پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی وەی وەی بێریڤان 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,729
وێنە
  114,194
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,319
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
کاروانی بێ کۆتایی... لە هەڵوێستێکی باڵادا
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کاروانی بێ کۆتایی... لە هەڵوێستێکی باڵادا

کاروانی بێ کۆتایی... لە هەڵوێستێکی باڵادا
#عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کاروانی بێ کۆتایی یاداشت و بیرەوەریی مامۆستا (مەحمودی مەلا عیززەت)، کتێبێکی ‏قەبارە مام ناوەندیی(440) لاپەڕەیییە، بە تیراژی (650) دانە، چاپی یەکەم...لە ‏ساڵی2000 لە بڵاوکراوەکانی (زنجیرە کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم).‏
‏ هاوینی ساڵی 2000 لەگەڵ کاک بەختیاری مەلاعیزەت پێکەوە دانیشتبوین لەخانوەکەی ‏مامۆستا مەحمودی مەلا عیزەت لە گردەکەی سەرچنار، ئه و یاداشتەی نیشاندام، تازە مامۆستا مەحمود لە سویدەوە بە تایپکراوی ناردبووی بۆ دەزگای سەردەم بۆ چاپکردن.‏
لاپەڕەی یەکەمی یاداشتەکەم واڵاکرد، لەناو زنجیرەی ڕوداوەکاندا بە جۆرێک توشی ‏تێڕامان بووم، لە نێو دیمەنی هەڵوێست و تراژیدیای چیرۆکەکاندا ون بووم.‏
یەکەمجار بوو یاداشتی وا نایاب و وا کاریگەر بخوێنمەوە، بە جۆرێک نوقمی بێ دەنگی ‏کردم، لە دنیای ژوورەکە دابڕام،بە زمان و تەکنیکێکی سادە..... ڕووداوەکانی تۆمارکرد بوو، ‏پڕبوو لە وردەکاری قوڵی هونەریی، لە ناو ڕووداوەکان دا دەیان هەڵوێستی پڕ لەجەربەزەیی ‏لۆژیکانەم بینی...خۆشەویستی بێ سنوور بۆ... خاک...زمان....کلتوور....پڕ بوون لە ‏وەفا...میهرەبانی.... تەحەدایەکی جوامێرانە.....بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەرگ...بە سەنگ ‏و بڕوای متمانەی کەسێتی یەکی داڕێژراو..... قاڵ بووی ناو مەرگەساتەکانی ژیان.‏
نووسەر بە ڕۆحێکی زۆر ڕاستگۆیانە..... بە پاکی ودوور لە نمایش، دوور لە پیاهەڵدان.... ‏دەربار....هەموو ڕووداوەکانی هەست و نەستی ناخی پەنگ خواردوی، لە منداڵییەوە.....تەواوی وێستگە جیا جیاکانی تەمەنی تۆمارکردوە.‏ وشه و ڕستە وپەلگرافەکانی هەمووی وەک وێنەی فۆتۆگراف......وەک سیناریۆی گرتەی ‏فیلمی سینەما خستووەتە ڕوو.‏
