ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ و سیاسەتمەدار دانا تەیب مەنمی
ناوی تەواوی (دانا تەیب حەمە غەریب) ە و بە (دانا تەیب مەنمی) ناسراوە و کوڕی (حاجی تەیب) ی (باڕۆیی) ییە. لەساڵی 1976 لە گوندی باڕۆیی گەورەی ناحیەی بازیان ی سنوری ئیدارەی پارێزگای #سلێمانی# لە خێزانێکی کوردپەروەر و ئاین پەروەری عەشیرەتی مەنمی لە دایکبووە، و هەتا پۆلی سێ ی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان خوێندووە. کاتێ ڕژێمی #بەعس# لەساڵی 1986 دا دەستی کردووە بە ڕووخاندنی گوندەکانی کوردستان لە سلێمانی و لە قوتابخانەی بەرانانی سەرەتایی درێژەی بە خوێندن داوە و قۆناغی سەرەتایی بە پلەی یەکەم لەو قوتابخانەیە بڕیوە. دواتر لە ناوەندی زانیاری و ئامادەیی ڕۆشنبیری کوڕان قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە، و ساڵی خوێندنی 1993-1994 قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بڕیوە و ساڵی خوێندنی 1994-1995سەرەتا لە بەشی مێژووی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین وەرگیراوە، و دواتر لە بەشی ئینگلیزی زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە و و ساڵی 1999 بەسەرکەوتوویی بەشی ئینگلیزیی تەواو کردووە.
خزمەتی وەزیفی: لە ساڵی 2005 ەوە وەکو وەرگێڕ لە بەڕێوەبەرایەتی خانەی سمۆرە بۆ ڕۆشنبیری منداڵان خزمەت دەکات و لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا توانیویەتی زیاتر لە (10) کتێبی چیرۆک بۆ منداڵانی کورد لە زمانی ئینگلیزییەوە وەربگێڕێت و لەلایەن خانەکەوە لەچاپدراون و ئێستاش دەیان کتێبی دیکەی چاوەڕوانی لەچاپدانن. لەڕووی فیکری و ڕۆشنبیریشەوە توانیویەتی خۆی ڕۆشنبیربکات بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و لەساڵی 2006 ەوە لە بواری ڕۆژنامەگەریی کوردیی و لەناو چەندین دامەزراوەی ڕاگەیاندنی دیاردا وەکو خەندان و ڕادیۆ نەوا و گۆڤاری لڤین و ڕووداو لە شارەکانی سلێمانی و #هەولێر# وەکو هەواڵساز، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ و ڕاگەیاندنکار کاریکردووە و بە هەزاران وتار و بابەتی ڕۆژنامەوانی وەرگێڕاوە و ئامادەکردووە و لە ڕۆژنامەو سایت و گۆڤارە ناوخۆییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. هەنووکەش پرۆژەی وەرگێڕانی چەند کتێبێکی بەدەستەوەیە لەبواری فیکری و زانستە مرۆییەکاندا.
ساڵی 2013 بە ئامانجی خزمەتکردنی دین و کاری ئیسلامی و وڵاتەکەی و ئەنجامدانی چاکسازی سەرتاسەری لە کۆمەڵگادا لە لیستی چاکسازی و گەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان خۆی کاندید کردووە، و یەکێکە لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزاڤی چاکسازی و گەشە.
خۆی فێری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و دیزاینکردووە و بەشداری لەچەندین خولی میدیایدا کردووە و لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو، ڕۆژنامە، گۆڤار، سایت دا کاری کردووە و شارەزایی و ئاشنایی تەواوی پەیداکردووە و توانیویەتی ئاستی تواناکانی لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبیدا پەرەپێبدات و هیچ کێشەیەکی نەبێت لە وەرگێڕان و نووسین و خوێندنەوە و قسەکردندا، و جاروبار شیعر دەنووسێت.
لە کاری ڕێکخراوەیی و سەندیکایشدا: ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە و هاوکات و پەیوەندیەکی باشی هەیە لە گەڵ ڕاگەیاندن کارانی شاری سلێمانی و هەولێر.
پوختەیەک لە مێژووی کاری ڕاگەیاندنی:
1- هەواڵساز و ئامادەکار لە ڕادیۆی نەوا، کە ڕادیۆیەکی سەربەخۆیە لە سلێمانی.
لەماوەی نێوان (30) ی ئەیلوولی 2009 هەتا (25) ی ئازاری 2010 لەو ڕادیۆیە کاری کردووە.
2- وەرگێڕ و هەواڵساز لە دامەزراوەی خەندان بۆ پەخش و وەشاندن: ماوەی کارکردن: لە مانگی ئازاری 2010 ەوە هەتا مانگی ئەیلوولی2012.
ماوەیەک وەکو وەرگێڕی یاسایی و ڕۆژنامەوانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی-کوردی –عەرەبی کاری کردووە.
لینکی چەند وتارێکی:
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=151&Jmara=422
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=719&Jmara=4068
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=743&Jmara=4198
http://www.lvinpress.com/newdesign/DrejeB.aspx?jimare=1106
داکۆکی کارێکی سەرسەختە لە لە پرنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ، ڕیفۆرم، میدیای سەربەخۆ، دادی کۆمەڵایەتی، و کۆمەڵگای مەدەنی و دیمۆکراسی و ئازادی ڕادەربڕین.