شوێنێکی گرنگی ناو بازاڕی هەولێر کە بە بازاڕی دەرارخانە یان دەڵاڵخانە ناسرابوو، کە کەسانێکی زۆر بۆ بژێوی ژیانی خۆیان کارو کاسبیان لەم شوێنە دەکرد، وە بۆ هەژارانیش ششوێنێکی زۆر باش بوو لە نرخی شتو مەک و کاڵاکان. بەڵام دوای ئەوەی پلانی یەکەمی ماستەر پلانەکەی هەولێر جێبەجێ کرا ئەم بازاڕەش تێکدراو کرا بە نافوورەی ناو شار.