- غازی ئەلیاوەری سەرۆکی کاتیی داگیرکەری عەرەبی ئێراق سەردانی تورکیای کرد، لەم سەردانەیدا پەیمانی دژایەتیکردنی پکک بە تورکاندا.
- لە ناوچەی وان پێکدادانێک لە نێوان پکک و جاشەکانی تورکدا ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی گەریلـلایەک و جاشێک. شایانی باسە تەرمی گەریلـلاکە بەچەکەوە کەوتە دەست د.ت.
- پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی لیژنەی سەرژمێریی شاری کەرکووک ڕایانگەیاند کە سەرژمێری لە کەرکووکدا سەرناگرێت تاوەکو ئاوارەکان نەگەڕێنەوە.
- کۆچی دوایی بناساز و لێکۆڵەر د. نەریمان عەزیز پشتیوان لە بەغدا.
- گروپی کوردی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کشایەوە، چونکە ئەنجوومەن ڕازی نەبوو پاسپۆرت بدرێتە کوردە ئاوارەکانی کەرکووک. شایانی باسە ئەم کێشەیە بەهۆی گروپی تورکمانەکانەوە بوو چونکە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کەرکووک تورکمانە و سەربە بەرەی تورکمانییە.
- باڵوێزی ئامریکا لە ئەنکەڕە ڕایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئامریکا و پکک نییە.
- کەشتییەک بە 150 کۆچبەری نایاساییەوە گەییشتە کەنارەکانی ئیتالیا و لەنێویاندا ژمارەیەک کوردی باکووری تێدایە.