نوسەر لەیاداشتەکەیدا وەک پسپۆرێکی بواری مێژوو، چەندان ڕووداوی مێژوویی گرنگی ‏میللەتەکەمانی،بە سەلیقتەکی وردەوە تێکەڵ کێشی بیرەوەرییەکانی ژیانی خۆی و هاورێکانی و ‏دەوروبەرەکەی کردووە، کاک نەوشیروان مستەفا ئەمین یش لەیاداشتەکانی دا(لەکەناری ‏دانوبەوە بۆ خڕی ناو زەنگ........ پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن) هەمان پسپۆری و تەکنیکی ‏نوێی یاداشتی بەکارهێناوە، ڕووداوە مێژوەکان جارێکی تر بەرجەستە کراونەتەوە بۆ نەوەی ‏ئێستاو ئایندە، بۆ ئەوەی پرسیار... لە لایان سەرهەڵبدات و خۆیان بە عەشقەوە بە دوای کتێبە ‏مێژووییەکان دا بگەڕین و بیخوێننەوە،وەڵامی پرسیارە پەنگ خواردوەکانی ناخیان چنگ بکەوێت...جارێکی تر ‏پرسیاری تر لەلایان سەر هەڵبداتەوە... ئەم هونەرە بەهای یاداشتەکەی بە پێزتر ونایاب ‏ترو باڵاتر کردووە.‏
نوسەر بۆ تۆمارکردنی یاداشتەکەی توانیویەتی سوود لە تەکنیکی هونەری (چیرۆک نوسین....،رۆمان.... سیناریوی فیلم) وەربگرێت. لە ناودیمەنەکان دا چەندان پاڵەوانی جیا جیا.....لە ‏جوغرافیای جیا دەبینین، ئەم جۆرە تەکنیکە هونەرییە لەم یاداشتەدا....دوور لە فەنتازیا، ئه و ‏واقعە تاڵ و مەرگەسا تانە‌یە کە نووسەر لە خەڵوەتی یاداشتەکەی ژیانی دا دایهێناوە،لە یاداشتەکانی پێشتردا‏ نین، ئەمە بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت لە بواری تۆمارکردنی یاداشتی کوردا، وا لە خوێنەر دەکات لە یەکەم پەرەوە تا ‏دوالاپەرە بە پەرۆشەوە، تێکەڵ بە بە ڕۆحی درامای یاداشتەکە ببێت..
دوای هەرەس مامۆستا مەحمودی مەلا عیزەت نەفی کرا بۆ شاری ڕومادی،رۆژێک لە ‏پۆل دا وانەی دەوتەوە.عەلی لێپرسراوی یەکێتی قوتابیانی حیزبی بەعس لە وانەکەی ‏دوادەکەوێت..... بێ ئەوەی لە دەرگا بدات،داوای مۆڵەت لە مامۆستا بکات، زۆر لە خۆڕازی ‏بونەوە خۆی دەکات بە پۆل داو دادەنیشێت، مامۆستا مەحمود بە توندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات...... دەیکاتە دەرەوەی پۆل،ئەویش هانا بۆ بەڕێوەبەر دەبات، بەرێوەبەریش داوا لەمامۆستا دەکات، بیکاتە ژوورەوە،مامۆستا هەموو داواکارییەکان و بیانوەکانی بەڕێوەبەر ڕەت‏دەکاتەوە،بەڕێوەبەر بە سنگ دەرپەڕاندن و لە خۆباییبوونەوە بە عەلی دەڵێت بڕۆ پۆلەوە، ‏هەر کە عەلی لە پۆلدا دادەنیشێت، مامۆستا مەحمود ڕوودەکاتە بەڕێوەبەرو دەڵێ :فەرموو ‏جەنابی بەڕێوەبەر تۆ وانەکەیان بۆ تەواو بکە. ‏
