پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیرۆر کراون
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیر...

زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیر...
بە پێی بەڵگەنامەکانی حیزبی دێموکرات، لە باشووری کوردستان لە دوای ڕاپەرینەوە، زیاتر لە 151 ئەندامی ئەو حیزبە تیرۆر کراون
-جەنایەتی شەڕ، جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و تێڕۆر لە تاوانەکانی نێونەتەوەیی دێنە ئەژمار و بە هۆی ئەوە کە دژ بە مافی حقوقی ئاشتی دەوەستنەوە، هەربۆیە کاریگەری
ڕاستەوخۆی داناوەتە سەر پێوەندییەکانی زۆر وڵاتی ئەم جیهانە دەگەڵ کۆماری اسلامی ایران کە گومان لە تێڕۆریستبوونی ئەو حکومەتەدا نەماوە.
ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە بەشێکە لە پرەنسیپی مافی ژیاری و ئەم ئەرکە لە سەر ئەستۆی ئەو مافناسانەیە کە ئەرکی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جەنایەتەکانیان لە سەر شانە تا لە ڕێگەی حقوقییەوە سزایان بۆ دابین بکرێ. لە زۆر حاڵەتدا بە هۆکاری جۆراوجۆر، سەرچاوەی داد و سزادان لە ناوخۆی وڵاتی جەنایەتکار لە شەرعییەت دەکەوێ و پێویستە وەک کەیسی جددی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەش بە سەرچاوەیەکی بیانی جێی متمانە و ستاندارد بکرێ. هەر بۆیەشە کە ئەم سەرچاوە بیانییانە دامەزراون کە بۆشایی و لاوازی سیستەمی دادگایی ناوخۆیی وڵاتانی جەنایەتکار قەرەبوو بکرێ.
بەرگری لە ڕوودانی جەنایەتی شەڕ وجەنایەت دژی مرۆڤایەتی بەر لە هەر خاڵێک پێویستە لە چوارچێوەی پاراستنی مافی مرۆڤ پڕۆسەی خۆی تێپەڕ بکا. کردەوەگەلێکی وەک تێڕۆر کە کۆماری اسلامی ایران دەستی باڵای تێیدا هەبووە، دەچنە خانەی دەستدرێژی بۆ سەر هێماکانی بنەڕەتی ژیاری مرۆڤ و هەر وەکی لە ساڵی 1945ی زایینییەوە پێداگری لە سەر ئەم مافانە کراوە، بڕوا بە مافی ئێتنیک گرووپەکان و ڕێزلێنان لە مافی مرۆڤ لە ساڵی 1948ی زایینییەوە بوون بە بناغەی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئەو ئازادییە سیاسییانەی کە لە کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پاش 1966ی زایینییەوە ئاماژەی پێ کراوە.
فاکتەری گرنگ بۆ پێشگرتن لە دووپاتبوونەوەی جەنایەتەکان و کارەساتەکان تەنێ تۆمارکردنی ئەو جەنایەتانە وەک کەیسێکی حقوقی، کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە لە مەڕ جەنایەتەکان و دۆکیومێنتارکردنی تاوانەکانە تا سکاڵایان لە سەر تۆمار بکرێ و لە دادگایەکی بێلایەن و مرۆڤانەدا پێداچوونەوەی بکرێ.
ایران و تێڕۆر دوو ناون کە بە بینینی یەک لەوان ئەوی دیکەشیان لە مێشکی مرۆڤدا زەق دەبێتەوە و دەکارگرتنی تێڕۆر لە لایەن ایرانەوە ئەوەندە بەرچاو و بەرفراوان بووە کە گەر باس لە تێڕۆر دەکرێ، یەک لەو ناوەندانەی گومانی لە سەر دادەنرێ، وڵاتی ایرانە. دوایین هەواڵێک کە لە پێوەندی بە تێڕۆری کوردێک بڵاو بۆوە، کوشتن و توناکردنی زۆر دڵتەزێنی ئەندامێکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ایران بە ناوی اسعد امیری زەرزا بوو.(1) هەر چەند کە تا ئێستا زۆر لایەنی کوشت و بڕی ئەو مرۆڤە پاکە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام لانی کەم بە دوای پەیوەندییەکی کە بە کادرێکی بەرزی ئەو حیزبەوەم گرت، دەرکەوت کە ناوبراو هیچ کات کێشەیەکی شەخسی دەگەڵ کەس نەبووە و لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا زۆر سەرکەوتوو بوو. هێژا گیانبەخت کاک اسعد امیر زەرزا چەند مانگ بەر لە ئێستا لە ڕێگەی تەلەفوونەوە لە لایەن کەسێکی فارسی وێژ هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.(2)

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە زۆر سەرچاوەوە لەم دواییانەدا بڵاو بوونەوە، زۆرینەی خاڵەکان و لایەنی ڕووداوەکە، ڕفاندنی هێژا مولود ئافەند بۆ سەرچاوەی پێشینەدار و جێی گومانی ناوچە دەگەڕێننەوە کە کۆماری اسلامی ایرانە.(3) ئەم حکومەتە کە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە وەک فاکتەرێکی چارەسەری کێشە لە تێڕۆر کەڵکی وەرگرتووە،(4) هەرکات لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە بە نانەوەی ترس و خۆف و پێکهێنانی بنکەی کوشت و بڕ و ڕێکخستنی تیمی تێڕۆریستی، کاریگەری بخاتە سەر ناوچە و جیهان، واتە لە ڕێگەیەکی نە ژیار و ناشارستانییەوە هەوڵی داوە تا دەگەڵ پرسەکان، مافەکان و جیابیرکەرەوەکان هەڵس و کەوت بکا و بەرژەوەندی خۆی تەنێ لە نائاسایی کردنی ڕەوشی خەڵکی دیکە و پێشێلکاری ماف و مرۆڤایەتیدا پاراستووە.
