ﺳﻮﺭﭼﯽ ﮬﯚزێکی ﮐﻮﺭﺩﯾﯽ نیشتەجێی ﺑﺎﺷﻮﻭﺭﯼ کوردستانە، ﺳﻮﺭﭼﯿﯿەﮐﺎﻥ ﺑەﺯﯙﺭﯼ ﻟە ﻗەﺯﺍﮐﺎﻧﯽ ﺳﯚﺭﺍﻥ ﻭ ﺋﺎﮐﺮێ ﻭ شەقلاوە نیشتەجێن.
ﻋەﺷﯿﺮەﺗﯽ ﺳﻮﺭﭼﯽ ﺑەﺳەﺭ ﺩﻭﻭ ﻧﺎﻭﭼە ﺩﺍﺑەﺷﺒﻮﻭە، ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺑﺎﺩﯾﻨﺎﻥ ﻭ ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺳﯚﺭﺍﻥ. ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺑﺎﺩﯾﻨﺎﻥ ﻟە ﺋﺎﮐﺮێ ﻭ ﺑﺠﯿﻞ ﻭ ڕﯙﭬﯿﺎﻥ ﻭ ﮔﻮﻧﺪەﮐﺎﻧﯽ ﺩەﻭﺭﻭﺑەﺭﯾﺎﻥ نیشتەجێن، بەشێکی ﮐەﻣﯿﺶ ﻟە ﺑەﺭﺩەڕەﺵ نیشتەجێن.
ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺳﯚﺭﺍﻥ ﻟە ﮬەﺭﯾﺮ، ﺧەﻟﯿﻔﺎﻥ، ﮐەﻭﺭﮔﯚﺳﮏ ﻭ
ﺳﯚﺭﺍﻥ ﻭ ﮔﻮﻧﺪەﮐﺎﻧﯽ ﺩەﻭﺭﻭﺑەﺭﯾﺎﻥ نیشتەجێن.
ﺳﻮﺭﭼﯿﯿەﮐﺎﻥ زمانێکی تاڕادەیەک ﺟﯿﺎﯾﺎﻥ ﮬەﯾە ﻟە ﺳﯚﺭﺍﻧﯽ ﻭ ﺑﺎﺩﯾﻨﯽ بەلام ﺯﯾﺎﺗﺮ ﺑﺎﺩﯾﻨﯽ ﺑەﮐﺎﺭ دێنن، ﺑەﺗﺎﯾﺒەﺗﯽ ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺑﺎﺩﯾﻨﺎﻥ ﮐە ﺯﯾﺎﺗﺮ ﺩەچێتەوە ﺳەﺭ ﺑﺎﺩﯾﻨﯽ، بەلام شێوازی ﻗﺴەﮐﺮﺩﻧﯿﺎﻥ ﺟﯿﺎﯾە. زێی ﮔەﻭﺭە (ﺯێی ﺑﺎﺩﯾﻨﺎﻥ) ﺳﻮﺭﭼﯿﯽ ﺑﺎﺩﯾﻨﯽ ﻭ ﺳﯚﺭﺍﻧﯽ ﻟەﯾەﮐﺘﺮ ﺟﯿﺎﺩەﮐﺎﺗەﻭە،
ﺷﻮێنی ﺟﻮﮔﺮﺍﻓﯿﺎﯼ ﺋەﻡ ﻋەﺷﯿﺮەتە
لە ڕۆژهەلاتەوە ﺳﯿﺪﻩکﺎﻥ ﻭ ﻗەﺯﺍﯼ ﺳﯚﺭﺍﻥ ﻭ ﮬەﺭﯾﺮ، ﻟە ﺑﺎﮐﻮﻭﺭەﻭە ﭼﯿﺎﯼ ڕﺱ ﻭ ﺋﺎﮐﺮێ ﻟە ڕﯙﮊﺋﺎﻭﺍﻭە ڕﯙﭬﯿﺎﻥ ﻭ ﺑەﺭﺩەڕەﺵ، ﻭ ﻟە ﺑﺎﺷﻮﻭﺭەﻭە هەولێر ﻭ ﻣەﺧﻤﻮﻭﺭ