مامۆستا مەحمود دوو ساڵ و نیوو لە ڕوماد ی بە نەفی کراوەیی مایەوە،هاوسەرو منداڵەکانی لە ‏سلێمانی دەبن،دوای سەرهەڵدانی مەفرەزە سەرەتاییەکان،فازیل بەراک بەڕێوەبەری ئەمنی عا‏مە، ناردی بەشوێنیدا، چەند داواکارییەکی خستە بەردەم مامۆستا، بەڵام هەمووی ڕەتکردەوە.‏
‏ چەند ڕۆژێک بوو نەشتەرگەری گورچیلە بۆ مامۆستا مەحمود کرابوو،شەوێک ملازم ‏موحسین و چەکدارەکانی. بە پەیژە خۆیان دەگەیه ننە حەوشەی ماڵی ‏مامۆستا....کۆڵان....سەربان....هەموی دەگرن، ملازم محسین بە پەڕۆیەک ‏هەردوو چاوی مامۆستا مەحمود دەبەستێت ‌راپێچی ناو ئوتۆمۆێلە ‌کەی دەکات.....ئه و شەوە لە چەند ‏ماڵ و گەرەکی تر زۆر کەسی تر دەسگیر کران، هەموویان بران بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی ‏سلێمانی، بەیانیەکەی ناویان خوێندنەوە،پەرۆکەی سەرچای مامۆستا تۆزێک جوڵا ئەمجا ‏زانی ئەوە ناوەندی(وەتەن و کانێسکان) ە، نۆ ساڵ لێرە بەڕێوەبەر بوو، بۆ ڕۆژی دوایی دوو دوو.... ‏زیندانییەکانیان کەلەپچەکردو چاویان بەسترایەوە بە ئوتۆمۆبیلی تایبەتی بە برسێتی و تینوێتی ‏گوێزرانەوە بۆ شارێکی تر، هەر 23 زیندانەکەیان خزاندە ژورێکەوە،دواتر برانە ژووری ‏ژمارە (1)، لەوێ زانیان (هەیئەی تەحقیقی خاسە) یە، زیندانێکی سەربازی و نهێنی ‏حیزبی بەعس بوولە کەرکووک.‏
دوای چەند ڕۆژێک بە پێی بەرنامەی هەیئەی تەحقیقی کەرکووک... زیندانییەکانیان یەک یەک بانگ کرد ‏بۆلێکۆڵینەوەی ئەشکەنجەی جەسەتەیی و دەرونی بۆ ئەوەی تێکیان بشکێنن....نهێنییەکانیان پێ ‏بدرکێنن.‏
‏(عومەر عەزیز محەمەد، محەمەد ڕەحیم عەبدولرەحمان،محەمەد سەعید ساڵح، دلیر مستەفا، کەمال عەلی، شێخ عە بدول شێخ ساڵح، جەمیل،حەسەن حسێن، دارا، حەمە سەعید غەدۆ،حیکمەتی عەبە پاشا،عوسمان قادر محەمەد، مەحمودی مەلا عیزەت)‏
مەحمودی مەلا عیزەت یان برد بۆ لێکۆڵینەوه و ئەشکەنجەدان، بە پرسیار ‏دایانگرتەوە.......وەڵامی هەموو پرسیارەکان....(هیچ.نازانم)‏
دوو جەلاد لاقیان بەرزکردەوە، بەستیان، جەڕانیان، بە کێبڵ بنە پێیان داگرتەوە، هەموو ناخی ‏پڕ بوو لە ورەیەکی بەرز کە دەبێت بەهەموو تواناییەکییەوە بەرامبەر هەموو ‏ئەشکەنجەکانیان...... خۆی ڕابگرێت...... بەیەک گورچییلەوە.....بێ دەرمان، ‏بەئیلتیهابێکی زۆرەوە.....لێدانەکەیان توند تر کرد هاواری لێ هەستا، جەستەی لە ‏بەرشاڵاوی توندی ئەشکەنجەکەدا خاو بوەوە...لە هۆش خۆی چوو.....ئاوی ساردیان بە سەردا ‏کرد....کاتێ بە ئاگا هاتەوە، کارەبایان لە قورگییەوە بۆ کەلەکەی.... ‏بەسەر ئەندامە ناسکەکانی جەستەیی دا دە‌هێنا.
