ناو: سەرهەنگ
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
#ژیاننامە:#
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا
لە 1-1-1976 لە سلێمانی لەدایکبووە.
دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، ساڵی 2001
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و جیهانە.
لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان:
یەکەم هۆنراوەی بۆ منداڵان لە ڕۆژنامەی (برایەتی) ساڵی 1993 بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان) بووە لە ساڵی 2005 بۆ 2007
سەرنووسەری گۆڤاری (تۆم و جیری) بووە لە ساڵی 2009 بۆ 2010
ئەندامی کۆنفرانسی میدیای منداڵان بووە لە شاری سلێمانی، ساڵی 2005
ئەندامی کۆنفرانسی میدیای منداڵان بووە لە شاری #هەولێر# ساڵی 2006
بەشداری خولی ڕاگەیاندن و پەروەردەی منداڵانی کردووە لە وڵاتی سوید، ساڵی 2016
بەشداری چەندین کۆڕو دیداری تایبەت بە پەروەردەی منداڵان بووە.
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی منداڵاندا بەرهەم و نووسینی بڵاوکردووەتەوە.
چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی لەلایەن گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵانەوە پێ بەخشراوە.
ئێستاش ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (منداڵی سەردەم)ە.
هەروەها مامۆستای نیگارکێشانی منداڵانە لە قوتابخانەی نەهری بنەڕەتی، بە ئەزموونی (20) ساڵ وانەوتنەوە.
هاوکات سەرنووسەری گۆڤاری (نەهری) تایبەت بە منداڵانە.
(10) پەرتووکی چاپکراوی تایبەت بە منداڵانی هەیە. [1]