مێژووی تێڕۆر لە ایراندا تەنێ بە مێژووی ڕەش و دژەمرۆڤی کۆماری اسلامی ایران کۆتایی پێ نایە. وڵاتی ایران کە دەستپێک و بناغەی مانەوە و دامەزرانی لە سەر کوشتاری فیزیکی/ڕۆحی/حقوقی و ئابووری نەتەوەکانی دیکە ساغ بووەتەوە، مێژوویەکی ناشرینی لە پێوەندی بە تێڕۆر هەیە. لە توانای ئەم مژارەدا نییە کە پێداچوونەوەیەکی مێژوویی بە سەر پێشینەی تێڕۆری ایران بکرێ، ئەگینا نموونە لە مێژووی ئەو ناوەندی دەسەڵاتە زۆر زێدەتر لە نموونەگەلێکی وەک تێڕۆڕەکانی ناسراوی امیرکبیر، ناصرالدین قاجار، آقا محمدخان قاجار، ڕزم آرا، سمایل ئاغای سمکۆ، تێڕۆری کەسایەتییەکانی مەنگوڕایەتی، موکریان و ئەردەڵانن. ئەو محمد ڕضا سوادکوهییە (پهلوی) کە وەک ئامرازێکی ڕۆژئاوا بە جێگەی باوکی کرا بە پاشای ایران و خۆشیان لە سەر دەسەڵاتیان خست، لە کاتێکدا کە خوێندەکارانی دەرەوەی وڵات بە دژی ئەو بۆچوونی خۆیان دەردەبڕی، لە ڕێگەی کاربەدەستانی خۆی (بە تایبەتی لە ئاڵمان و ئامریکا)، چەقۆکێش و بکوژی شارەزای بەکرێ دەگرت تا لە ڕێپێوانەکانی دەرەوەی وڵاتدا، نەیارانی خۆی دڵتەزێنانە لە سەر شەقامەکان شەتڵانی خوێن بکا و بە چەقۆ ئەنجن ئەنجن دەکران.
سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران کە لە شێوەی سەرکوت و دەسەڵاتداری و ڕووبەرووبوونەوە دەگەڵ پرسی نەتەوەکانی ژێردەست و جیابیرکەرەوەکان سیستەمێکی جیا لە زەمانی پاشایەتی بنبڕکراوی پێشوو نییە، لە سەرەتای دەسەڵاتداری خۆیەوە پلانی تێڕۆری وەک پڕۆژەی دەرەوەی وڵاتی خۆی(5)،(6)،(7)،(8)،(9) بەڕێوە بردووە کە کەیسی ئارژانتین نموونەیەکی ئاشنا و بەرچاو بۆ هەموو جیهانییانە. جیا لەوە کە پێشتر لە سەر کردەوەی ئەم حکومەتە پێشتر زانیاری و وێنە خستراوە بەر چاوی جەماوەر، دوایینجار کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەر کردەوە و پلانەکانی کۆماری اسلامی ایران لە دەرەوەی سنووری خۆی لێکۆڵینەوە کراوە، ڕاپۆرتێکی لڤین پرێس بوو کە تێیدا ئاماژەی بە دەستی باڵای حکومەتی ایران لە نانەوەی ئاژاوە و تێڕۆر لە خاکی عراق و باشووری کوردستان کرد.(10)

پاڵپشتی ایران لە تێڕۆریزم بە ئاستێک گەییشتووە کە کابینەی دەوڵەتی ئۆباما تەنیا یەک ئاڵتێڕناتیڤی بۆ دابین کردووە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە بە مەرجێک حکومەتی ایران دەست لە هاریکاری و یارمەتی ڕێکخراوە تێڕۆریستییەکان هەڵبگرێ و واز لە چالاکی و سەرمایەگوزاری لە پڕۆژەگەلی ئەتۆمی(11) و تێڕۆریستی بهێنێ، ئەوکات دەکرێ پێوەندییەکی ئاسایی دیپلۆماتیکیان دەگەل ئەم سیستەمە جەنایەتکار و مەترسیدارە هەبێ.(12) هەڵبەت سیاسەتی ئەورووپا لە بەرانبەر سیستەمی تێڕۆریستی کۆماری اسلامی ایران جیا لەو سیاسەتە بووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەکاری گرتووە. ئەوان بە زۆرینە بڕوایان بە تیۆری دیالۆگی ڕەخنەگرانە هەیە و لایان وایە وەک نموونەیەکی تاقیکراو وڵامی پۆزەتیڤ دەداتەوە(13) و ئەم جیاوازییەی سیاسەتی ئامریکا و ئەورووپاش دەرفەت و دەرەتانی زۆرتری بۆ ایران گونجاندووە کە تا ئێستاش لە سەر پلانە قێزەوەنە تێڕۆریستییەکانی خۆی بەردەوام بێ.
