- داگیرکەری ئێرانی بە 2 هەزار سەرباز و 200 ماشێنەوە هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کۆیەی باشوور، هەروەها بە فڕۆکەش بۆمبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵە ئاوارە کوردەکانی خۆرهەڵاتی کرد، شایانی باسە ئەم هێزانە لە ناوچەی سنووریی پێنجوێنەوە بەنێو سنووری هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا ئەو هێرشەیان کرد و شەوی پێشتر لە معسکر السلامی نزیک شاری سلێمانی بارگەیان خستبوو.