- چوونی ئیسماعیل شاوەیس و عوسمان دانش کە نوێنەری پارتی هیوا بوون بۆ مەهاباد. تاوەکو لەگەڵ کۆمەڵەی ژ.کدا، دانوستاندن لەسەر کێشەی کورد بکەن.
- نێوی سازمانی جەوانانی کورد کرابە ڕێکخراوی لاوانی کۆمەڵەی ژ.ک، چونکە سازمانەکە بووە بەشێک لە ژ.ک.
- هێزەکانی مەحمودخانی دزڵی و مەحمودخانی کانی سانان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەری فارس لە گوندی بوریدەر.
- دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێڕاق بە سەرۆکایەتیی ساڵح حەیدەری و ئەمانەش ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری بوون نافع یونس، عەلی عەبدوڵڵا، عەبدولکەریم تۆفیق، ڕەشید عەبدولقادر، عەبدولسەمەد محەمەد و نوری محەمەد ئەمین، ئەم پارتە بە پارتی شۆڕش ناسرابوو.
- دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێڕاق بە نێوی یەکێتی تێکۆشینەوە.
- فراوانبوونی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ژ.ک لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە نێوچەکانی میاندوواو و بۆکان و نەغەدە و شنۆ، شی گرتەوە، جگە لە پەیوەندیکردنی هەندێک لە کەسایەتیی نێودار لە نێوچەکەدا لەوانە: ئاغاکانی ئیلخانی لە بۆکان، حاجی قادری حەریری لە نەغەدە، موسا خانی هۆزی زەرزە لە شنۆ، شێخەکانی هەرکی، عەبدوڵڵا قادری مامەشی و عومەرخانی شەریفی لە هۆزی شکاک.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لەسەر کوردی باکووری ڕۆژاوای ئێران لە تەفلیس لەلایەن ڤیلچێڤسکییەوە.
- گیرانی مامە ڕەزای کلکە سماقی لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق، نێوبراو پەیڕەوکاری هەقە و دەروێشێکی شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە بووە.
- لەدایکبوونی وێنەکێش ئیسماعیل خەیات لە شاری خانەقین.
- لەدایکبوونی ئیدریس بارزانی.
- کۆچی دوایی سەیفولقوزاتی مامی پێشەوا قازی محەمەد.
- کۆچی دوایی شەریف پاشای خەندان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان عەونی حاجی گورون.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ناری لە گوندی بێڵوی ناوچەی مەریوان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان میرزا حەسەنی سەیفولقوزاتی میرزا قاسمی سابڵاخی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی بیری نوێ لە سلێمانی لەلایەن ئەحمەد غەفوورەوە.
- تەحسین بەگ سەید بەگ، بووە ڕابەری یەزیدییەکان.
- نووسینی هەڵبەستی خەندەکەی بایی لەلایەن هۆزانەوان دڵدارەوە.