لەم دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عیراق و کوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی خستە ناو گێژاوێکی ترسناک.
ی.ن.ک و پ.د.ک، خۆمان و گەلی کوردستانمان، لە مەترسی ئەو کێشانە، لە کوردستان و عیراق، دوورخستەوەو هەوڵێکی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێک بین لە چارەسەر، بەپێی دەستور و ڕێساو یاساکانی هەڵبژاردن، لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوو لا بە ڕاوێژ لەگەڵ یەک، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عیراقمان کردو هەڵوێستی خۆمانمان پێ ڕاگەیاندن.
ئەمشەو بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازکردنی وڵات، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) ڕاگەیەندرا، مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و پ.د.ک ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە ڕێگایەکی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان ی.ن.ک و پ.د.ک، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزووترین کات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستان، پێکدێنین.
لە هەمانکاتدا ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، خاڵە هاوبەشەکان بەسەر خاڵە ناکۆکەکاندا زاڵ بکەین و پێکەوە، بەرپرسیارێتی حکومەتێکی سازاوی نیشتمانی بۆ ڕاپەراندنی ئەرکە هاوبەشەکان، پێک بهێنین و یەک ڕیزی نیشتمانی بپارێزین.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سیاسی مەکتەبی سیاسی
#12-06-2018#