پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
دیاری مەهاباد، پەندی پێشینان مەلا غەفوری دەباغی
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber3
SMS0
Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دیاری مەهاباد پەندی پێشینان مەلا غەفوری دەباغی

دیاری مەهاباد پەندی پێشینان مەلا غەفوری دەباغی
ئەگەر قسەی حەق لە من دە پرسی؟
تێر ئاگای نییە هەرگیز لە برسی

بە قەول و قەرار قەت مەخۆ فریو
بە هەوای جیران، ویشکە تێکوشیو

گوێ بگرە زەریف بۆ ئەم نەزیلە
مەسپێرە هەرگیز دوگ بە پشیلە

هەرچی خۆت نەی کەی، بێ سودە کاکە
بە دەستی خەڵکی مار بگری چاکە

لە نێو خاس و عام ئەم قسە زۆرە
ماڵی خۆ نەخۆر، بۆ چەکمە بۆرە

لای گەوج و نەفام نەسیحەت بایە
یاسین بۆ گوێلک، بلوێر بۆ گایە

ئەو کەسەی کوورەی نەفسی لە جۆشە
وەک کەری ماندو مەحتەلی جۆشە

ناتەواوی هۆی قڕە و جەنجاڵە
بەڵام سفرەی پڕ، هێمنی ماڵە

کە ناعیلاجی ڕوی کردە ماڵت
حەریفی دایکت، دەکەیت بە خاڵت

پیاو قەرزی کۆن و خزمی دور وڵات
دێنێتەوە بیر، گەر زۆری بۆ هات

خزم بەکاری قیامەت نایە
مەعلومە دنیا هەر بۆ دنیایە

بە و کەسە دەڵێن ئاقڵ و وشیار
دوو جار لە جێیەک پێوەی نەدا مار

بە کەسێک دەڵێن عەقڵی تەواوە
خەمی نان بخوا، شوتی هەر ئاوە

جارێکت خواردم بە سندانت بێ
دو جارت خواردم، نۆشی گیانت بێ

گاڕانەکەیان ڕادا بە زۆری
تازە دەپرسێ لە مانگا بۆری

ئاوری بن کایە بۆ سۆی لێ نایە
دزی خۆماڵی لە گرتن نایە

دز و خاوەن ماڵ گەر ببنە هاو دەست
گا لە ڕۆچناوە دەردێنن بێ هەست

ئەگەر بکەویە بەر هەڵمەتی شێر
قەت پەنا مەبە بۆ ڕێوی بێ خێر

جوابی قوزەڵ قورت سندان و دەردە
پێشینان دەڵێن: جێی کڵۆ، بەردە

وەختێک دەزانی مەعنای حەوسەڵە
بە کەوچکە ئاوێ نەکەویە مەلە

زانیت کە حەریف لە خۆت زیاترە
شەڕی خۆ تڕێن نەکەیت چاترە

دەستێک نەتوانی بیبڕی لە بێخ
دەبێ ماچی کەی، وەک جەنابی شێخ

مردم لە داخی ئەو زل پانێرە
خۆی کردە وشتر لە ترسی گێرە

وا مەشهورە ساڵ هەوەڵ بەهاری
خۆشی و ناخۆشی دەکا دیاری

نەهاتە بەر بار ئەگەر کەری زل
بۆ خۆت بۆی بەرە بەشان و بە مل

وایان فەرمووە پیاوانی زانا
کۆسە چوو بۆ ڕیش، سمێڵی دانا

بیستومە لە زۆر پیاوانی ماقوڵ
شەڕ بە شمشێر و مامەڵە بە پوڵ

میوان نا یەوێ سفرە ڕەنگین بێ
نانت جۆین بێ و خوڵقت گەنمین بێ

پیاوی میوان گر چوو بۆ هەر جێ یە
بێ منەت نان و خوانی خۆی پێیە

هەڵاتن عەیبە بۆ پیاوی شەڕ کەر
بەڵام هەندێ جار پێی دەڵێن هونەر

خوای تەعالا کار بێ جێ ناکا
تاکێو نەبینێ بەفری تێ ناکا

بۆ ئەم نەزیلەش گوێ ڕابدێرە
چێشتی پڕ کابان بێ خوێ یا سوێرە

کەسێ نەگبەتی بێتە سەر شانی
پەڵوڵە بخوا دەشکێ ددانی

ئەگەر گڵۆڵەی تۆ کەوتە لێژی
بە تەما مەبە کەس چاکت بێژی

حەز دەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە
بەقەت بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە

پێم خۆشە گورگی وڵاتەکەی خۆم
بمخوا، نەوەکو شێری عەرزە ڕۆم

ئەی خوێن مژی گەل تازووە بمرە
دەڵێن: سەگی هار، چل شەوی عومرە

زگ گورگی سەر مەڕ بۆ وا فەقیری؟
خۆ تۆ هەوێنێ نۆ مەنجەڵ شیری!

هەرچی مێرولە کردی بە ساڵێ
وشتر لێسی دا، هەر بە قەپاڵێ

ئیش بەبێ زەحمەت مەحاڵە بوونی
پیاو ماسی بگرێ تەڕ دەبێ قونی

ئاوت خواردەوە جارێک لە کانی
بەردی تێ مەخە، خۆ تۆ ئینسانی

لەگەڵ کێ خواردت چایەکی تاڵی
خەیانەت مەکە بە سەر و ماڵی

خۆت ناحەز مەکە لە کن تەڵەب کار
حیساب بە دینار، بەخشین بە خەڵوار

هیچ عەیب ناکەی دە بوو داڕزی
ڕەفیقی قافڵە و شەریکی دزی

شایی لەگەڵ گورگ ئەکەی بە درۆ
بۆ مەڕیش دەکەی شیوەن و ڕۆڕۆ

هیوام پێت نییە زل و بێ خێری
بە کەر ناوێری بە کورتان فێری

ئەوی دۆست دەیکا پێی ناکرێ دوژمن
هەر جارێ ناشتا دەکا درۆزن

جێی مست و زللە پێلەقە و شەقە
لە قەدیمەوە قسەی حەق ڕەقە

پیاو بە خزم و دۆست دەبێ کۆڵەوار
ناقەڵەشێ هۆرە لە خۆی نەبێ دار

لەگەڵ ئەم بیرو باوەڕە چۆنی؟
دەڵێن چێشتی خۆش دیارە بەبۆنی

زۆر بەنەفامم دێتە بەر نەزەر
کەسێ لە ئەسپ دابەزێ بۆ کەر

دار ویشک دەبێ بە ئاواتی باز
جارێک لەسەری بخوێنێ ئاواز

بیستومە پارو لە زار بکەوێ
بۆ کۆش چاکترە نەک لێرە و لەوێ

ناحەقی کرا لە منی هەژار!
جا فەرقی چییە چ گورگ چ سوار؟

پێی ناوێ ئیتر ئەم فاک و فیکە
ئەگەر یەزد دوورە خۆ گەز نزیکە

بچۆرە جێیەک هیچ کەس نەت ناسێ
خۆت هەڵ بکێشە پڕ بە کراسێ

بە ڕۆژ دەگەرێ بە کراسی کەتان
بە شە و دەچێتە نێو کۆڵی کورتان

ئەوەی لەلای تۆ سوک و بەد ناوە
لە کراسی خۆیدا وەکو تۆ پیاوە

شوێن کڵاوی خوار مەکەوە خاڵە
فەرز لەوێ بێ، سوننەت بەتاڵە

خۆت بە کوشت مەدە بۆ پیاوی گەورە
بێ بەڵا نییە ئەو دووگە چەورە

هیچ سودی نییە ئیشی بە پەلە
هەر بۆ کاری خێر باشە عەجەلە

دۆست ئەو کەسەیە کە بتگرێنێ
دوژمن ئەوەیە پێت بکەنێنێ

دوژمنی زانا دەتکا سەر بڵند
دۆستی بێ شعور هەر دەتکا بەپەند

ئەو کەسە پیاوە بەخۆی نە خوڕێ
هیچ کەس لە پڕێ نەبوە بە کوڕی

مەشهورە دەڵێن بەرخ هەتا سەر
لە بن سەوەتە نابێ، دێتە دەر

ناحەقتە ئەگەر هیوات نەبێ پێم
من بەرخی نیرم بە کارت دەشێم

بەقایان نییە ئەسپ و ژن و چەک
بێجگە لە مانەش زۆرن بێ ئەمەک

نانت بخەرە بەر سەگی بێزمان
مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێ نەزان

