بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان بڵاوبووەتەوە کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە هەڵگری 650 هەزار بەرمیل نەوتی #هەرێمی کوردستان#ە، ڕێگەی خۆی بەرەو #ئەمریکا# گرتووەتەبەر و بەو پێیەش دوای 3 ساڵ بۆ یەکەمجارە نەوتی هەرێمی کوردستان دیسان هەناردەی ئەمریکا دەکرێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو کەشتی نەوتهەڵگری ئافراماکس نێڤێرلاند بەندەری جەیهانی جێهێشتووە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەریای ناوەڕاستی بڕیوە و بەرەو کەنارە ئاوییەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
لە ساڵی 2014 دا، چەندین کەشتی بچووک نەوتی هەرێمی کوردستانیان گواستەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام کاتێک کەشتی کالاڤرتا، هەڵگری 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، بەرە کەنارەکانی تەکساس بەڕێکەوت، ڕووبەڕووی کاردانەوەی تووند و یاسایی #حکومەتی عێراق# بووەوە و لە دادگای شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس، سکاڵا دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
بەپێی شارەزایان، هەرێمی کوردستان بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆیی دەڕوات و لەبەر ئەوەش دەیەوێت بازاڕی نەوتی خۆی فراوانتر بکات و زیاتر سەربەخۆبێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی.
رووداو
23-06-2017