- دەسپێکردنی ئەنفالەکانی ڕژێمی ئێڕاق لە باشووری کوردستاندا، کە بووە هۆی شەهید و ونبوونی زێتر لە 200 هەزار مرۆڤی کورد و ڕووخانی 5000 گوند و 4 قەزا و 30 ناحیە، هەروەها 2500 مزگەوت و 100 کڵێساش ڕووخان.
- بە هۆی ئەنفالەکانەوە و پاشەکشەی هپک لە نێوچەکانی باشووردا، قۆناغی ناومێدی لە باشووردا دەستی پێکرد کە تا ساڵی 91ی خایاند.
- دامەزراندنی کۆنگرەی نیشتمانیی کورد لە ئامریکا کەی. ئێن. سی.
- دەرهێنانی نەوت لە خۆرئاوای.ک لەم ساڵەوە بە ڕێژەیەکی زۆر ئەنجام دەدرێت و داگیرکەری عەرەبی سووریا لە کڕیاری نەوتەوەی کردووەتە فرۆشیار.
- بازاری ئەوروپای هاوبەش ڕەفزی ئەندامییەتیی د.ت، ی کرد.
- دەرچوونی پەڕتووکێک لەسەر بزاڤی کوردی ئێران لە ساڵانی 918 - 1947دا، لەلایەن ئۆڵگا ئیڤانۆڤنا ژیگالینا بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ.
- مۆرکردنی ڕێکەوتننامەیەکی هاوبەش لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پکک.
- دامەزراندنی یەکێتیی ڕۆشنبیرانی کورد، لە شاری تەبلیس.
- جیابوونەوەی دەستەیەک لە حیزبوڵڵای کورد و دامەزراندنی حیزبوڵڵای شۆڕشگێری کورد، بەسەرۆکایەتیی شێخ ئەدهەم بارزانی.
- بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماجستەر لەسەر کۆمەڵی کوردەواری لە کوردستانی ئێران لەلایەن مامۆستا سەڵاح هەورامییەوە.