ئەم قسە گەلێ کۆن و لە مێژە
مردو ئەگەر مرد لینگی درێژە

لە قەدیمەوە ئەم قسە باوە
کوێر هەتا دەمرێ بە تەمای چاوە

دۆستی کەسێک بە کاتی فەرعانە
بەجێت نەهێڵێ ڕۆژی تەنگانە

ڕێوی بەتەنیا لە کون نەدەچوو
هژگەلێکیشی دەکێشا لە دوو

ئەگەر کوپە ڕۆن بەتاڵ بوو سەری
گوربە وەفای بێ، ناچێتە سەری

ئەگەر مەیلیان بێ سوار و پیادە
دەبن بە هاوڕێی کوێرەڕێ و جادە

بەرگەکەم شڕە لێمان ببورە
کەوای سور پڵاو دەخوا، مەشهورە

ئەمەش فەرمودەی قەدیمێکانە
بەرد لە جێگار خۆی قورس و گرانە

قسەی قەدیمی لە کەس مەپۆشە
دۆم هەتا ڕووت بێ مەزاتی خۆشە

ئەگەر نەمدیبا جەنابی باوکت
بێشک دەمردم لە عەزرەت دایکت

لە شار و لادێ ئەم نەقڵە باوە
گیای شین بە جێگار سەختەوە ماوە

ئەم قسە ئەگەر تاڵیشە حەقە
دۆ هەتا زۆربێ کەشک هەر ڕەقە

دوو ڕو هەر وایە پیشە و ڕەفتاری
هەم لەناڵ ئەدا هەم لە بزماری

ئەگەر دۆڕاندی پیاوی قومار کەر
نەڵێ بەگوونم، دەبێ سەوداسەر

قەدیمی دەڵێن بۆ دەستە وەستان
هیچ فەرقی نییە گەرمێن و کوێستان

زۆری شوو لێ هەڵ مەکێشە کاکە
ئاو لە ئاوەڕۆ دەرنەکەی چاکە

سەگ پشت ئەستورە پەلامار دێنێ
بەقەوەی کلکی ئێسک دەشکێنێ

سەفەر و سەودا دوو بەڵگەی چاکن
تاقی کەرەوەی پاک و ناپاکن

ڕەنگە دەرنەچی لە ئیمتیحانم
ئەگەر عەیبی تۆ تەواو بزانم

عەیبەکانی خۆت بێتە بەر چاوی
ڕەوا نابینی بەکەس بەد ناوی

هەر خویەک مرۆ گرتی بە شیری
بۆی تەرک نابێ زەمانی پیری

تازە خۆت دەکەی توش دەردە سەری
بە پیری (سەری کڵاش میکەری)

ئەوی نەفام و بێهۆش و گوێیە
کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە

ئەمینی خەڵکە پیاوی داوێن پاک
ئالک زیاد دەکا لەخۆی، ئەسپی چاک

دۆستی بەڕاستی کوا ئەم زەمانە
زۆرترین ڕەفیق بۆ نان و انە

بەدەس مسی قاڵ بکەی بە هەویر
نەک دەستە و نەزەر لە خزمەت ئەمیر

ئاشەکەمان هەر ئەوەندە دێنێ
کاکی ئاشەوان خۆی بی قرتێنێ

گەورە بی خەرجی پێویستە مەگری
کێ بانی زۆرە زیاترە بەفری

وەک خۆ هەڵکێشان عەیبێکی زلە
بە کڕوزانەوەش دێتە خوار پلە

بەکەر ناوێرێ زلی بێ حونەر
ڕەپە ڕەپ دەکا بە کورتانی کەر

دەزانم لای تۆ ئەم قسە تاڵە
قەباڵە، ئەگەر زۆر هات بەتاڵە

هەتا قەباڵەی خوێندەوە ڕێوی
کەوڵی لە حاجەت خرا لە کێوی

ئەوی پاش ملە شا سەر دەبڕێ
شەرتە ئاشکرا، قسەی دەربڕێ

کە و ئەو کەوەیە بەرانبەر بە کەو
بخوێنێ، ترس و باکی نەبێ لەو

لە مردن ترسی نییە کوڕی شێر
هەر بۆ سەربڕین چاکە، بەرخی نێر

بە و مەرگە دەڵێن، جێژنە پیرۆزە
کە لەگەڵ گەل و ئاواڵ و هۆزە

براگیان هێشتا ئەسپ نەکراوە
ئاخوڕ هەڵبەستن خەیاڵی خاوە

هەتاکو ماوین هەوڵێ هیمەتێ
من تۆم بۆ چییە لە قیامەتێ

ئەوانەی خاوەن باخ و بێستانن
خەجاڵەت باری چلەی زستانن

گۆشت خۆرن هەموو دەعبای ئەم ناوە
کەچی هەر نێوی گورگ بەد ناوە

تۆ پێت ڕەوادیم ئەم کارە جوانە
نەقڵی کەڵاشی مام ئاشەوانە

دیارە هەموو کەس خۆشی دەوێ نان
بۆیە لەسەر دڵی دادەنێ گاوان

قەت لە شوێن چوان نەچییەوە چاکە
بەس لێرە و لەوێ کای کۆن بە باکە

پیاو لە دۆستی کۆن نابێ وازبێنێ
ئاو دەڕوا، هەر زیخ بەجێ دەمێنێ

ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد
چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد

پەسەند تر بووە چ ئێستا چ زوو
ڕێوی گەڕیدە لە شێری نووستوو

ژنی ماڵانگەڕ، دەکەوێتە سواڵ
پیاوی زگەڕۆ قەت نابێ بە ماڵ

وتیان بە گورگ تۆ دەبیە شوان
دەستی کرد بە قوڕ پێوان و گریان

وتیان بۆ دەگری خۆ کەسپی چاکە
وتی دەترسم درۆ بێ کاکە

نەم دیوە ئیشی هێندە ناقۆڵا
بە سەردڕی خۆی ناقایلە، جۆڵا

شوان دەڵێن شوانی پێ ئیفتیخارە
نان چنینەوەی لا عەیب و عارە

هەر کچێک دایک تاریفی دەکا
بۆ خاڵی دەبێ شو بەوی دەکا

بیستومە دەڵێن ڕەسوولی ئەکرەم
سڵاوی خوای لێ بێ هەموو دەم

فەرمویە هەتا ڕۆژی قیامەت
چوارشت لە چوارشت تێر نابێ قەت قەت

ژن لە مێردی باش، زەوی لە باران
ئینسان لە عیلم و چاو لە ڕوی یاران

مانگا با کەڵیش بگرێ بە دزی
ئاشکرا دەزێ بێ دزی و فزی

سێ شت خەم لە دڵ دەردەکەن تەواو
ڕوی شۆخ و شەنگ و شینایی و دەم ئاو

وەک فەرمویانە پیاوانی حاڵی
قەت بۆ گا نابێ گوێلکی خۆماڵی

پەندێکی تریش هەیە لەم بارە
دەڵێنگای جوتی، بە گۆلکی دیارە

قەدیمی دەڵێن درشت و وردی
زۆر سەیرە گڵمەت بگری بۆ بەردی

مریشک بۆ خۆی وەسەر نەکا خۆڵ
ناکرێ بەسەریا بەهیچ شان و قۆڵ

لە قەدیمەوە خواوەندی زانا
بۆ هەر زاڵمێک زەواڵی دانا

لە ئاشی زۆرت پێ چووە لە ڕێ
وەپەلە کەوتووی زوو بگەیتە جێ

لە سورت دۆڕاند بە خێر نەیەوە
لە کار خەریکی تێی هەڵ دێنیەوە

ئاوا بەڕێوەی دەبەی کارو بار
بەزستان قومار بە هاوین شەوکار

سەرباری خەڵکە تەنبەڵی بێ خێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

ئەمەش پەندێکی جوان و دێرینە
نوێژکەر نورینە کارکەر شیرینە

ئەو ڕۆژە هەردێ سەرکەوی لە کەل
بە و مەرجەی بەجێ نەمێنی لەگەل

وا مەشهورە شوان هەتا بخەوێ
مەڕەکەی زیاتر لێ دوور ئەکەوێ

نانێ ڕۆژ پەیدا بکە و نانێ شەو
هەڵ مەگرە هەرگیز منەت لەم و لەو

هە و هەوی سواران هیچیان پێنە کرا
بە شڵپە شڵپی پیرێژن چ کرا

دەزانێ ئەوی ژیر و بەبیرە
خەتی خوار لە بن سەری گاپیرە

شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە
گیا لە سەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە

ئەمەش بزانە، پیاوی وریاو ژیر
شانازی ناکا بە باب و باپیر

بە من چی دوێنێ باوکی تۆ خان بوو
خاوەن دیوەخان سفرە و میوان بوو

شەرتە تۆ ئیمڕۆ غیرەت بنوێنی
بۆ خۆت بەڕەی خۆت لە قوڕ دەربێنی

دز دیواری کۆن ئازا دەبڕێ
بەڕە هەر لەلای تەنکی دەدڕێ

ئیمڕۆ بخەوی بەتەمای سۆزی
لە قوژبنێکا گەنجێ وە دۆزی

ڕوو بە ڕوو دەبی لەگەڵ ژینی تاڵ
چونکە بە خەیاڵ کەس نەبووە بەماڵ

بە ڕۆژ بگەڕێی بەتاڵ و حەتاڵ
شە و بە دەستی پڕ ناچێوە بۆ ماڵ

کێ ڕۆژی ڕوناک چرای هەڵکرا
شە و نەوتی نابێ بیکاتە چرا

تا شیوت چەورە دێنە دەورت کەس
باوک بێ برا، ئامۆزا فرەس

سا وەرنە سەیری ئەم نەقڵە خۆشە
من دەڵێم نێرە، ئەڵێ بی دۆشە

زۆر گوتن قورئان خۆشە دیارە
قسە هەزارە دوویان بەکارە

پێی ناوێ ئیتر ئەم بەیت و باوە
مزگەوت ڕوخاوە میعرابی ماوە

کۆنە بەرگی خۆت پینە و پەڕۆ کەی
نەک تازەی خەڵک لە بەرە خۆ کەی

هەنگوینی خەڵکی کە دەس نەدا بۆت
قەناعەت بکە بە دۆشاوی خۆت

پشیلە دەمی بۆ دووگ نە دەچوو
دەیکوت پێم ناخورێ چەن سوێرە پەککوو

سەگ ئەگەر نەمرێ لە قەسابخانە
لێی زایە دەبێ ئەو عومرە جوانە

برا وا چاکە نەی کەیە لایی
برامان برایی کیسەمان جیایی

سەر و ماڵ لە تۆم درێخی نی یە
بزن لە سەت تمەن هیچ کەمی نییە

پیاو ئەگەر لە ژن لە بەهانە بێ
کارە کانیشی عاقڵانەبێ

پێی دەڵێ ئەگەر ئارد دادە بێژی
خۆت بۆ بادەدەی تۆ مەگەر گێژی

کاکە زۆر بۆلای خۆتی مەتاشە
نە شیش بسوتێ نە کەباب باشە

ناتەواوی هۆی قڕە و جەنجاڵە
بەڵام سفرەی پڕ ئاشتی ماڵە

لێم ڕوونە کە تۆش نەبی بەیارم
بە یاری خودا دەسازێ کارم

کە وتیان خاسە زوهەڵ مەماسە
بە خاسە خاسە گو مەکە کاسە

کوڕ کوڕ بێ چاوی لە میرات نییە
کوڕێ کور نەبێ ماڵی بۆ چییە؟

مار خۆشی نەهات لە سیری بێ عار
لە بەر کونەکەی شین دەبوو بە بار

بێگانە وەکو بوت بی پەرستی
ئاخری و عاقیبەت دێنی نشەستی

بیستومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن
فەقیری خۆشە قووتیی نا خۆشن