پەروەندەی تێڕۆڕی ایران بەرفراوانتر لەم باسەیە کە ڕۆژانە لە مێدیا جیهانییەکان دەخرێنە بەر باس. ئەم حکومەتە بە شێوەیەکی سیستەماتیک، تێڕۆڕی وەک ئامرازێکی سەرەکی بەرانبەر بە جیابیرکەرەوەکانی نەتەوەی کورد دەکار گرتووە. قارەمانی ڕاستبێژ و کوردیزانی نیشتمانپەروەر، هێژا کاک حسن شێوەسەڵی لە نموونەکانی هەرە بەرچاوی کردەوە قێزەوەنەکانی تێڕۆڕیستی کۆماری اسلامی ایرانە. جیا لە تێڕۆڕی گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو و گیانبەخت کاک دوکتوور صادق شەڕەفکەندی و باقی کەسە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا زۆر ئازادیخوازی سەربەخۆ و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئەم سیستەمە جەنایەتکارە تێڕۆڕ کراون و کوژراون. دوایین کەس هێژا کاک مولود ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری کورد-ئیسرائیلە کە بێ سەرو شوێن بووە و زۆرینەی سەرچاوەکان قامکی گومان دەخەنە سەر کۆماری اسلامی ایران. گەلۆ ئەم سیاسەتە تا کەی دەبێ هەر وا لە بەرانبەریدا بێ دەنگی بکرێ؟ چما خوێنی مرۆڤێکی ئازادیخواز دەبێ وا هەرزان بێ کە پرسی ڕفاندن، توناکردن و خاشەبڕکردنیان هەر وا بە بێ چارەسەری و پێداچوونەوە بمێنێتەوە؟ ئەم پرسە لە بواری حقوقییەوە شان و باڵی لایەنێکی دیکەش جیا لە سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران دەگرێتەوە؟ حیزبەکانی کوردی چلۆن دەتوانن هاریکار بن تا پێداچوونەوەیەکی حقوقی بەم کەیسانەدا بکرێ؟ سکاڵا لە مەڕ ئەم تێڕۆڕانە بە چ شێوەیەک دەبێ پێشکەش بە دادگا بکرێ؟ بە ڕاستی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بە دەستی حکومەتی ایران تێڕۆڕ کراون چەندەیە؟ کێن ئەو کەسانەی کە زانیارییان لە لایە و دەتوانن یارمەتیدەر بن؟ پرسیار زۆرن بەڵام خاڵی هەرە گرنگ لەم پێوەندییەوە زیندووکردنەوەی ئەم باس و پرسەیە و هاریکاری لایەنەکان و بە تایبەتی بنەماڵەی کەسانی تێڕۆڕکراو گەلێک پێویستە.
نها پتر لە پێنج مانگ لە بێ سەر و شوێن کردنی هێژا کاک مولود ئافەند تێدەپەڕێ.(14) بۆ ئەوە کە بە چاوێکی جددیتترەوە چاو لەم پرسە گرنگ و مەترسیدارە بکرێ، بەشێک لە ناوی ئەو کەسانەی کە بە دەستی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون و کوژراون، دەخرێتە بەر چاو. بەو هیوایە کە لەم پێوەندییەوە چالاکییەکی ئۆرگانیک دەست پێ بکرێ و جیا لە پەرەسەندنی ئەو مەترسییە دژە مرۆڤییە، هەوڵ بدرێ تا سکاڵا بۆ هەر کام لەو کەیسانە بخرێتە بەر دادگایەکی بە واتای ووشە بێ لایەن!
