مێخەک: فەرهەنگی خاڵ
بەری درەختێکی گەرمیانییە بۆنی زۆر خۆشە
جۆرە گوڵێکی ڕەنگاوڕەنگی جوانە بۆنی وەک بۆنی مێخەک وایە
مێخەک: هەنبانە بۆرینە
کوردی:
قەنەفڵ
فارسی:
میخک
مێخەک: خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان
دارێکی گەرمێنە کە بەرزایی دەگاتە دە تا دوازدە گەز، گەڵای هەمیشە سەوزە، گوڵی ئەو دارە بە خونچەیی لێدەکرێتەوە و لە بەر تاو وشک دەکرێ و بەچشنی جۆراوجۆر کەلکی لێوەردەگیرێ: بە شێوەی ئەدوا دەهاڕدرێ دەکرێتە چێشت و شیرینی و شەربەتەوە؛ جەوهەری مێخەک لە پزیشکیی دداندا دەکاردەکرێ؛ بە کەلوپەلی پەشم و بەن و خوری - کە بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵگیرێ - وەردەکرێ تا مڵۆزم لێینەدا ⇐ وێنەی ژ85 . لە کوردەواریدا گوڵە وشکبووەکانی مێخەک، کە قەنەفڵیشی پێدەگوترێ، لە ئاودا دەخووسێنرێ تا نەرم بێتەوە و بە دەرزییەوە بچێ، پاشان بە ئۆیەی دەسماڵ، مێخەکبەند، لاپشتێند و... دەهۆندرێتەوە و بۆ جوانی و بۆنخۆشی کەلکی لێوەردەگیرێ. ناوی مێخەک بە مانای بزماری بچووک لە شێوەی گوڵەکانییەوە وەرگیراوە کە بە بنی پان و نووکی تیژەوە زۆر وەک بزمار دەچن.
مێخەک: فەرهەنگی شێخانی
قەنەفل
مێخەک 1 فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: گیایەکە، گوڵێکی بۆنخۆشی هەیە.
فارسی: میخک، قَرَنفُل.
العربية: قَرَنفُل .قەرەنفول
مێخەک 2 فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: (بەرێکی ڕەش و بۆنخۆشە، درەختەکەی لە درەختی یاس دەچێت.)
فارسی: میخک. (ثمری است سیاه رنگ و معطر، درخت آن شبیه است به درخت یاس.)
العربية: قَرَنفُل.[1]