یەکەم کڵێسەی مەسیحییەکانی سلێمانی لە 1862 دا درووستکراوە
لە بارەی ڕەچەڵەکی مەسیحییەکانی کوردستانەوە دوو ڕای جیاواز و بۆچونی جیاواز هەیە، یەکەمیان:دەڵێت: (تەواوی مەسیحییەکان بە ڕەچە ڵەک دەگەرێنەوە سەر ئاشوری و ئیمپراتۆریەتی ئاشوری)، دووەمیان دەڵێت (مەسیحەکان لە عە ینکاوە و هەرموتە وهێران و نازەنین و شەقڵاوە و دیاناو دهۆک و زاخۆ و کۆیە و سلێمانی)دا ژیاون تا سنووری میزۆپۆتامیا بە پێی بەڵگەی لۆژیکی مێژوویی بە پێ ی دان پێنانی ئاشورییەکان خۆیان لە کاتی دەسەڵات و فەرمانرەوایان نەگەیشتونەتە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس کە بە سیگۆشەی سنوور ناسراوە، هەرسێ سنووری (ئێراق -ئێران -تورکیا)بە یەکەوە دەبەستێتەوە، بەپێی یە مەسیحییەکان لە ناوچەجیایاکانی کوردستانا ژیاون، ئەمەش بەڵگەیە کە ڕای دوەمیان ڕاستە وشیاوتربێ، گەر بروانینە لاپەڕەکانی مێژوو کلدانییەکان فەرمانرەوایی ناوچەکەیان کردووە، دواتر ئاشورییەکان، چەند هەزارساڵێک پێش لە دایک بوونی مەسیح.میدییەکان بەهەماهەنگی فارسەکان بەسەر یاشورییەکان دا زاڵبوون، هیچ جۆرە بەستنەوەیەک لەنێوان ئاشورییەکانی ئەو سەردەمە و ئێستادا نییە، بە هیچ جۆرێک شیاونییە، ناسنامەی نەتەوەیی لەسەر بناغەی ئایین دیاری بکرێت، گەلی کورد نەتەوەی زەردەشت نەبووە، بەڵکوو خاوەنی ئایینی زەردەشتی بووە، لە بارەی مەسیحییەکانی کوردستانیشەوە کەسێتییەکی وەک (قداسە البطریاک مار ڕۆفائیل) یەکەمی بیداوید سەرۆکی هەمەە کلدانییەکانی جیهان لە سەردانێکیا بۆ ساری سلێمانی لە 16-08-1998 وتویەتی: (بە هیچ جۆرێک بەڕەوای نازانین ئێمەی مەسیحی بە میوان یا بە پەنابەر لەسەر ئەم خاکە قبووڵ بکرێین، بەڵکوو ئێمە لەگەڵ ئەم شاخ و گردۆڵکە و نشێوانە بووین و دەبین، دەبێت ئەمڕۆ هەموو توانامان بۆ خزمەتی کوردستان بخەینە گەڕ
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,237 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!