تێبینی: ئەم لیستەی ژێرەوە هەموو ئەو کەسانەی لە خۆ نەگرتووە کە بە پیلانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون. ناوەکانی دیکە لە بەر دەستدا نەبووە و بەم شێوەیە نییە کە لایەنگری حیزبێکی تایبەتی یان چەمک و فاکتەرێکی تایبەت کاریگەری خستبێ سەر بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە. هەر کەس کە بتوانێ یارمەتی بەم لیستەی ژێرەوە بکا، دەتوانێ لە ڕێگەی ئەم پۆستگە(ئیمەیل)ی ژێرەوە ناو و نیشان و زانیاری لە مەڕ کەسی تێڕۆڕکراو بنێرێ تا پاش لێپرسینەوە بە لیست زیاد بکرێ.
پێویستە ئەمەش بگوترێ کە بە هۆی لێکدابڕانی هەندێک لایەنی سیاسی، لە ناو لیستەکاندا بە گشتی ئاماژە بە ناوی لایەنی پێوەندیدار کراوە. بۆ وێنە گەر ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تێڕۆڕ کراوە، تەنیا بە ناوی حیزبی دێمۆکرات ناو بردراوە. ئەم کارەش تەنیا لە بەر بێپرەنسیپزانینی دابەشکردنی گیانبەختان کراوە، نەک لە ڕووی هۆکارێکی دیکە.
terror@kurd.no
سۆران کرباسیان
11ی 11ی 2012ی زایینی
1. عبدالڵه بیژنفر، خەڵکی مەهاباد و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 20ی 9ی 1990ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆڕ کرا و کوژرا.
2. مامە حبیب عەودە خەڵکی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵە بوو. لە ڕێکەوتی 5ی 6ی 1991ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆر کرا و کوژرا.
3. احمد کوردکوشی لە شاری ئەردەوێڵ لە دایک ببوو و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 22ی 8ی 1991ی زایینی لە شاری سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
4. مەلا ڕسول کوردی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 30ی 9ی 1991 لە گوندی بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
5. منصور علیپور، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە هەمان ڕێکەوتدا لە بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
6. جلیل جلیلی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، بە هەمان شێوە لە هەمان ڕێکەوت و شوێندا تێرۆر کرا و کوژرا.
7 و 8. کمال و جمال زوری، ئەندامی حیزبی دیموکرات، هەر دووکیان لە سالی 1991 لە دۆڵی شەهیدان تێرۆر کران و کوژران.
9. کمال قادرزادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات، ساڵی 1991 لە شارۆچکەی پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژراو.
10. محمد آرام فتحی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی 27ی 8ی 1991 لە زڕگوێز تێرۆر کرا و کوژرا.
11. صارم فرهادی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی 1ی 9ی 1991 لە قەڵادزێ تێرۆر کرا و کوژرا.
12 و 13 و 14. حسن حەسۆ پیرانشار و مەلا ڕسول گەردی و جلیل مامائی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار کە لە ڕێکەوت 29ی 9ی 1991ی زایینی لە ئینزی بولی تێرۆر کران و کوژران.
15. سعید یزدانپناه، ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 18ی 9ی 1991 لە باشوری کوردستان تێرۆر کرا و کوژرا.
16. خالید سقزی، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە سالی 1991 تێرۆر کرا و کوژرا.
17. محمد بابایی، خەڵکی سەقز، لە سالی 1991 لە سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
18 و 19. کمال و جمال زورەی، خەڵکی سەردەشت، لە سالی 1991 لە دۆڵی شەهیدان تێرۆر کران و کوژران.
20. کمال قادرزادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ساڵی 1991 لە پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژرا.
21. سید محمود خدری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی 12ی 1ی 1992 لە سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
22. خاڵە حەمە، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 1ی 1992 لە کاولۆک تێرۆر کرا و کوژرا.
23. شاپور فەیروزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 21ی 5ی 1992 لە ڕانیە تێرۆر کرا و کوژرا.
24. محمد ڕحمانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 2ی 6ی 1992 لە چۆمان تێرۆر کرا و کوژرا.
25 و 26 و 27 و 28. علی تاتورە خەڵکی مەریوان، هادی محمودی خەڵکی هەورامان، سالار ساعدپناه و فخرالدین مرادی خەڵکی سنە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە 30ی 6ی 1992 لە هەڵەبجە تێرۆر کران و کوژران.
29. ابراهیم شیخی باڵدار، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 17ی 6ی 1992 لە هەولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
30. 31 و 32. ستار جلالی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەوسود، لە ڕێکەوتی 1ی 9ی 1992 لە مام خەتیب تێرۆر کرا و کوژرا. خدر الماس خەڵکی شنۆ و محمد معروفی خەڵکی پیرانشار، لە هەمان ڕێکەوت و شوێندا بریندار کران (لەمەڕ مان یان نەمانیان لەوکاتدا نووسەری ئەم بابەتە هیچ زانیارییەکی لەبەر دەستدا نییە).
33 و 34 و 35 و 36 و 37. طاهر منوچهری خەلکی نەوسود، شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، ڕشید ڕستمی، خەڵکی سنە و ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 11ی 1992 لە دەربەندیخان تیرۆر کران و کوژران.