لە ناکاو گوێ لە دەنگێکی بەرزبوو، گەیاندیانە بەردەم موقەدەم عامر موسڵای سەرۆکی هەیئە، ‏ئەمیش بە قسەی نەرم...دواتر بە هەڕەشە و سیناریۆی جیا جیا دەیویست تالی داوی نهێنیەکی چنگ ‏بکەوێت و لەوێوە بەرنامەی کارەکانی هەڵسوڕێنێت بۆ ئەوەی نهێنییەکانی پێ بدرکێنێت.‏
لە وەڵام دا....مامۆستا هەر دەیگوت : نازانم. هەموو جەلادەکانی توشی هیستریاکرد، لە ‏تاوسوێی ئازارەکانی جەستەی کەوتبوو، جەلادێکیان دارەکەی لەپشتی گیر کرد وتی : هەستە ‏لە سسەر زەوییەکە،بەشەلەشەل بەپاڵ بردیان. لە ناکاو یەک لەقەی توندیان لێدا، ‏کەوتەوەسەرزەوی، هەستایەوە، کردیانەوە بە ژوورەکەی دا. هەموو زیندانییەکان ‏لێ کۆبوونەوە. مامستا مەحمود زانی (قالە) جاسوسه و بۆ ئەوە هێناویانەتە ناو زیندانییەکان ‏زانیاری کۆبکاتەوەو... بیگەیەنێتە جەلادەکان، وتی (زۆر سەیرە ئەمانە بۆ وا ‏دەکەن...گەرسیاسەتم بکردایە... پێم ناخۆش نەدەبوو، من هیچم نەکردوە، بۆ وام لێ دەکەن)‏
دواتر مامۆستامەحمود قەرەداغی و مەغد ید کوێخا عەبدوڵڵاو سەرداری حاجی قادر یان هێنایە ژووری ‏ژمارە (1)، ژمارەیان بوو بە (28) زیندانی.
‏نوسەر زۆر بە وردی باسی ئەشکەنجەی هاورێ زیندانییەکانی و ڕوداوەکانی ناو هەیئەی ‏کردوە کە هەموی بە بەرنامه و پلانی ورد بووە بۆ ئەوەی پەی ببەن بە تاڵە داوێکی نهێنی زنجیرەی ڕێکخستنەکانی ناو شار و دوای سەرهەڵدانی مەفرەزە سەرەتاییەکان...... باسی جەللادەکان ‏دەکات چۆن ئەشکەنجەی بێ سنوور دڕندانەی مامۆستا مەحمود قەرەداغی یان داوە، هەموو ‏جارەکان بە عە مود ێکەوە بەستەویانەتەوه.....لە بەردەم ژوورەکەیان دا ‌... بۆ ئەوی لایەنی ‏دەرونی زیندانییەکانی تر بڕوخێنن....... بەڵام مامۆستا مەحمود قەرەداخی ئەشکەنجه و ‏جەللادەکانی بە جۆرێک تێک ‌شکاند، ئەوان هەستیان بەلاوازی و بێ دەسەڵاتی دەکرد :‏
‏-جەلادەکان لە کاتی ئەشکەنجە داندا لە ناو خۆیان دا دەیانگوت (بۆیە ئیعتراف ناکات، لەزەت ‏لە ئەشکەنجە دان وەردەگریت).‏
لەدوا لێکۆڵینەوەدا.....رەئیسی هەیئەی کەرکووک، هەموو پرسیاری لێکۆڵینەوەکانی کاتی ‏ئەشکەنجەدانی ڕووبەرووی مامۆستا مەحمود کردەوە، چەند پرسیارێکی نوێ تیا بوو، دیاربوو ‏زانیاری تازەیان پێ گەیشتبوو:‏
ناوت چی یە:‏
مەحمود
ناوی باوکت و باپیرت:‏
مەلا عیزەت مەحمود
کارت چییە:‏
مودەڕیس
لە کوێ:‏
لەسانەوی ئەزمڕ
رەئیس زوو زوو...لاپەڕەکانی فایلەکەی هەڵدەدایەوە، پڕ بوو لە ڕاپۆرت و زانیاری ئەمنی ‏سلێمانی...... لە یەکەم لێکۆ ڵینەوە وە تا دوا لێکۆڵینەوە.... وەڵامی هەموو پرسیارەکانی مامۆستا ‏مەحمودی مەلا عیزەت....... (بەڵێ.....نازانم.......ئاگادارنیم) بوو.‏
لە دوا لێکۆڵینەوەدا..... ئەم جارەیان ڕەئیسی هەیئە،وەڵامی هەموو پرسیارەکانی مامۆستای ‏وەک خۆی دەوتەوەو.... ئەمنێکیش، هەمووی دەنوسییەوە.....‏
دواجار پێ یان وت : دەستت بێنە (پەنجە گەورەی دەستی چەپیان گرت، بە قوماشێکی ‏مەرەکەباوی دا هێنایان،دوا کاغەزی ناو فایلەکەیان پێ مۆر کرد.‏
