- بەمەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ڕوداوی سوتانی یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکان و داواکردنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی خۆپیشاندان بۆ بەردەم پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدەن.
- ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغەکانی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و خوێندکارێکیش لەلایەن پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانەوە لێی دەدرێت.