38. محمد نظری، ئەندامی ڕەنجدەران و خەڵکی قەڵغان، لە سالی 1992 لە عەربەت تیرۆر کرا و کوژرا.
39 و 40 و 41. صیف الە و ڕضا و کامران سلیمانپور، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سقز، لە کەمپی باریکە و لە ڕێکەوتی 18ی 10ی 1992 تێرۆر کران و کوژران.
42. محمد مهربانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 18ی 10ی 1992 لە کەمپی باریکە تیرۆر کرا و کوژرا.
43 و 44. کریم و احمد گالی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 18ی 10ی 1992 لە پێنجوێن تێرۆر کران و کوژران..
45. کامران شافعی ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 10ی 3ی 1993 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
46. امیر بایاب، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 1ی 2ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر و بریندار کرا. لەمەڕ دەربازبوونی هیچ زانیارییەک تا بە ئێستا لەبەر دەستدا نییە.
47. جمال نامی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی 22ی 7ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
48 و 49. سعدون عباسی، خەڵکی مهاباد و احمد فاطمی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 11ی 5ی 1993 لە ڕانیە تیرۆر کران و کوژران.
50. ڕفیق محمدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە مانگی 7ی 1993 لە زڕگوێز تیرۆر کرا و کوژرا.
51. دکتر بهرام، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لەدایکبووی شاری تەورێز، لە ڕێکەوتی 25ی 7ی 1993 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
52. ملا احمد درویشی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 6ی 9ی 1993 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
53. صدیق ڕشیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕیکەوتی 3ی 10ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
54. محمود مجاهیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 11ی 12ی 1993 لە حاجیاوا تیرۆر کرا و کوژرا.
55. محمد شیخە پور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 11ی 12ی 1993 لە سەنگەسەر تیرۆر کرا و کوژرا.
56. محمد بوکانی (خاڵە حەمە)، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە ساڵی 1993 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
57 و 58 و 59 و 60. حسین شماعی، عبدولا ڕسولزادە، ڕسول عوسمانی، محمد محمدپور ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە کاتی بۆردومانی مەکتەبی سیاسی لە هێلی 36، لە ڕێکەوتی 12ی 3ی 1993 تیرۆر کران و کوژران.
61. محمود خلخالی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 28ی 7ی 1993 لە کاتی بۆردومانی بنکەی سیاسی لە بۆڵی تیرۆر کرا و کوژرا.
62 و 63 و 64 و 65 و 66. شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، ڕشید ڕستمی و طاهر منچهری، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 13ی 11ی 1993 لە ناوتاقی دەربەندیخان تیرۆر کران و کوژران.
67. مصطفی هورامان، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 1ی 1994 لە هەولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
68. شریف ڕحمانی، ئەندامی حیزبی خەبات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 12ی 1ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
69. جلال حسینی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی کانی سانان، لە ڕێکەوتی 15ی 3ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
70. فتاح سعیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 2ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
71. عثمان عثمانی، ئەندامی کۆمەڵە و سەردەشت، لە ڕێکەوتی 10ی 9ی 1994 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
72. ڕشاد کریمی، اندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 15ی 3ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
73 و 74. واسع و صالح جهانگیری، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە 2ی 4ی 1994 لە هەڵەبجە تیرۆر کران و کوژران.
75. علی حیدری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شائاباد، لە ڕێکەوتی 23ی 4ی 1994 لە دەربەندیخان تیرۆر کرا و کوژرا.
76 و 77. امیر و عبدولا ایزدی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 24ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
78. ابراهیم ساعدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە 24ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
79. احمد محمدپور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سقز، لە ڕێکەوتی 12ی 6ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
80. ابوبکر سبکتین، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی 16ی 6ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
81. قالە مامە گوڵە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 22ی 6ی 1994 لە ماوەت تیرۆر کرا و کوژرا.
82. کریم بال افکن، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 24ی 6ی 1994 لە پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
83. علی اصغر الماس پور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی 19ی 7ی 1994 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
84. ابراهیم ڕحمانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی کامیاران، لە 19ی 7ی 1994 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
85. احمد ڕومین تن، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 23ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
86. مام مراد محمد زادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 24ی 7ی 1994 لە باسڕمە تیرۆر کرا و کوژرا.
87. مراد جۆڵا، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 30ی 7ی 1994 لە دیانا بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییه).
88 و 89. یوسف مولودی و قادر قلندەری ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 30ی 7ی 1994 لە دیانا بریندار کران (هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە).