دوای ماوەیەک.... چاوی هەر 26 زیندانییەکەیان بەست،دوو..دوو کەلەپچەیان کردنە دەست، ‏خزێنرانە‌‌ ‌ئۆتۆمبێلی تایبەتی و گوێزرانەوە، نەیاندەزانی بۆ کوێیان دەبەن،چارەنوسی یان ‏بەره و کوێ دەبرێت، نزیکەی 3 کاتژمێر بە ڕێگاوە بوون.....گەیشتنە شوێنێک زۆر گەرم بوو، ئوتۆمۆبیلەکە وەستا دایان بەزاندن.....بە جنێو زلە و شەق پێشوازیان لێ کردن.....هەموویان ‏بردنە بەردەم ‏
‏ عەقید تارق ا لعزاوی - معاونی مدیری ئەمنی عامە، بۆ کاروباری سیاسی
‏ئەبو نەسر –مدیری شوعبەی سێ(ئەم شوعبەیە تایبەت بوو بە کورد وشۆڕشی کوردستان)‏
‏ نەقیب خەلەف – معاونی شوعبەی سێ.‏
‏ ‏چەند ئەمنێکی تر بە جلی سڤیلەوە لە پشت ئەما نەوه ‌وەستابوون،سەیری زیندانییەکانیان ‏دەکرد.‏
عەقید تارق ڕووی کردە هەر 26 زیندانییەکە و وتی:‏
‏(دەزانن، چی لە ئێوە دەکەین)...............‏
لە قسەکردن......... وەستا......زیندانییەکان هەموو بێ دەنگ بوون ‏
‏(ئێوە بۆ ئەوە نەگیران، لێرە بتان بینینەوە......ئێستا لە ژیان دابن، ئێوە بۆیە گیران....بێ ‏لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن.....بکوژرێن) ‏
‏(بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە، کە ئەوە نەکرا،چونکە لە لێکۆڵینەوە دا بۆمان دەرکەوت،ئێوە ‏هاوڵاتی باشن و بێ زیانن، بۆیە سەرکردایەتی حیزب و شۆڕش ئێوەی عەفوکرد...ئێستا ئێوە ‏میوانی سەرکردایەتین، ماوەیەک لامان دەمێننەوە، دواتر ئازاد دەکرێن،ئێستا ئێوە ئازادن،ئێوە ‏لە سەفەرێکی دوورو درێژەوە هاتوون......،ئێستا برسیتانە.....چی دەخۆن)‏
عەقید تارق سەیری ڕوخساریی هەموو زیندانییەکانی کرد.....هیچیان نەوت
لە ناکاو گوێ لە دەنگێک بوو وتی : ئێمە زۆر تینیوو.... برسین، هەرچی یەک بێت دەیخۆین، ‏وەک خواردنی زیندانییەکان.‏
عەقید سەیرێکی.هەموویانی کردو وتی : ئێوە زیندانی نیین...... میوانن.‏
له و کاتە یەکێک لە زیدانییەکان ڕووی کردە مامۆستا مەحمود و وتی : بڵێ مریشک دەخۆین.‏
عەقید بە مامۆستای وت : ئەوە دەڵێ چی.‏
‏ ‏دەڵێت مریشک دەخۆین.‏
دوای تاوێک مریشکی برژاویان بۆ هێنان.‏
ئەم میواندارییە بۆ سڕینەوەی کاریگەری ئه و هەموو ئەشکەنجە جەسەدی و دەرونیانە بوو، کە لە ڕوخسارو هەڵسوکەوتی هەموویان دا دەرکی پێ دەکرا.‏
کاتژمێر دووی شەوی 18-06-1981، هەر 26 زیندانییەکانیان بە سەر دوو پاسدا ‏دابەش کرد، دوای 8 مانگ لە دۆزەخی مەرگەوە ئازاد کران....7ی بەیانی گەیشتنە ‏کەرکووک.....نان و کەبایان دەخوارد...... هەواڵی کوشتنی (قالە) ی جاسوسی هەیئەیان ‏پێ گەیشت.....پاسەکان ڕێگای سلێمانیان گرتەبەر.....گەیشتنە....باخی ‏بەختیاری...پردەکەی قلیاسان...دووڕیانەکەی سەرچنار...شەقامی سالم....ئەمنی ‏سلێمانی......پاسەکان لە بەردەم بینای حەسیب ساڵح دا وەستان.....ماڵئاواییان لە یەکتر ‏کرد...بەخانەواده و کەس و کارو خەڵکی شارەکەیان شادبوونەوە.‏
دواجار مامۆستا مەحمود بڕیاری دا لە گەڵ خانەوادەکەی دا ڕوو بکەنە هەندەران
سەرلەبەیانی 13-08-1981 گەلاوێژ خانی هاوسەری و هەر 5 منداڵەکەی ڕوو بکەنە ‏قەڵادزێ و......لەوێوە لەگەڵ نەسرین خان بگەنە ناوزەنگ.‏
