با لە هەر کوێیەکەوە بێت ئەو لەوێ شەن دەکات
بە کەسێک دەوترێت کە بەپێی ڕۆژگار، لە کوێوە بەرژەوەندی بێت، ڕوو لەوێ دەکات. لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا هەر کەسە و لە هەوڵی بنیاتنانی ژیانی تایبەتی خۆیدایە، هەندێک کەس هەن، بەرژەوەند پەرستن، بەپێی ڕۆژ لەچ جێگە و شوێنێکەوە هەست بکەن بەرژەوەنیان هەیە، دەست بە ماستاوکردن دەکەن.[1]