90. شیرین وطن خواه، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 10ی 10ی 1994 لە زڕگوێز بریندار کرا (لەچارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
91. احمد نادری، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بانە، لە ڕێکەوتی 2ی 5ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
92. کاظم ڕفعتی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بناو، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
93. اسعد سلیمی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
94. بهروز ایوبی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
95. حسن محمدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی دیواندەرە، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
96. صلاح امانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
97. شادی صالحی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
98. شیدا بانەیی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
99. ستار قادری ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەڕەبزان، لە ڕێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
100. محمد درخشان، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، له ڕێکەوتی‌ 20ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
101. محمدامین بایزیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 21ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
102. اکبر تیموری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی 4ی 8ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
103. کشتمند عباسی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی 4ی 8ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
104. عبدولا سوزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 9ی 8ی 1994 تیرۆر کرا و کوژرا.
105. محمد ڕشیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، 12ی 8ی 1994 لە هەڵەبجە تیرۆز کرا و کوژرا.
106. عمر کوردە، خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 22ی 9ی 1994 لە سەنگەسەر تیرۆز کرا و کوژرا.
107. مام مولود سلیم ساغلو، خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 2ی 11ی 1994 لە حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
108. اکبر منبری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی سنە، لە ڕێکەوتی 2ی 11ی 1994 لە بازیان تیرۆر کرا و کوژرا.
109. حسین اوجاقی، خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 4ی 11ی 1994 لە حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
110. خالید جیهانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 22ی 11ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
111. حسن جت، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 25ی 11 1994 لە قەڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
112. حسن بازرگان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە 27ی 11ی 1994 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
113. نوری مهاباد، خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 6ی 12ی 1994 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
114. محمد شیخە، خەلکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 7ی 12ی 1994 لە سەنگەسەر تیرۆر کرا و کوژرا.
115. جلال خانەخولی، خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 12ی 12ی 1994 لە قەڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
116. حمە سعید قادری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەوسود، لە ڕێکەوتی 14ی 12ی 1994 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
117. صدیق سقزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی 27ی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
118. محمود لاویسانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 28ی 12ی 1994 لە پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
119. مراد شوکری، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە مانگی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
120. امیر ایزدی و محمد محمدپور، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە مانگی 12ی 1994 لە بازیان تیرۆر کران و کوژران.
121. عبدالڵه ڕیانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە مانگی 12ی 1994 لە داربەنکان تیرۆر کرا و کوژرا.
122. محمد کلهوری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە مانگی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
123. خالید محمدی، خەڵکی مهاباد، لە 5ی 1ی 1995، لە شەقڵاوە تیرۆر کرا و کوژرا.
124. حیدر خسروی، خەڵکی بانە، لە 9ی 1ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
125. محمد خالق حفیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە 12ی 1ی 1995 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
126. محمد نانوا، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی 12ی 1ی 1995 لە بازیان تیرۆرکرا و کوژرا.
127. حیدر عبدولا بگ، ئەندامی خبات و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 19ی 1ی 1995 لە دوکان تیرۆرکرا و کوژرا.
128. اسماعیل انجییری، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 9ی 2ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
129. سعدون بارزان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 7ی 2ی 1995 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
130. مام ئازەر برزین، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی، لە ڕێکەوتی 7ی 2ی 1995 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
131 و 132. بارزان انجینەای و مظفر محمدی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی 21ی 2ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
133 و 134. محمد عبدوالهی وسلیمان چکردە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 1ی 4ی 1995 لە باسڕمە تیرۆر کران و کوژران.
135. نجم الدین شریعت پناه، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە 22ی 5ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
136 و 137. دکتور علی دبیری، خەلکی ورمێ، لە ڕێکەوتی 24ی 5ی 1995 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
138 و 139. عثمان کیانی و عثمان فرمان، ئەندامانی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی 2ی 6ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
140. سید عسکر حسینی، خەڵکی مەریوان، لە ڕیکەوتی 16ی 6ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
141. قادر فلاحی، خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی 8ی 7ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
142. ڕحیم محمودی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 16ی 7ی 1995 لە ڕانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
143. فاروق محمودی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ڕێکەوتی 20ی 7ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
144. ناصر پیرانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 20ی 7ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
145. خسرو بایزیدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی 27ی 7ی 1995 لە ڕانیە بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
146. عسکر ڕستمی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی قەڵغان، لە ڕێکەوتی 22ی 9ی 1995 لە گوندی ڕوست تیرۆر کرا و کوژرا.
147 و 148. مصطفی قادرزادە و حسین دەمە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 16ی 10ی 1995 لە ڕانیە تیرۆر کران و کوژران.
149 و 150. سید طلب حسینی و سید مسلم حسینی، خەڵکی دیواندەرە، لە ڕێکەوتی 22ی 10ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
151 و 152. حسن خالقی و عزیز کریمی، خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی 1ی 11ی 1995 لە دیانا، بریندار کران (لە چارەنووسیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
153. خالق احمد نژاد، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بانە، لە ڕێکەوتی 28ی 11ی 1995، لە دەربەندیخان، بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
154. جلیل کسروی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی 28ی 11ی 1995 لە دەربەندیخان بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
155. عمر دهستانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە ڕێکەوتی 6ی 12ی 1995 لە حەریر تیرۆر کرا و کوژرا.