مامۆستا مەحمود، هەر ئه و ڕۆژە لە سلێمانی ڕووی کردە لای کوێخا حسەین-ی ‏هەناران. ئەویش کاک بورهانی کوڕی لەگەڵ دا نارد...... ڕێگای ناوزەنگ – یان گرتە ‏بەر.....دوای ماندووبونێکی زۆر کە گەیشتە تەختایەکەی سەرەوە......کاک نەوشیروان و ‏کاک شازاد سائیب و کاک فەرەیدون پێشوازیان لێ کرد.‏
دواتر شه و و ڕۆژێکیش لای مام جەلال مایەوە لە توژەڵە، مام جەلال باسی ئەوەی کرد ‏مامۆستا مەحمود ئیش و کاری شۆڕش وەربگرێت، مامۆستاش وتی : با ئەوان بگەیەنمە ‏سوید.....دەگەڕێمەوە.‏
مام جەلال وتی :راپۆرتێکی دوورو درێژ لە سەر هەیئەی کەرکووک بنووسە بۆ(رێکخراوی ‏ئەمنستی).‏
لە 10-10-1981 شێخ محەمەدی سەرگەڵو و کاک بەختیاری مەلا عیزەت، مامۆستا ‏مەحمود و خانەوادەکەیان لە فڕۆکەخانەی تارانەوە بەرێ کرد بۆ شام.‏ دەمه و بەیانی 22-10-1981 لە فڕۆکانەی شامەوە گەیشتنە ستۆکهۆڵم‏.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 6,313 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 09-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,313 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 09-08-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هەردی
ژیاننامە
سەباح حاجی
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
عەلی شایان
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی کۆیە ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
قوڕکاری لە چەمچەماڵ ساڵی 1998
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
کورتەباس
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی نوێی هەردوو گۆڤاری (مەهاباد) و (کانی) بڵاو کرانەوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عومەر چاوشین
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
08-02-2010
هاوڕێ باخەوان
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
03-09-2010
هاوڕێ باخەوان
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
10-03-2021
بەناز جۆڵا
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
16-01-2024
زریان عەلی
پێشڕەو دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی وەی وەی بێریڤان 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,729
وێنە
  114,194
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,319
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هەردی
ژیاننامە
سەباح حاجی
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
عەلی شایان
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی کۆیە ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
قوڕکاری لە چەمچەماڵ ساڵی 1998
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
کورتەباس
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی نوێی هەردوو گۆڤاری (مەهاباد) و (کانی) بڵاو کرانەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.359 چرکە!