ئەستێ و پوشن
ئەستێ: بەردێکە لە ئەنجامی بەریەک کەوتن لەگەڵ پارچە ئاسنێک یان بەردێکیتر پریسکە و پریشکە ئاگری لێ دەبێتەوە و بۆ ئاگرکردنەوە و جگەرە داگیرسان بەکاردەهێنرا، پوش: گژوگیای بەهاران کە دەگاتە خەرمانان و هاوین وشک وبرینگە و هەر کە پریشکە ئاگرێکی بەرکەوێت یەکسەر هەڵدەگیرسێ و ئاگر دەگری، ئینجا لێرەدا لە کوردەواریدا لە ئیدیۆم و دەربڕیندا بەکاردەهێنرێت بۆ دوو مەبەستی نزیکبوونەوەی کوڕ و کچی عازەب و خەڵوەت و تەنیابوون بە یەکەوە لەلایەکی تریشەوە بۆ دوو کەسی نەگونجاو و بزێو و نزیکە فیتنە و شەڕ و شۆڕ دەوترێت (ئاگر وپەنگرن بە یەکەوە یان ئەستێ و پوشن بە یەکەوە).