کێ دێتە ماڵت ڕانەخەی قاڵی
ئەگەر بە ماڵی بە مام و خاڵی

مەنازە بە بوون مەگری بۆ نەبوون
هیچی تا سەر نین نە بوون نە نەبوون

ئەم قسە گەلێ بە سوود و کەڵکە
پیاوی خۆش حیساب شەریکی خەڵکە

ئەو کەسەی ڕاستە و حسابی پاکە
لە حیساب کێشان بێ ترس و باکە

لە چاکەی کەمی زاڵم مەتۆرە
مویەک لە بەراز بێتەوە زرە

ناشوکری مەکە بەم بەشە کاکە
لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە

لە هەوراز و لێژ قەت مەڵێ کوتن
لە بەر با هەرگیز مەکێشە تووتن

بە زاوا بەندی هەتاکو مردن
نەکەی بچێ سەر ماڵە بابی ژن

جێگات نە لێژە نە خوار و خێچە
هەر خەوت نایە بیانوت کیچە

خۆت لێ نەگۆڕێ گەر بویتە گەورە
مەشهورە دنیا بە پێچ و دەورە

پیاو کارێک بکا کە پێی بوەستێ
دوو شووتی هەڵناگیرێ بە دەستێ

تێر نابێ چاوی تەماع لە دنیا
کۆڵێک هەڵگرە نەپسێی لە بنیا

بیکە ئاڵقەی گوێ ئەم پەندە جوانە
هی پیرە مێردە قەدری بزانە

تەماع سوێراوە وەک ئاو دەنوێنێ
تا بیخۆیەوە تونیەتی دێنێ

تەشوێ بی ناوت نابەن بە باشی
چونکە هەر بۆلای خۆتی ئەتاشی

ڕەندە بی هەموو ڕەنجت بەبایە
لە هەشتی مشتی بۆ لای تۆ نایە

ئاکارت وەکو مشار بێ باشە
هەم بۆلای خۆتە هەم بۆ ئەولاشە

تاقە کراسێ بدڕی بە پیسی
هەزار بە پاکی بدڕە هەر پیسی

گەر بە درۆزن نێو بانگت ڕۆیی
بێ نرخی لە لای بێگانە و خۆیی

بە و کەسە دەکرێ بڕواو متمانە
پابەندی وەفاو عەهد و پەیمانە

کەسێ ڕاست نەبێ قەول و بڕیاری
بیخاتە پشت گوێ شەرت و قەراری

گەورەش بێ لە ناو کۆمەڵ بچوکە
وەک پوڵی قەڵب سووک و چرووکە

سوور نەبی لەسەر وەعدە و بەڵێنی
گەنجی دونیات بێ پوشێک ناهێنی

بێ دابنیشین تاوێک دوو بە دوو
بێژنگێک دانێن لە بنی هەر دوو

دەڕوانینە یەک لە ڕوی تێبینی
ئەو تۆ دەبینم کە تۆ دمبینی

من چەندە بۆ تۆ دەکەم دیاری
تۆش هەر ئەوەندە لەمنەوە دیاری

هەتا خاوەن ماڵ دزی گرتە دەست
دز خاوەن ماڵی گرت و دەستی بەست

ئەوی لە پوشێک نە کۆڵێتەوە
لۆدە کای بەرن ناپرسێتەوە

بە و کەسە ئێژن جوامێر و ئازا
بە خشین لە دوژمن نەکا تەقازا

بەس لەمە زیاتر خۆت گێل و کەڕ کە
ئەو ماستە بێ موو نی یە باوەڕکە

خۆش باوەڕ نەبی بە و حەددە چاکە
ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا کاکە

ناپاک هەمیشە زیت و وشیارە
هەر دار هەڵێنی، سەگی دز دیارە

مامر قەڵە و بێ یان لەڕ و لاواز
ئەبچڕێ هەتا دەکا هێلکەی قاز

قەل ئەڵێن لاسایی کەوی کردەوە
ڕۆینەکەی خۆشی لە بیر بردەوە

بەڕەم هەیە چۆن قاڵی تۆ ڕاخەم
بەنکاڵەم لە بن چەکمەی تۆ ناخەم

خۆ بەزل زانین هی تازە کوڕە
گەوج و نەزانن لێیان ببورە

ئەم پەندە کۆنەم لێ بسەلمێنە
لە ماوەی ژینت دو کەس مەدوێنە

یەکێ بە سواری دێ ڕادەبوورێ
یەک پوڵ دەژمێرێ لە دەر یا ژورێ

زاڵم بێ بە پرد مەڕۆ بە سەریا
قەت بە دەمی سەگ پیس نابێ دەریا

مەوعیزە لەلای پیاوی عەقڵ کەم
بەیتی بلە یە و شانامەی ڕۆستەم

ئاو بە ئاوردا کراو کۆتا بوو
ئەو شەڕە هەر بۆ لێفەی مەلا بوو

قەت مەڵێ بوومان بێژە هەمانە
نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە

قەی ناکا لە کەر بشکەوی جارێ
شەرتە لە کورتان نەکەویە خوارێ

ئەو کەسەی دۆستی گیانی گیانیتە
هاوڕێی نەبونی و لێقەوماویتە

کەسێ چروکە و مستی قوچاوە
شێر بەگوێ بگرێ سوک و بەدناوە

پێستی ئادەمی بە سەر کشاوە
بەرگی نامەردی لە بەرکراوە

هاکا لەداخا بومە دێوانە
هەر کردەی منە و بردەی شەیتانە

مانە مردنی خۆش بیرەوەری
ژانە ژیانی سەدەقە سەری

خۆشە تەنافم بچێتە ملی
نەک بەخێوم کەن بەلارەملی

ناچێ بەهەڵە پیاوی وریا و ژیر
توڕە نابێ زوو هەڵناچێ وەک شیر

ناڕاسی هەتا نەبینێ بەچاو
ئەگەر گوتت حەق ڕادەوەستێ ئاو

کێ باسی خەڵکی کرد بەلاتەوە
بۆ ئەوان قسەی تۆش ئەباتەوە

ئەم پەندە ڕاستە و جێگەی باوەڕە
دوزمان ئاور خۆشکەری شەڕە

پرس و ڕات نەبێ ئیشت لەپاشە
سەری بێ دەلاک نەتاشی باشە

کاری سەربەخۆ ناحەز دەنوێنێ
بەردی لە خۆوە سەران دەشکێنێ

دەڵێن هەرشتێک شێت بیخاتە بیر
دەرنایەتەوە بەسەد پیاوی ژیر

گێرە چۆن دەکرێ بە بزنی هەژار
گاجووتی دەوێ و پیاوی کۆنەکار

هێندێک شت نابێ زۆر بی پشکنی
تۆ کاڵەک خۆری یا بێستان ڕنی

چاکی بۆ هێنا بەخت و ئیقباڵی
تووتنی خۆش و ئاغای ناحاڵی

دڵی ناسوتێ باماڵی خاڵی
کوللەی بایز ئاغا و شەق لە کەنداڵی

تا عاقڵێ بیری کردەوە لە کار
شێت کاری خۆی دی بژی هەزار جار

بێ ئیزنی خاوەن بەخشین حەرامە
پیاوەتی لەسەر ئاوی حەمامە

منەت لەم و لە و مەکێشە دەم چەوت
پوڵ بدە و مەلا دەرکە لە مزگەوت

هەڵە چاو پۆشی لێ دەکرێ بەڵام
جارێک و دوو جار نەکو بەردەوام

شتی تەماع کار لە کڕین نایە
ئەسپێی بە ئەسپە کێچی بە گایە

خۆی لە بۆ ڕاوچی دەکوژێ تاژی
تا کەرێ نەبێ عاقڵێ ناژی

ئەمەش پەندێکە ڕوون وئاشکرا
برا مەکوژە بۆ دەستە برا

کەروێشک هەڵدێ لە ترسی گیانی
تاجی بۆ سەولە دەک بە سندانی

بە توند و تیژی کار نابێ مەیسەر
مار بە قسەی خۆش لە کون دێتەدەر

وتیان پشیلە گوت بە دەرمانە
دای پۆشی بە خۆڵ ئەو بێ ویژدانە

نەم دیوە لە ئاش گەرمتر کاسە
مەگەر لە ژێریا هەبێ نیوکاسە

لە زەوی بۆت بێ یا لە حەواوە
قەت دەستی کەرەم مەگێڕە دواوە

نەقڵە لە پیاوی شیرین گوفت و لفت
قازی مەراغەش دەخوا ماڵی مفت

وایان فەرمووە زانایانی زوو
زۆر درەنگ هەیە، باشترە لە زوو

کێ گورج و خێرا تەماحی تێر بوو
شەیتان پەلەی کرد چاوێکی کوێر بوو

ئەگەر شەڕ قونی لەدەرکت ناوە
بیکە خوا بەتۆ، یا بەوی داوە

دەست مەپارێزە لە ویشک و لە تەڕ
دەڵێن هەر یەکە، شەڕ و نیوە شەڕ

ڕێژنە بارانە یا ڕەشە بایە
هەر عومری بەفر بە بای فەنایە

ئەگەر ڕەمەزان یا شەشەکانە
تازە بەشی من ژەم و دوو نانە

وتیان بە وشتر بۆچی داماوی؟
مژدەبێ خوا کوڕی پێ داوی

وتی: کوڕ دیارە هێزی ئەژنۆمە
بەڵام، باری خۆم هەر لەسەر خۆمە

گۆشتی ڕانی خۆت بکەی بە کەباب
گەلێ باشترە لە منەتی قەساب

بە قسەی چەور و شیرین زمانی
تۆ هەڵ خەڵەتێی گەوج و نەزانی

هەڵە و لەبیرچون جارو بارێکە
دەڵێن هەر عەقڵەی لە خەسارێکە

دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵ بەکوڵ
بۆی هەڵ مەڕێژە خێرا کیسەی دڵ

