$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە سنوورەکانی نەنۆی سەربە #بانە#، مین بە دوو کۆڵبەردا تەقییەوە و هەردووکیان بە سەختی برینداربوون.[4]
- پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە #سنە# دەستیپێکرد و پەڕتووکی #سەحەر#ی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# پڕفرۆشترین کتێبی ئەو پیشانگایە بوو.[4]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک چالاک و ئەندامانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە #هەولێر# گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بینای پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ڕێکخست و داوای کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان دەکەن.[1]
- #جەعفەر ئیمیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی#، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەکۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان جگە لەو مادەیەی کە ناڕەزایی چین و توێژەکانی لێکەوتەوە لەبارەی خانەنشینی پەرلەمانتاران، چەند مادەیەکی تریش لەیاسای خانەنشینی هەموار دەکەنەوە.[1]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو#، ئەفسەرێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەر دەستڕێژی گوللە درا و کوژرا.[4]
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیانە لە دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبن. لەبارەی بودجەی عێراقیش دەڵێت: نەک تەنیا ئەو بودجەیەی ئەوان پەسندیان کردووە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەستەبەرناکات، بەڵکو ناتوانێت بەو پاشەکەوتەی ئێستاش هەیە، مووچەی مووچەخۆران دابینبکات.[3]
- مامۆستایانی #هەڵەبجه# جارێکی تر گردبوونەوە و بەردەوامیان بەبایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دا و، ڕایانگەیاند ناچنە ژێر فشاری هیچ لایەنێک بۆ شکاندنی بایکۆت.[4]
- لە چەند گوندێکی سنوری #حەویجە# لە باشوری #کەرکووک#، شەڕو ڕووبەڕووەبوونەوە لەنێوان چەکدارانی #داعش# و هێزە سەربازییەکانی عێراق ڕوویدا.[1]
- لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە موقەدەمێکی پۆلیس کرا و بەسەختی برینداربوو. ئەفسەرەکە ناوی خالید حەسەن حوسێنە و پلەی موقەدەمە. پێش 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەرپرسی بەشی ئەمنی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جەماوەری خەڵک لە ناوەندی عەفرین لە بەردەم نەخۆشخانەی دەرسیم گردبوونەوە و بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی گەل لە جندرێس بە ڕێکخستنی کاروانێک بەرەو جندرێس بەڕێکەوتن. لە ڕێگادا کاراوەنەکە کراوەتە ئامانجی هێرشی سوپای تورک، ڕاگەیەندرا، کە سوپای تورک کاروانەکەی تۆپباران کردووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خۆپیشاندان لەدژی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر #عەفرین# بەڕێوەچوو.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی جەمای سەربە شاری شەرای کانتۆنی عەفرین بە چڕی بۆردوومان دەکەن، لە ناو گوندەکەشدا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە.[4]