فیلمی سینەمایی ڕەشەبا بەشێکی وێنەکانی لە #لالش# و بەشێکی تری لە #زوممار# گیراوە، هەروەها بەشە زۆرەکەی لە کەمپی ئێزیدییەکان لە شاری #دهۆک# وێنەی بۆ گیراوە. لە دەرهێنانی، دەرهێنەر و سینەماکار #حسەین حەسەن#ە
لە چەندان فێستیڤاڵی وڵاتان نمایش کراوە، وەک فێستیڤاڵی تاران و دوبەی، هەروەها چەندان وڵاتی تری ئاسیا و ئەوروپا و ئەمەریکا.
دیمەند محەمەد عەلی زەندی ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە، لە فێستیڤاڵی لۆس ئەنجەلوس لە ئەمریکا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێ بەخشراوە.