تا ئەو نەسوتێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنە جەرگت لە تاوی

هاوڕێ گەلێکیان وەک ماری سڕن
ڕواڵەت دۆست و لە بنەوە بڕن

ئیمڕۆ لێدەدەن لافی دڵسۆزی
دەبنە دوژمنی باب کوشتەی سۆزی

بە کاکە کاکە هات بەلامەوە
بۆ بە سوججە مار دای وەپامەوە

گۆشتەزون دێنێ برینی خەنجەر
تەشەر زامی دڵ دەکا دیوە و دەر

زانیت کە دوژمن لێی هەڵگرتی قین
ژەهری دەرخوارد دە تێکەڵ بە هەنگوین

زۆر کوتن بایی نادا بە قسە
ئەو کەسە کەسە حەرفێکی بەسە

وا بووە هەزار بە تاقە مەردێ
بە زیوە، دەڵێن سەت قەل بە بەردێ

بۆ بابت ئەگەر بە سود و کەڵکی
قەت جنێو مەدە بە بابی خەڵکی

ئەم ماندو بون و ئەم خۆ کوتانە
بەربەرەکانێ لە گەڵ ژیانە

ژینی کەم لەگەڵ مافی سەربەستی
خۆشە نەوەک زۆر بژی بە پەستی

چ بە ئاشکرا چ بە نهێنی
دەی دوریەوە هەرچی داچێنی

چاکە و پیاوەتی قەت ناچێ لە ناو
ون نابێ ئەگەر بیخەیتە ناو ئاو

شوێنی مەکەوە بە هەوای پێشو
قوڵی ئەو قوڵی نەماوە هەی هو

ئەو کەسەی نانی بێ تۆ نەدەخوارد
ناتداتێ بچی بۆ لاوێچکێک ئارد

لە و دەورە کەمێ بیرکەوە نامە
گێرە لە هەولێر دەگەڕێ مامە

گەلێ بەنرخ و جوانە ئەم پەندە
بۆ ئەو کەسانەی لوتیان بڵەندە

کێ بەرزە فڕە و خۆ بە زل زانە
ڕۆژێک ئەی هاڕێ ئاشی زەمانە

هەتا نۆرەیان دەگا لەم ئاشە
شا وەبیر خۆیان بێننەوە باشە

ئەمە شتێکە بۆ هەمو کەس ڕون
بە مەیلی ئەو بو گەڕانی گەردون

خەڵکی ئێرانی کرد بوو بە بەندە
ئەو دێوەزمەی خو ناپەسەندە

ئاکامی چی بو چۆنی بەسەر هات
ڕەش و ڕەهەندە دەرچو لە وڵات

جێی لە چوارقوڕنەی دونیا پێ تەنگە
مام سامیش دەڵێ نامەوێ نەنگە

بزانە باران توند دێ بەرەو خوار
خۆی پێ هەژارە بێ فیرز و دەمار

دەکەوێتە دەم گیانداری بەحران
دەبێتە دوڕی قیمەتی و گران

شەونم لەسەر گوڵ دەدرەوشێ تاوێ
بەرز دەبێتەوە بەتینی تاوێ

فڕی سوار دەبێ کە چو بۆ حەوا
زوو لەناو دەچێ و دەبێ بە هەوا

با بێینەوە سەر پەندەکانی زوو
وایان فەرمووە سەردەمی پێشو

گورگێک بەسە بۆ قڕانی کۆزێک
ئابڕوی هۆزێک دەبا ڕەش بۆزێک

هەر قافڵەیەک پێشەنگی کەر بێ
بێ گومان دەبێ توشی زەرەر بێ

لە دەرکی کەست هێنابێ شەققە
دەرکت دەدرێتە بەر مست و لەققە

کەر لە کوێ کەتۆو لاقی خزاوە
سەیری کە کوندە لە کوێ دڕاوە

گەورەیی خەرجی پێویستە گیانە
ڕیشت بوو ئەشێ هەڵگری شانە

دروشمی پیاوان دیارە بەڕیشە
بەڵام پیاوەتی ڕیش نییە ئیشە

گەلێک جار لە بن ڕیش و عەباوە
فێڵ و تەڵەکە و پیلان و داوە

لای گەوهەر فرۆش گەوهەر گرانە
قەدری زێڕ لە لای زێرینگەرانە

بۆ گفتی شیرین دڵم لە کوڵە
ئێژن قسەی خۆش کوێستانی دڵە

ئەم قسەش گەلێ بەتام و بۆنە
دڵ ئاوێنەی دڵ فەرمودەی کۆنە

پیاوەتی خەڵکی بگرە بەرچاوت
دەنا بە سپڵە دەزڕێ ناوت

کەرەم کەمیش بێ زۆری بزانە
زیاد دەکا نیعمەت بە هۆی شوکرانە

نە ئاسن بە فو بۆت نەرم دەبێ
نە حەمام بە تڕ قەت گەرم دەبێ

بە هێزی لاوان بە تەجرەبەی پیر
بە تێکۆشان و خەباتی شێل گیر

بە تەگبیر و ڕای پیاوی ڕوناک بیر
گا جوتی هیوات دێتەوە بەر نیر

داوێنی غیرەت بە کەمەردا کە
نان هەتا نەی جوی قوت نادرێ کاکە

لە گەڵ دەستی گەل تەکانی دەرێ
بەڕەت لە قوڕاو دێنیتە دەرێ

وەک دەڵێن ماوەی کورتە تەنگانە
زوو بە دویدا دێ خۆشی و فەرعانە

زۆرم بیستووە شاگردی کۆڵی
هیچ فێر نەدەبو لە بەر کڵۆڵی

چون ماندو نەبو لە ئیش نەوەستا
ئێستاکە بۆتە باشترین وەستا

هەر تۆزێ لەسەر خۆبێ پشومان
لە قۆرە هەڵوا دەخۆین هەمومان

ناسپاس نەبی لە ماوەی ژینت
کەڵک وەردەگری لە دونیا و دینت

تۆ چۆنی بۆ من منیش هەر وامە
دنیا دەستەواو یا دەستەوامە

بە ئیمڕۆ و سبەی درۆ و تەفرەدان
قەولی هاوینم لێ مەخە زستان

بەد بەخت ئیشی ناڕێک و خوارە
مزگەوت دانێ قیبلەکەی خوارە

چون بەختی ڕەشە ئێسکی گرانە
خوێنی کەکرەیە دوانی ژانە

لە شانا قورسە دێزە و دزێوە
دوعاش بۆ خەڵکی بکا جنێوە

بەختەوەر چونکە بارەکەی بارە
ناحەزیش بدوێ، شیرین وتارە

هەرچی ئەو بیکا پەسەندی عامە
لە نێو کۆمەڵدا بە ئیحتیرامە

گەرچی حەق لە دڵ گران و سەختە
بدەن لەتەختە حیزیش بەبەختە

دوێ خەڵکت تۆقان ئەوڕۆ بتۆقە
مەشهورە دنیا مەندۆق مەندۆقە

دوێنێ تۆ ڕەحمت بە هیچ کەس نەکرد
خوا شوکر ئەوڕۆ بۆمان بویە پرد

چەکت بە نەفتم کڕی بۆ گیانم
هات نۆرەی گورزم دەردت دەزانم

دوژمن هەر بۆیە کاری سەردەگرێ
چون بە عارەبە کەروێشک دەگرێ

خوێنی شێرت کەم لە دەمار و ڕەگ
هەر فسۆسی وەک تاجی قوباد بەگ

لە وەختی ڕاودا نەبێ گوت نایە
چار چییە؟ خوێڕی پیشەی هەر وایە

شتی چاک دەبێ ڕەسەنی چاک بێ
لە ماینی قۆتر ئەسپی شێ نابێ

تاجی ڕەش کوژیش باوەڕم وایە
لە دێڵی فسۆس قەت بەدی نایە

ساتێ ناگرێ ئارام و قەرار
لە نێو کالاندا تیخی جەوهەردار

بە دو کەس دەکرێ خراپە و چاکە
چەپڵە بە دەسێک لێ نادرێ کاکە

بێ دەرپێ دو گەز جاوی دێتە خەو
زگ برسی پڵاو دەبینێ وەک ئەو

ئەو بۆنەی مەستی کردی وەک شەراب
کەر داغ کردن بو نەک کزەی کەباب

لە بەر مەینەت و دەرد و نەخۆشی
ناچێتە گەروم قەت ئاوی خۆشی

وایان فەرمووە قەدیمی دڵپاک
سوار هەتا نەگلێ نابێتە سوار چاک

تا نەخۆش نەبی نەچییە حەکیمی
نازانی قەدری ساغی و سەلیمی

تا نەهاتە گوێت تەقەی قەناسە
تی َنەگەیشتی دونیا چ باسە

وتم لامەدە لە ڕێبازی حەق
تانەتنا تەبەق بۆ نەتکوت سەدەق؟

کەی پاشی باران کەپەنک دابە؟
نوشدارو لە پاش مەرگی سۆهرابە

پاش ڕوتکردنەوە بێ خۆف و خەتەر
تەشتی زێڕ دانێ لەسەر تەپڵی سەر

لە بەردیان پرسی بۆچی واڕەقی
کوتی بەردم دی زۆر بە دڵ ڕەقی

شایی نەکراوە دەهۆڵ تەقەی دێ
بەن نەڕێسراوە جۆڵا شەقەی دێ

وتیان بەقرژاڵ بۆچی بە دو سەر
دەڕۆی؟ وتی:شۆخ لێی عەیبە مەگەر؟

شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە
بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە

هێندێ کەس ئازا و ڕژدن لە شەڕێ
هەتاکو لێیان وەڕاست دەگەڕێ

کاتێ شەڕەکە گەرم بو تەواو
ڕێگای هەڵاتن دەگرنە بەرچاو

دوژمن خەریکە کوێرایی دایە
دوو چاوی سەری پێمان هەڵنایە

دیسان خیشی کرد وێنەی بەرازی
کەر ماند و مردو خاوەن ناڕازی

نایەوێ لەگەڵ ئێمە بسازێ
نە دێتە پردێ نە دێتە بازێ

مەڕوانە خانو دەرک و دەر، وازە
دایکان ببینە و کیژان بخوازە

بە توند و تۆڵی و گورجی مەنازە
بۆ کچان بەختی دایکان جیازە

پێم ڕاناگیرێ ئەم ناز و بازە
ددان کە ئێشا عیلاجی گازە

نامەوێ بمرم لەبەر موحتاجی
گۆشتی کەروێشک و بۆ فسی تاجی

ناخۆم و هەرگیز نەی بینم یارەب
شیری وشتر و دیداری عارەب

بۆ سیرت بۆ بێ لە دەم لێو ئاڵان
نەک گوڵ وەرگری لە دەست خوێن تاڵان

هەر لە عەرشەوە هەتاکو قورش
کەس هەیە بە دۆی خۆی بڵێ ترش؟

سەر لەبەر نامەرد دامەنەوێنە
بۆ وڵات و گەل خوێنت بڕژێنە

بە زۆری بازوو بە هێزی شانان
خانی خانان بە یان تۆزی بانان

شوڵی شلک و تەڕ دادێتەوە زوو
دە چەمێتەوە چۆنی مەیلت بوو

کاتێ وشک بو چۆنی دادێنی
زۆری خەریک بی ڕەنگە بیشکێنی

نەمام کە تازە چەقابێ دیارە
بە هێزی کەسێک دەردێ دوبارە

بەڵام کە ڕیشەی داکوتا زەوی
بو بە دارێکی زل و مل قەوی

دەرنایەتەوە نەک بەشان و پیل
بە کەڵ و کۆتان تەنانەت بە فیل

ئەگەر برای پشت بو بە برازا
تازە دەرچو، کار لە کار ترازا

دەستە چەورەکەت لە من هەڵمەسو
بوک لەگەڵ تۆمە گوێت لێ بێ خەسو

دایک تاریفی کچی خۆی بکا
دۆم بێت و کەڵاش لە بۆ خۆی بکا

عەتر دەبێ خۆی بۆن بدا کاکە
نەک عەتتار بڵێ زۆر عەتری چاکە

یاران مەمدەنە بەر تیری لۆمە
من نێر بێ و مێ بێ هەر لە بۆ دۆ مە

سا بێ سکی خۆت مەدڕە لە داخا
کێ مرد و کێی تر ما لە وەجاخا

ئەک دڵە کوێر بی عومرت نەمێنێ
قاڵاو لە جێگەی بولبول دەخوێنێ

لە دونیا هەرچی گەندە و مەندەیە
بۆچی هەر بەشی خدری زیندەیە

لە جێگەی خۆی دا ئەمەش هەر پەندە
نامێنێتەوە گەندە لە مەندە

زاڵ گوتی: ڕۆستەم ڕۆڵەی زەمانە
قەت دوژمنی خۆت بەکەم مەزانە

مەڵێ با، چارم ناکا ئەو گولە
چکۆلە فێڵ و تەڵەکەی زلە

چاکە بەچاوا دراوە تورە
نەقڵی نێرگەکە و پیرە گا سورە

تەڵا لە مل کەر بکەی ماقوڵە
سەڵا لە و کەسەی بێ پارە و پولە

ئەوی لە لێفەی بابی نەتڕیوە
لوتی بەرز بو بە و زێڕ و زیوە

دیت سەگی سپی تفی لێ ڕۆکە
زەرەری زۆرە بۆ بارە لۆکە

چاکەی تۆم هەرگیز نابێ لە چاوا
نانی کۆماسی و پاسی جرتاوا

کەسێ خۆی لەلا گەورە و گرانە
نەچێتە پێستی خەڵکەوە جوانە

کەسێ ئاکاری پەسەند و چا بێ
حورمەتی خەڵکی دەبێ لەلابێ

عەیب و عاری خۆی بێنێتە بەرچاو
خەڵکی بەسوک و چروک نەبا ناو

ئەگەر نەشخوێنێ کەڵەبابە سور
ڕۆژ دەبێتەوە بڵاو دەکا نور

کەسێ وەجاغ کوێر سەر بنێتەوە
یەکجاری چرای دەکوژێتەوە

کوڕی باشی بێ خێری بەلاشە
بێکەسی دەڵێن بۆ خودا باشە

ڕێز نادا بە کەر درێژی مەودا
نابێتە یەستر بە چونی بەغدا

سەرمایەی ژیان ژن و ددانە
بە دەردت نەخۆن دونیا زیندانە

خەتای نەکردوم بە ملدا بێنی
شانەکەت لەسەر مندا دەشکێنی

مەشهورە دەڵێن خەڵکی دەکا ان
بلەی چارە ڕەش دەبەن بۆ دیوان

یەکجاری لێژبوو جێ بە هەتیوان
ماڵ بۆ خۆی نەبوو ڕێی تێکرد میوان

ماڵی مێرولە بە کەچکە ئاوێ
وێرانە بێنەوبەرەی پێ ناوێ

زۆری ناشوکری کرد و هەڵقڕا
وا مانگا مرد و ئیتر دۆ بڕا

ئاش هەر کار دەکا گەنم دادێنێ
چەقەنە سەری خۆی بۆ دەشکێنێ

ماڵی وا هەیە قاقڕ و کرێن
لێی دەس ناکەوێ بەردی سەرشکێن

چبکەم لەگەڵ تۆ بەختی خەواڵو
دەتکەمە تەنگە و دەبێوە پاڵو

تا کرژت دەکەم تۆ هەر خاوتری
هەر بۆیە ڕیسم بۆتەوە خوری

هیوام کوڕێ بو ئەویش لەبارچو
تازە کوڕی چی وەک بەفری پارچو

خۆت لێ ون نەبێهۆشت نەتاسێ
پیاو دۆست و دوژمن دەبێ بناسێ

نە خۆش باوەڕ بە، نە بێ باوەڕ بە
نەتێ هەڵقورتێ نەکوێر و کەڕ بە

لای ژیر و زانا هیچیان پەسەند نین
گوێ بۆ بیستنە و چاویش بۆ بینین

هاتەوە بیرم پەندێکی زەریف
ئەم چاوە کوێر بێ نابینێ حەریف

هەرچی تازەبێ پەسەندی خەڵکە
بەڵام هێندێ شت کۆن بێ بە کەڵکە

دۆست و دۆ، لەگەڵ شەراب و توتن
هێندێکیش دەڵێن کۆن بێ باشە ژن

ئەمەش فەرمودەی قەدیمیەکانە
قەدری قەدیمان زەریف بزانە

شەممە باشە بۆ هەمو کار و بار
بەڵام قەت بوکی تێدا مەکە سوار

شەممە و دوشەممە و سێ شەممە لیباس
مەبڕە زەرەرە بەتەجرەبەی خاس

ماڵ گەسک مەدە بە نوێژی شێوان
نەوەک ناکۆکی بخاتە نێوان

یا نوکی گەسک بدە لە ئاگر
تۆ لە پێشینان نازانی چاتر

مریشک خوێندی سەری ببڕە زوو
دەڵێن تێک دەدا بەینی ژن و شو

ئەگەر ناوەخت خوێندی کەڵەشێر
گۆشتەکەی دەخۆن یا دەیکەن بە خێر

کاتی خۆی نەبێ قاقا و پێکەنین
ئاکامی دەبێ بە گریان و شین

هەر پێکەنینێک دوایەکەی شینە
شیوەن باشترە لە و پێکەنینە

دەرزی لە قاچ و قولی خۆت ڕاکە
ئەوکاتە شوژن بە پێی منداکە

زستان بەسەر چو بەفر تواوە
ڕوو ڕەشی هەمو بۆ ڕەژی ماوە

ئەم پەندە سودی تا قیامەتە
زمان لێ گەڕێ سەر سەلامەتە

ئەم پەندە جوانەت لە بیر بمێنێ
تۆفان دەروێ کێ با دەچێنی

هەمو کەس دەکا بەم پەندە بڕوا
هەچی با هێنای هەر بەبا ئەڕوا

مەیهاوێ سەر من هەرچی خەتایە
دەستێک بە تەنیا تەقەی لێ نایە

کێ بێتو نەکا بەرگری لە خۆی؟
بەڵام کەس خەتا ناگرێتە ئەستۆی

گەلێک تێک هەڵچون جێی هومێد نینە
شەڕی کۆنە قین گەرم و بە تینە

خەیاڵ خەزێنەی بەکەس نەداوە
زێڕ بۆ دینەوە خەیاڵ پڵاوە

ئەمەش کەڵکی زۆر بۆ گوێ دێرانە
کێ لەسەر سەبرە لەسەر خێرانە

