1- ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 20-8-2017، مووچەی مانگی 6ی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
2- ڕۆژی دووشەممە بەرواری 21-8-2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان
- دەزگای مین
- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان
- دەستەی دەسپاکی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی
3- ڕۆژی سێشەممە بەرواری 22-8-2017، و مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
4- ڕۆژی چوارشەممە بەرواری23-8-2017، مووچەی مانگی 6ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
5- ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 24-8-2017، مووچەی (کەم ئەندامان) و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان)
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
6- ڕۆژی یەکشەممە بەرواری27-8-2017، مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی هەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
7- ڕۆژانی دووشەممە 28-8-2017 و سێشەممە 29-8-2017 بەرواری، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
8- ڕۆژانی چوارشەممە 30-8-2017 و پێنج شەممە بەرواری 31-8-2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.
19-08-2017