فەرهاد مستەفا ئەحمەد
لە ڕۆژی #03-05-1968# لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
ئاستی خوێندن، شەشەمی ئامادەیی (بەسۆنگەی 2 برای پێشمەرگە بوون ئەو سەروەختە، بەهۆی ڕاوەدوونانی ڕژێمی بەعسی ئێراقی، بەخێزانەوە ڕوو دەکەنە چیا)
ساڵی 1995 یەکەم بابەتی ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ساڵی 2000 یەکەم کوورتە چیرۆک لە گۆڤاری (ئاییندە) بڵاودەکاتەوە.
بۆ ئەم ڕۆژنامە و گۆڤارانەش بابەتی نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە لەوانەش (ئاییندە، ئەدەب و هونەر، کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی هەرێم، گۆڤاری هەنار، گۆڤاری ئەدەبی سەردەم، گۆڤاری نووسەر، گۆڤاری ڕامان، گۆڤاری گەلاوێژی نوێ، ڕۆژنانەی ڕۆژنامە، ڕۆژنامەی هەڵویست، ڕۆژنامەی ئالای ئازادی، گۆڤاری بانە ڕۆژ........)
هەروەها بەناوی (خوازراو) .لەماڵپەرەکان بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە، لقی سلێمانی
خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی (کۆڤی، بابۆ، کەزێ)
چاپکراوەکانی نووسەر
سەمای پەڵاشەکان 2002 کوورتە چیرۆک
چیرۆکی کەسێک 2005 کوورتە چیرۆک
تارماییەک لەبەر باراندا 2010 کوورتە چیرۆک
پەراوێز 2010 چیرۆکی کوورت
پیاوە ڕەقەلەکەی ژوورەکەمان 2012 چیرۆکی کوورت
هەتا چاو بڕ بکات تاریکی 2015 چیرۆکی کوورت[1]