کەری دێز دەکا حەز لە تۆپینێ
تاکو خاوەنی زەرەر ببینێ

بیری هەر لەلای هەل و هەڵمەتە
چوزانێ گورگ مەڕ بە قیمەتە؟

تاکو بز شیردا و بەشی داپیر دا
ئەو کلکە قوڵەی ڕێوی فەقیر دا

قیل سپی دەبێ بێ درۆی فەرزی
کلکی وشتریش دەگاتە عەرزی

تاگورگ دەکا تۆبەی وەک نەسوح
سەبری ئەیوبی دەوێ و عومری نوح

ئەم نەقڵە دڵی پیاو دەکاتە بەرد
قەل بە قەل دەڵێ: ڕوت ڕەش بێ نامەرد

ئەو کەسەی دەبو نە دۆڕێ دۆڕا
بۆ ئاسنی سارد دەکوتێ لە خۆڕا

نسیحەت ناچێ بە مێشکی کەردا
کێ دیویە بزمار بڕوا بە بەردا

حاملانی کەسێ خولقابێ ناحەز
هەر وەکو گوێزە بیدەی لە گومبەز

بە و هەڕو و گیفە کوا دڵم خۆشە
پێشت پۆڵا بێ پاشت کڵۆشە

بەسمان بەسەردا لێدە گیز و فیز
پێوەدان خۆشە نەوەک ویزە ویز

لاوی کورد لە خۆی بەستێ فیشەکدان
شای ئێران قبوڵ ناکا بە سەپان

دەڵێن نابارێ لە هەمو هەوران
دڵنیاش مەبە لە سوڕی دەوران

ئەمەش نەقڵێکی لە مێژ و کۆنە
پاداران بگرە، بێ پا ئی خۆنە

ئەوەی تۆ قینت لێ بو خرا گڵ
دەجا چنگێ ڕۆن هەڵسو لە سەردڵ

لە ترس و خۆفی ماری بەد کردار
لە پەنا ئاور خۆم داوە حەشار

خۆشیم نەدیوە لەم ڕۆژگارە
وەتی هەم ئیمساڵ خۆزگەم بەپارە

دەستی تەماحت هێندە پان مەکە
خاوەنی کەرەم پەشیمان مەکە

ئەم نەقڵەیان زوو کردبو شعار
بە قونی موفلیس ڕیشی تماحکار

کچ شوکا دایک دەماخی سازە
کوڕیش ژن بێنێ کز و بێوازە

خەڵک لەدەست تۆ دەمێکە یاسە
قڵپ ئەبێتەوە کە پڕ بو کاسە

پێم سەیرە تۆ زۆر بە خۆت دەنازی
نە سەری سیری نە قونجکی پیازی

نە هێندە تاڵ بە تف بتخاتە دەر
نەوا شیرن بە قوتت دەن یەکسەر

زۆر کوتن چی یە ڕیس و گوریسە
تا یەکێک دەڵێی دوان ببیسە

پیاو ماڵی دەوێ ژنان زێڕ و زیو
بزن خەمی گیان قەساب خەمی پیو

ئەوەی لێی دەدا لافی قەیسەری
کونی مشکی لێ بۆتە قەیسەری

هەر لە کۆنەوە وا هات و وا چو
گوڵ چن دڕویان بەدەستی دا چو

کێ کۆی کردەوە بە زەحمەت و ڕەنج
کێ بەختەوەر بو بە گەنجی بێ ڕەنج

شۆڕی کاوە بۆ فەرەیدون بو
کاری خاتون و ناوی مەیمون بو

کوێخای لێ کەوتو مێی دەرەبەگە
گورگ کەپیر بو مەخسەرەی سەگە

ژوشک بە فەرخەی خۆی دەڵێ ڕۆڵە
بێچوی کێ بە قەت تۆ نەرم و نۆڵە

لە بەر دڵی من نە قاقوم نە قو
نەرم و شل نینە بە سەت یەکی تو

لای باوەڕ نەکەر خۆت ماندو مەکە
تەقەی بۆ بێنە لە بنی کولەکە

ئەگەر نات خورێ تۆ بنی ڕانی
چیتە لە ماندو نەبی شوانی

ژن ئەگەر ناوی سوکی دوا خستی
خێرا سێ بەردە بنێ لە مستی

پیاو ئەگەر هاوڕێ نە بوو هاوبیری
دەڵێن سێ بەردە و ماڵی فەقیری

عەیبی یەک کوتن لە عەقڵ دورە
دیارە وەک تفی سەر بەرەو ژورە

لە چاوی خۆتا نابینی گاسن
شوژن دەبینی لە نێو چاوی من

دەزانی ئەوی بە بیر و ژیرە
خەتی خوار لە بن سەری گاپیرە

خوای تەعالا قەت کار بێ جێ ناکا
تاکێو نەبینێ بەفری تێ ناکا

کەسێ لە مەیدان گۆ دەباتەوە
کاتی ڕق هەستان قین بخواتەوە

پیاوەتی و ئیشی مەردانە کردن
لە بەخشین دایە نەک تۆڵە سەندن

چۆن بە دەرد دەخوا چارەی دەردی کە
شیف و وەردی کە لە سەر بەردی کە

کەچەڵ دەرمان کەر بوایە بێ گومان
لە پێشا سەری خۆی دەکرد دەرمان

ئەگەر لێ گەڕێ شۆفاری بەدفەر
ئاو دەخواتەوە گورگ لەگەڵ مەڕ

کەنگێ درۆزن جێگەی بڕوایە
تەنانەت ئەڵێن دوژمنی خوایە

درۆزن شتی لە بیر نامێنێ
حافیزەی کەمە زوو دادەمێنێ

وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟
وتی: کلکی خۆم، باوەڕم پێ یە

بەیتی ڕۆستەمیان سەر لەبەر شەوێ
خوێندەوە یەکێ هاتە جواب لەوێ

کاکە گیان مەڵێن قسەت بێ جێ بو
نەمزانی ڕۆستەم نێر بو یان مێ بو

ئەڵێن: حاڵی بون لەنان و پڵاو
تامی خۆشترە، بەبێ چاوو ڕاو

دوعبای وا هەیە دەخورێ گۆشتەکەی
دەعباشە دەبێ گۆشتی دەرخوارددەی

پێم خۆشە لاشەم لە دوم بکێشم
بەڵام منەتی ناکەس نەکێشم

هەر بە منداڵی شێرە کوڕ دیارە
لاوێچ نموونەی بار و خەڵوارە

ئەوی قەرزی کرد بە تەمای داهات
هیوای پێ نەبێ تایەکی داهات

هەوەڵ جێگای ڕمب وەبەر چاو بێنە
بە دڵنیایی ڕمب بچەقێنە

چکۆلە ترین کردەوەی عیسان
لە سەت قسەی زل باشترە دیسان

ئەستەمێک نییە کە ئاسان نەبێ
پیاو ئەو پیاوەیە هەراسان نەبێ

بیستومە دەڵێن مار هەتاکو مار
نەخوا نابێتە هەژدیهای زۆردار

حەز دەکەی نەچییە ژێر زنجیر و کۆت
دامەزرێ لەسەر پەت و سینگی خۆت

کێ ڕازی نەبێ بە بەخت و بەشی
تەمەن سەردەبا بە چارە ڕەشی

ژن دەڵێ نانی ویشکم دەست کەوێ
خۆشە نەک پڵاو لە پەنای هەوێ

پاشایەتیە ماڵی بەتەنێ
کیتەڵەی تەنێ بەهەشتی بەنێ

قازانی مێردان بە حەوت ساڵ جارێ
دێتە کوڵ بەڵام دەرژێ بە جارێ

مشتەی هەمانە و داسی ڕەمانە
زۆر باوە لە ناو دۆستی زەمانە

بۆیە حازر بوم من لەم ژیانە
ڕێوی لە حاستم شێری ژیانە

خراپت بۆ خۆت دانەنا کاکە
خوداش و خورماش تەگبیری چاکە

ئازا کوڵی دڵ دەڕێژێ بە قین
بێ دەسەڵاتیش بە گریان و شین

بەینێکە بڕوات بەکەس نەماوە
نێرە بیدۆشە لە تۆ ڕوی داوە

ناندێن کون مەکە لێت خواردبێ نان
چێژەت لە خوێ کرد مەشکێنە خوێ دان

هەرچی نەبوبێ نەیان فەرمووە
بیری دواییت، بێ ئەوی چو چووە

وریا بە نامە تا نەختێ زووە
تا زۆڵە چەرم ئاو نەیبردووە

من لە خەڵکم بیست تۆش ببیە لێم
جام دەڵێ بشکێم بەڵام نەزرنگێم

لە دوی وێڵ مەبە تازە بێ سودە
باز لە بەرەگە دەرچو بێهودە

قسە بێ کەڵکە درێژ و زۆر بێ
کەم و دڵگیر بێ نە زۆر بێ و بۆر بێ

زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە
زوتر قەرەبوی بۆ دەکرێتەوە

