دواڕۆژ، بورهان یەحیا
سەرۆکی لیژنەی ئابوری و دارایی لە #پەرلەمانی کوردستان# ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی ساڵی 2018 سیستمی نوێی موچە بۆ کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی #پێشمەرگە# پەیڕەودەکات و دەشڵێت پەیڕەوکردنی ئه و سیستمە نوێیە مانگانە 150ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی دەگێڕێتەوە.
د. عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی ئابوری و دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەبەرئەوەی پێشتر بودجەی هەرێم نەهاتووەتە پەرلەمان، حکومەت دەتوانێت بەبێ پەرلەمانیش دەستکاری موچەی ئاسایش و پێشمەرگە بکات.
وتیشی بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرەتای ساڵی 2018دا ئه و گۆڕانکارییانە جێبەجێدەکرێن و بەجێبەجێکردنیشیان مانگانە 150 ملیار دینار داهات بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی لیژنەی ئابوری و دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەک پەرلەمانی کوردستان داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە لەبری کەمکردنەوەی موچەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە موچەی فەرمانبەرانی بندیوار ببڕێت، چونکە لەم ڕێگەیەوە دەتوانێت داهاتێکی باش بۆخۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵام وەک دیارە حکومەتی هەرێم بڕیاری خۆيدا.[1]
#16-12-2017#