156. عثمان ڕویان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی 20ی 12ی 1995، لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
157. ابوبکر ڕحیمی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی نەغەدە، لە ڕێکەوتی 20ی 12ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
158. غفور مهدی زادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەغدە، لە ڕێکەوتی 21ی 12ی 1995، لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
159. علی امینی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی سقز، لە ڕێکەوتی 21ی 12ی 1995 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
160. صدیق عبدالهی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سردشت، لە ڕێکەوتی 21ی 12ی 1995 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
161. محمد سوری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سید صدیق، مانگی 12ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
162. حاجی عبدالە محمدی، خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی 2ی 1ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
163. ڕحمان شعبان نژاد، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی 2ی 1ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
164. طاهر (شاهو) ڕوحانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کامیاران، لە ڕێکەوتی 14ی 2ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
165 و 166 و 167 و 168 و 169 و 170 و 171 و 172 و 173 و 174 و 175 و 176 و 177. فرامرز کشوری، طاهر عزیزی، عثمان ڕحیمی، حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، عثمان شیخانی، علی بابل و علی شاداب (هەموویان خەڵکی شنۆ بوون)، دەگەڵ حسن ابراهیم زادە و محمدامین ابراهیمی (خەڵکی پیرانشار بوون)، سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە بەرواری 17ی 2ی 1996 لە جیژنیکان کەوتنە بەر هێرشی تێڕۆریستانەی کۆماری اسلامی ایران. لە ناو ئەو کەسانەدا حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، محمد امین ابراهیمی، عثمان شیخانی، علی بابل، علی شاداب و عبدالکریم جلالی بریندار بوون و باقی هاوڕێیانیان کوژران.
178. کاوە حکیم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 21ی 7ی 1996 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
179. جعفر بایزیدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی شنۆ، لە ساڵی 1996 لە هەولێر بێ سەر و شوێن بوو.
180. محمد ملایی، ئەندامی خەبات و خەڵکی بانە، لە ساڵی 1996 لە قەڵادزێ کەوتە بەر هێرشی تێڕۆریستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران و بریندار کرا.
181. محمد قەڵغانی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە بەرواری 18ی 7ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
182. ڕحیم چنگالی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
183. قادر اکلون، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە چوارقورنە تێڕۆر کرا و کوژرا.
184. علی درماهی تیلەکو، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە بەرواری 7ی 10ی 1996 لە هەڵەبجە تێڕۆر کرا و کوژرا.
185، 186، 187، 188، 189 و 190. فتح الڵه ڕستمی، ارشد ڕضایی و داریوش اسلامدوست (هەر سێکیان خەڵکی کرماشان بوون) کە دەگەڵ محمد عزیز قادری، یونس محمدپور و نەفەرێکی دیکە(؟) ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون و لە بەرواری 18ی 11ی 1996 بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران. چەند ساڵ دوایە ئێعدامی ئەو شەش ئەندامە لە لایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ایران بە فەرمی ڕاگەیێندرا. هێژا عبدالڵه حسن زادە لەو کاتەدا لە سەر ڕادیۆی دەنگی کوردستان قسەی کرد.
دوو سەرچاوە ئەوە دەبێژن کە نەفەری شەشەم ناوی یونس پیرۆتەسوور بوو کە ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد بوو.
191، 192، 193، 194، 195 و 196. علی محمدی (خەڵکی بۆکان)، ناصر حیدری (خەڵکی کرماشان)، ڕحمان اسماعیلی (خەڵکی مەریوان)، مصطفی امین پور (خەڵکی بۆکان) و کمال زنگ بنگ (خەڵکی سنە) لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕان بوون کە لە ڕێکەوتی 7ی 12ی 1996 لە پیرەمەگروون دەست بە سەر کران و بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران.
197. حسین پاییزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە ساڵی 1996 بە دەستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆر کرا و کوژرا.
198. جعفر عمر بێڵ، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 30ی 11ی 1996 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
199. ئامانج سوری (منداڵێکی چوار ساڵانە بوو) کە بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون. تێڕۆریستەکانی کۆماری اسلامی ایران لە بەرواری 30ی 11ی 1996 ئەو منداڵەیان تێڕۆر کرد و کوشت.
200. حامد احمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 8ی 7ی 1996 لە تانجەڕؤ تێڕۆر کرا و کوژرا.
201. عبدالڵه پیرۆت زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 19ی 1ی 1997 لە دیانا تێڕۆر کرا و کوژرا.
202. عباس بدری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 4ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
203. عطا فیزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی 6ی 2ی 1996 تێڕۆر کرا و کوژرا.
