نێوچەکانی کوردستانی گرتبووەوە.
- گەشتی تی. فاوڵ، بۆ کوردستان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا عەبدوڵڵای حاجی قادری کۆیی.؟
- لەدایکبوونی نووسەر شاکیر فەتاح.
- لەدایکبوونی وێنەکێش حەسەن فەلاح.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان نەجمەدینی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە، ناسراو بە ئاری.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەمەند ئاغای ڕەسوڵ ئاغا، ناسراو بە فانی.
- لەدایکبوونی موزیکژەن میرزا مەحمود.
- لەدایکبوونی نووسەر و ڕامیار قاسم حەسەن لە بەغداد.
- کۆچی دوایی هونەرکاری گۆرانی بێژ و تەمبوورژەن مەلا حوسەین مەلا غوڵام حەیدەر.
- لە سێدارەدانی نالە پێ پان لە بەردەرکی سەرای سلێمانیدا، لەلایەن دت، نێوبراو زۆر ئازایانە چۆتە پای سێدارە و کورسییەکەی ژێری لابردووە تاوەکو بخنکێت.
- لەم ساڵەدا، ئاماری دانیشتوانی کوردی ئەریوان و قارس، 125 هەزار کەس بوو.
- تورکەکان دەستیان کرد بە چەککردنی کوردەکان، هەربۆیە حوسەین ئاغا بە خۆی و هەزار کەسەوە کە سوارەی حەمیدی بوون ڕوویان کردە ناوچەی ماکۆ، تاوەکو چەک نەکرێن.
- گەڕانەوەی عەبدولڕەزاق بەدرخان بۆ ئەستەمبوڵ.
- دامەزرانی یەکەمین دەزگای سینەما لە سلێمانی، کە بە پیل کاری دەکرد.
- سەردانی سەرۆکە ناسراوەکانی تورکیای لاو بۆ کوردستان، بە نیازی ئەوەی سەرۆکە کوردەکان بەلای خۆیاندا ڕاکێشن.
- کۆتایی ئەم ساڵ: تورکەکان کوردەکان هاندەدەن، کە ئەو گوندانە وێران بکەن کە نایانەوێت ببنە دواکەوتەی تورک.
- گەشتی تیرلینسکی بە نێوچە کوردەکانی نێوان سنووری ئێران و تورکیادا، کە تێبینیی ئەوەی کردووە کە تورکەکان دەستەڵاتێکی گەورەیان بەسەر خێڵە کوردەکانی ئێراندا هەبووە.