لە ڕێبەندان 1340ی هەتاوی بەرابەر بە ژانویەی 1961ی زاینی لە دەور و بەری مەهاباد لە دایک بووە. لە سەرتای شۆرشی 1357 هاتوەتە ناو مەیدانی چالاکی سیاسی و ئەدەبی.
شاعیری بەرەی بەرەنگاری و شۆرشە و تا ئێستا 3 کتێبی بە ناوەکانی "قەڵەم"، "لە چاونەبین و بینا" و "شنەی یادی هاورێیەتی" چاپ و بلاو بوونەوە.
دەیان بابەتی هونەری، ئەدەبی و سیاسی ح. شەبەق لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان دا بڵاو بوونەوە. شەبەق چەندین کورتە چیرۆک و کتێبی لە فارسییەوە هێناوەتە سەر کوردی و خۆیشی چەندین کورتە چیرۆکی بە ناوی "مامەی نەفتی"، "بەسەرهاتی بیرهەڵکەنێک"، "تۆ کۆمۆنیستی" و ... بڵاو کردوەتەوە. .
ساڵی 2010 لیسانسی زمان و کلتوری لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی نورویج وەرگرتووە.
شەبەق چالاکێکی سیاسییە، شاعیر، وێنەکێش (نەقاش)، پەیکەرساز و نووسەرێکی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
پەیوەندی: Hshabaq@yahoo.no