204. حسین حمزەپور، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
205. فریدون فرددوست، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
206. سلیم کریم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 10ی 3ی 1997 لە کانی قرژاڵە تێڕۆر کرا و کوژرا.
207. شاباز محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 23ی 4 1997 لە سلێمانی بزر بوو و هەر وا بێ سەر و شوێن ماوەتەوە.
208. لطیف نقشبندی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 17ی 5ی 1997 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
209. مەولان سوارە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 6ی 1997 لە ناوبەری کۆیە و سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
210 و 211. غالب علیزادە و امجد ملایی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 14ی 8ی 1997 لە سلێمانی تێرۆر کران و کوژران.
212، 213 و 214. سعید مرادی، آرمان ژەکاڵا و اسماعیل ئەمەکی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 19ی 8ی 1997 لە ناوبەری دوکان و کانی خان تێڕۆر کران و کوژران.
215. جمال نیکوجریان، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
216. منصور فتاحی. ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 8ی 12ی 1997 لە دوکان تێڕۆر کرا و کوژرا.
217. یدالڵه شیرین سخن، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 18ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
218. منصور ناصری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 8ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
219. حسین زینتی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 20ی 12ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
220. محمد مصطفی آرشی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
221. منصور محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 2ی 10ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
222 و 223. ابوبکر اسماعیل زادە و ڕفعت حسینی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات بوون، لە بەرواری 8ی 11ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کران و کوژران.
Serçawekan:
(1) Brrwane rojnamey Rudaw، Rêkewtî 09-11-2012 http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/18202.html
Ger le dahatû da em besterey rojnamey Rûdaw kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/rudaw091112.jpg
(2) Le rêgey namewe em zaniyariyanem le kadrêkî ew hîzbewe be dest geyîşto. Nameke parêzrawe.
(3) NNSROJ
(4) DANIEL BYMAN، Studies in Conflict & Terrorism; Iran، Terrorism، and Weapons of Mass Destruction، Georgetown University، ISSN: 1057-610X، page 169
(5) DANIEL BYMAN، Studies in Conflict & Terrorism; Iran، Terrorism، andWeapons of Mass Destruction، Georgetown University، ISSN: 1057-610X، pages 172-175
(6) Steven Emerson، Tehran and Terrorism، 1998 The Investigative Project، pages 2-3
(7) Shmuel Bar، Iranian Terrorist Policy and “Export of Revolution”، 2009 Interdisciplinary Center (IDC) Herzliya، pages 9-12
(8) Herweha brrwane dwayîn rapport le merr Iranî têrrorîst:
Iran’s Support For Terrorism In The Middle East، Homeland Security Digital Library، Pages 1-7
(9) Matthew Levitt، Iran’s Support for Terrorism in the Middle East، 2012 The Washington Institute for Near East Policy، pages 5-13
(10) LVINPRESS، Êtêlaat le Kurdistan، Raportî taybet، 17 10 2009
(11) Bo zaniyarî drust u nwê le merr çalakî Etomî Iran bo wêne brrwane:
The Case for Diplomatic Solutions on Iran، www.crisisaction.org.uk
Rapport u nwêtrîn zaniyari mangî pêşû
http://csis.org/publication/further-moves-toward-iranian-nuclear-weapons-breakout-capability-new-iaea-report-iran
Ger le dahatû da em besterey CSIS kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/csis.jpg
(12) Jalil Roshandel with Nathan Chapman Lean، Iran، Israel، and the United States; Regime Security vs. Political Legitimacy، 2011 USA، ISBN: 978–0–313–38697–8، page 4
(13) Jalil Roshandel with Nathan Chapman Lean، Iran، Israel، and the United States; Regime Security vs. Political Legitimacy، 2011 USA، ISBN: 978–0–313–38697–8، page 21
(14) http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=2576&ID_map=23
Ger le dahatû da em besterey NNSROJ kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/nnsroj.jpg
Têbînî: Lîstî em nawane le du serçawey şexsî w paş hellsengandnî dû lîst cê be cê kran ke pêştr le layen rojnamey Mîdîa u mallperrî Helwist bllaw bbowe. Mexabn besterî ew mjarey mallperrî Helwist nadozmewe u ger bom bnêrn spasguzar debm. Bo Rojnamey Mîdîa brrwanne: Jmarey 286، Rêkewtî 24-04-2007، laperrekanî 1 u 3. (Wêney ew du laperreyem be yekewe lkando u le jêrewe xstrawe ber çaw)

ئامادەکردنی: سۆران کەرباسیان
ئەم بابەتە 11,427 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
1. ژیاننامە سۆران کەرباسیان
1. شوێنەکان هەڵەبجە
2. شوێنەکان حلبچه
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 09-11-2012
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 24-04-2007
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-04-2007 (18 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: نەغەدە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-12-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,427 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2191 KB 14-07-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.12 MB 10-12-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.032 چرکە!