دەرفەتە هەرچی دەست بەجێ کریا
خۆزگە بە و خوێنە شە و دێ بەسەریا

برین تا گەرمە گورج و بێ ترسە
کە ساردەوە بو بە ژان و قورسە

سووتاوی لە سوێی خاڵی گەردەنی
هێندە تامەزرۆی بەدۆش دەژەنی

ڕوبینی و ڕیا بۆ بەر حزورە
چاو حەیا لە چاو دەکا مەشهورە

سەر لە زیاد نابێ بە کلکە سوتە
وەڵامی دەدرێ بە توتە توتە

خاڵەگیان بۆیە پێت دەڵێم خاڵە
چۆلەکە بگری بۆ ئەو منداڵە

نا بوتی دەستی پەڵپ و بیانوم
لە ساجی عەلی ناوم کەبانەوم

تاسەم لێت نەشکا ناردی بە دوتا
بۆ نانی بەسەر سێڵەوە سوتا؟

هاوین چو دڕا لێفەی فەقیری
چەند تاڵە ژینی فەقیری و پیری

ژن تۆسنیش بن لە فەقیریانە
تۆران و زیز بون شیر و تیر یانە

پیاو چەقۆیە ژن بۆتە هەسانی
توند و تیژیەکا بەهۆی زمانی

ڕق هەیە چەند ماڵ ئاوادان دەکا
ڕقی واش هەیە ماڵ وێران دەکا

هێدی بە تا خوێن دەبزوێ لە ڕەگ
قەدیمی دەڵێن شەڕهاتوە بۆ سەگ

شەڕ ئیرادە بە و سەر و سمێڵەوە
توشیش بوی ڕێگای ئاشتی بێڵەوە

زۆر دەرهەڵمەبە هۆش مەتارێنە
چاوت سور نەبێ کەف مەچارێنە

کاکی خۆم دونیا زۆری پێ دەوێ
ڕۆژێکی وادێ چاو وەچاو کەوێ

وەک دەڵێن هەر کێو وە کێو ناکەوێ
ئادمی حەوجەی وەیەکتر ئەوێ

مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ
جێگا خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ

بە پیری فێربی خواردنی پڵاو
لە باتی زاری دەست دەبەی بۆ چاو

دەڵێن ئادەمی تەیری بێ باڵە
لە چۆڵ و چیا وێڵ و عەوداڵە

گا لە پێ دەشتە گا لە دەم یاڵە
ڕۆژێ دور وڵات ڕۆژێ لە ماڵە

دوشت هەن باشن هەم هۆی نەمانن
ئاگر و ئاورن وابێ ئامانن

کەسێ تاوس و توتی خۆش دەوێ
ڕێی هیندوستانی دەبێ بەر کەوێ

کێ شۆری کەعبە لە سەری دابێ
دەربەستی چەقڵی موغیلان نابێ

باب دەسهەڵاتی دا بەعەولادی
دەبێ بچێژێ دەردی بێ مرادی

کێ لە زۆر زانی بابای عەیارە
نێو بانگی لە گشت دێهات و شارە

کێ بە قەت هەمو کەس قین ئەستورە
کێ لە خوێن ڕشتن ئازا و جەسورە

کێ ڕۆژی دەعوا مەردی مەیدانە
سوار چاک و ڕەشید شێری دەورانە

کێ ترس و باکی نییە لە دوژمن
پێی بانادرێ هەرگیز بەنی ژن

پێت درێژمەکە زیاد لە ئەندازە
سەرەڕۆ مەبە ئیزن بخوازە

بە کەڵەزەری بۆت ناچێتە سەر
دنیا بەپوشی نەگیراوە سەر

لە چاو نەزێری واز بێنی چاکە
بە و گەز و ڕبەت نادەنێ کاکە

دوعات ئەوەبێ شیرین تاڵ نەبێ
قەت ناتەبایت لە نێو ماڵ نەبێ

ژن بە پیاوی کوت تۆ هیچ مەکڕە
ئیتر دەبێتە چەپەرە شڕە

بێ وەفا زۆرن لە ژن و پیاوا
چاکەی پیاوەتی دەدەن بە ئاوا

بێ بەقاو سپڵەن هەر وەک پشیلان
سێبەریان عەینی تودرک و شیلان

بێ هەنار و بەی کەی دێنێتە بەر؟
شەختە نابێتە شنەی بای سەحەر

مارێک بەخێوکەی بە قەند و شیری
خزمەتی بکەی تاکاتی پیری

چاکە لەگەڵ ئەو بکەی بەردەوام
بە دەوریدا بێی وەک بەندە و غوڵام

ڕۆژێک لە قاچ و قولت دەهاڵێ
پرزەت لێ دەبڕێ دەتخاتە چاڵی

وایە ئاکامی دۆستایەتی مار
بە وتەی مەشهور شەرعی مار بەدار

شێر دەڵێن ناخوا جێ دەمی ڕێوی
ئەگەر لەبرسا بمرێ لە کێوی

هەڵۆ ناچێتە هێلانەی قاڵاو
گەر هەڵپڕوکێ لەبەر سورە تاو

ماڵ چونکە هەراو هوریای کەم بووە
هەر دەڵێی ئاشە و ئاوی کەوتووە

دەڵێن: خاڵە گیان گونت بەچەندە؟
دەڵی بەسەنگ و تەرازو بەندە

گەر بۆتۆ هەبێ لەچک بەسەرێ
بۆ منیش دەبێ کڵاو لە سەرێ

چون قوڵە فیتنە ئاوری بن کایە
ناکۆکی وا زوو کۆتایی نایە

دەڵێن سەگێک چو ئاشی لێستەوە
یەکێکی تر چو پاشی لێستەوە

قەت پیاوی توڕە نەدوێنی چاکە
بەڕو لە دەمیا تەقیوە کاکە

ئەوی لە هیچ کوێ بۆت زەوت نابێ
ڕەنگە ئاڵەتی لە قنگ کرابێ

هێند بەپەلەیە بوکی ڕازاوە
هەر دەڵێی ئەسپی بۆ زین کراوە

چۆن توشی خەم و مەینەت و داخ نی
عیسا گرتوتی و موسا تێی ئاخنی

چاو چنۆک ئاوا قولمان لێ هەڵکا
خۆز گە بە کفن دزی هەوەڵ کا

هەر لە خۆم نەدەن بدەن لە هاوڕێ
پێم لە جەواڵی کاو گزرە دەدرێ

هاوسێ ماڵێکمان هەبو بێ مناڵ
لە کوچە و کۆڵان کە دەیدی مناڵ

وا لە باوەشی خۆی دەگرت هەتیو
دەتگوت بوویەتی بە دوو نوقڵ و نیو

خەمی براکەم پشتی کردم کۆم
بێ سەر و شوێن چو وەک بەردی بن گۆم

گەمیەت غەرق بو وا دژ داماوی؟
یا پیرێژنی دۆ لێ ڕژاوی؟

ڕەش کوژە ئەوی تۆ پێت فسۆسە
بۆ لێت کردومە ڕاوی سی کوسە

ویستم لەگەڵ تۆ نێوم نەزڕێ
تازە پاش تڕێ با خەمشەی دڕێ

کابە کەچ نابێ ئیمان نابێ کز
جار و بار بکەن قسەیەک بۆ دز

خانو یەکێکە کەبانو نۆیە
بۆیە تۆز و خۆڵ هەتا ئەژنۆیە

هەرکەسێ زانا و ئەهلی نەزەر بێ
پێی سەیرە بێستان بێ سەرە خەر بێ

ئەم پەندە جوانەش بە گوێ بسپێرە
سەگ و مزگەوت؟ وشتر و گێرە؟

سەگ شاڵاو بێنێ و ئازار بدا لەش
هیچ فەرقی نییە سپی بێ یاڕەش

ساواک و مەیت بۆ حاڵی میللەت
تەرسە قولێکن کراونە دوو لەت

هەر یەکەی بۆ خێو بارە بەرێکن
یانی دوو جاشن لە ماکەرێکن

ئەو کەسەی پیرە و ژنی نەختێک جوان
لەکار و کاسبی سستە بێ گومان

هەرتاو نەتاوێ دەڕواو دێتەوە
ماڵ کاول دەڵێی جاو دەنێتەوە

مناڵ هەیە زۆر بەناز و بازە
لە گەڵ ئەویشدا کز و لاوازە

چاو بە قوڵاچوو ڕومەت قوپیوە
دەڵێی جندۆکە پێی دا تسیوە

هەیشە گۆشتن و خشپیلانەیە
هەر دەڵێی گوربەی گیپەخانەیە

هەر تەکان بدەی لە جوابی سڵاو
دۆشاو بەگونت لە جێگەی بێ ئاو

دار هەر دو سەری پیسە داماوی
جا، وەی لە قونێ وەی لە دۆشاوی

بۆ مەرگی ئازیز بەرۆک دادڕە
بەڵام چادەبێ گڵ مەیل بڕە

چا جوتن ئەو دو ئێسک گرانە
ئەو دۆیە باشە بۆ ئەو دۆدانە

خوا کارەکانی سەرسورهێنەرە
تەختە تاش نییە تەختە ڕێکخەرە

پەکی کەس ناخا لەم دنیا پانە
بۆ داعبای کوێریش دەکا هێلانە

تا لێت دادەخا دەرکێک بە حیکمەت
بۆت دەکاتەوە چەند دەرکی ڕەحمەت

سەگ قاچی گرتی تێی هەڵسو نەجیس
قەدیمی دەڵێن پیس دەچێت بە پیس

حەیفە پیاو شتی چاک بدا لە کیس
پیس کر دەگەڕێ لە شوێن شتی پیس

مەشهورە زستان ڕۆژێکی مابێ
کاری خۆی دەکا ماڵی خرا بێ

ئەگەر هەڵی کرد سۆزەی زریانی
نە چۆڵ دەپرسێ نە ئاوەدانی

واتە کچ کاتێ مەیلی بو لە شو
ناپرسێ تەرەف هەنگوینە یان گوو

شوڵێک بەتەنیا تۆ دەی شکێنی
دو و سێش بن ڕەنگە زەدەی پێ بێنی

بەڵام کە بو بە حەوت و هەشت و نۆ
ناشکێ بە حەوتی وەکو من و تۆ

وتەی پێشینان بە دڵ بسپێرە
سەفەری زستان خۆی لێ ببوێرە

نەکرا ببوری تۆ لە و سەفەرە
هاوڕێی شارەزا لەگەڵ خۆت بەرە

سبەی ڕێ کەوە هەتا نیوەڕۆ
لە کوێ مایەوە دەرت کەن مەڕۆ

زستان ڕوخۆش بو پێی هەڵمەخوێنە
سەر وەشێن نەبێ کلک وەشێنە

ئەگەر درۆ بێ بە ئەستۆم وەباڵ
هەرچی لە مشکە دەدڕێ جەواڵ

هەرچی بۆگەن کا عیلاجی خوێیە
خوێ بۆگەن بکا پەنا بۆ کوێ یە؟

ناشوکری نەبێ گوریس بەیەک لا
ناگا، نەخوازە بیکەی بە دوو لا

چون کۆشکی هیوات بناغەی بۆشە
پێشت پۆڵابێ پاشت کڵۆشە

سەرت بگاتە تەختی پاشایی
ژێرت مەفرەقە بێ نرخ و بایی

مەڕوانە خاڵەن تۆشە و قڕانی
لە سەر دڵان بی لەبەر دڵانی

هەرچەن بە بیر و ژیر و چا ناسی
تالێت نەقەومێ خەڵک ناناسی

ئەم پەندە باوە لە دێهات و شار
دنیا یا زۆردار دەیخوا یا بێعار

هاتەوە بیرم پەندێکی ساکار
قسە کەوتە زار دەکەوێتە شار

خواوەند لە چارەی کوردی وا نووسی
سەردانێ لەسەر کوردە ناموسی

بەکەم قایل بە تا زۆرت دەبێ
هەشت بێ لە مشت بێ نەک نۆ بێ نەبێ

دیارە ئەوانەی تەسەل و تێرن
گوێز لە هەمبانەی خۆیان دەبژێرن

کوا تازە پێک دێ وەسڵی ئەو یارە
ئاخری عومرە و ئەوەڵی کارە

هەر سینفێ لەگەڵ سینفی خۆی کۆکە
دیارە هاواڵی گوڵان خدرۆکە

هەر وەک سیر و مار ڕێک ناکەون باش
کەنگر و قوماش نابن بە یۆڵداش

وەک شای بێ جوققەی لەسەر تەختی خۆت
ئەگەر هەڵنەدەی شەق لەبەرختی خۆت

دەستت نە لەرزێ بەختی کە، پارەت
دۆشاو کەزۆر بوو پێی دەگرن تارەت

خوری خۆی دەدات بە نیوەڕێسی
هی خەڵکی دێنێ بە تەشی ڕێسی

چاو لە چاو شەرم دەکاو مست لە مست
دەگەڕێتەوە بەبێ هەست و خوست

کابرایەک ڕێیان نەدا لە و دێیە
دەی پرسی ماڵی کوێخا لە کوێیە؟

ئەو شۆڕە لاوەی شێر دەتەزێنێ
لە داوی عیشقا مو ناپسێنێ

زەرد هەڵگەڕاوە لەتاو کەنیشکێ
نە دەزو بپسێ نە دەرزی بشکێ

شاعیر کەزانی قافیە تەنگە
دێتەوە بیری هەرچی جەفەنگە

کۆزی کارەگەل ببینە ئەو جار
قە پوچک داگرە لە ماستی توێ دار


کەم دەکا نرخی قاڵی کەمێ دەڵب
هەر بۆ خاوەنی باشە ماڵی قەڵب

هە و هەوی سواران هیچیان پێ نەکرا
بە شڵپە شڵپی پیرێژن چ کرا؟

بە دەردێکەوە ئەمساڵ دوچارم
ڕۆژێ لە دارم ڕۆژێ لە سوارم

ژینی بێ خەتەر پاشایەتیە
سەروەت لەش ساغی و هێمنایەتیە

ئەمەش فەرمودەی فەخری عالەمە
مەزنترینی نەسلی عالەمە

فەقیر کە دیار بێ کەسی یار نییە
کەس لێی ناپرسێ کاتێ دیار نییە

لە حاست پیاوەتی بەندە و غوڵامم
چاکەت بۆم نەبێ بەرزە مقامم

دوژمنی دوژمن بە دۆست بزانە
دۆستی دوژمنت بۆ تێهەڵدانە

کێ بۆ خۆی بژی لە عەقڵ زویرە
ئەو کەسە ژیرە خەڵکی لەبیرە

کێ دڵ ئاوایە و هیممەت بڵندە
ماڵیشی کەم بێ زۆر دەوڵەمەندە

کەسێ لە خێر و چاکە بێزارە
شای مەملەکەت بێ ڕوت و نەدارە

پشتت نینۆکی خۆت نەی خورێنێ
سەت نینۆکی تر خروی نامرێنێ

حەسود حەز دەکا هەتا بمێنی
نینۆکت نەبێ سەرت بخورێنی

کەوتونە گەمە و گز و فت لێمان
ئاسکی نەگیراو دەبەخشن پێمان

بە پێڵاو بدە لە تەوقی سەرمان
حاشا لە وەعدەی دوری سەر خەرمان

قەرزکوێر ئەگەر کەوشت بۆ باوێ
هەڵیگرەوە و بڕۆ کێشەی پێناوێ

قەرز کۆن دەبێ نافەوتێ بەڵام
یەخەی قەرزدار مەگرە بەردەوام

قەرز کۆن کردن هۆی نەداریە
دەست تەنگی مایەی شەرمەزاریە

کێ قەرزی خەڵک نەدا بەئانقەست
دەستی ئومێدی بە یەکجاری بەست

بەڵا لە و کەسەی قەرزی دوا خرا
دەرکی متمانەی لەسەر داخرا

بەسیانە جارێک بۆیان ڕێک کەوێ
بۆ زشتان شەوێ بۆ پیران تەوێ

گەلێ کەس کوشتەی یاری دڵخوازن
کچان بەمەیلی خۆیان دەخوازن

پێشینە دەڵێن بە خۆ مەنازن
ئەوی دڵخوازن هەر مارانگازن

هەند بە ڕواڵەت شۆخ و لەبارن
بەڵام دور کوژی نزیک خەسارن

هێندە بە پیز و فیزە ئەو لاوە
هەر دەڵێی دۆمە و خەڵات کراوە

زیاد لە ئەندازە خۆت مەپارێزە
نەخۆشە هەرکەس بە قیزو بێزە

کێ لە کسپ و کار بە بێزو بۆیە
بمرێ وەباڵ وە ئەستۆی خۆیە

ئێژن تەوەزەل چەشنی دۆڵپایە
قورسایی ژینی لە مل خەڵکایە

وەک قیلی کەوای سپی بێ وایە
یان خەرەنگەزی بن کلکی گایە

کەسێک شعوری لە چاوی دا بێ
نەزانە با لەسەد ئاوی دابێ

گوێبگرە پەندی هەموو کەس بیستو
ڕامەپەڕێنە قەت سەگی نووستو

کاکە زۆر بۆلای خۆتی مەتاشە
نەشیش بسوتێ نەکەباب باشە

بێتامە گەلێ شتی سپی و سۆڵ
هەر لە دور خۆشە ئاوازی دەهۆڵ

قسەی ئەو کەسە دیارە ناچەسپێ
لە گیرفانی دا هەڵپەڕێ ئەسپێ

ئەم پەندە گەلێک لەلام عەزیزە
خۆزگەم بە و باخە ورچی لێ زیزە

پێت خۆشە عەیبت قەت دەرنەکەوێ
عەیبی کەس مەڵێ تۆ لێرە و لەوێ

هەر سینفێ لەگەڵ سینفی خۆی کۆکە
دیارە هاواڵی گوڵان خدرۆکە

بۆیە خاوەن کار هەر دەڵێ زووکە
پێمەڕە بە دەست فاعلاوە سوکە

زانا ئەشێ هەر بۆی بدرکێنی
کەریش نە قیزەی تێ بوە ژێنی

لە ڕەسەنی چاک دەبێ شتی چاک
لە ماینی حدود یەکسمی چالاک

قۆزی بێ زەوات قاوە قاوێتی
ترخێنەی بێ تام شە و پڵاوێتی

ئەوی لە کۆڵان بۆرە بۆریەتی
زگی لە برسان قۆڕە قۆڕیەتی

لە کن ئاسنگەر کەسێ دانیشێ
بەرگی دەسوتێ یا سەری دێشێ

لە سەری مەڕۆ حەیات بانەبەم
با لێفە لەسەر هەتیو لانەبەم

کێ پەسەند ناکا قسەی وا بەجێ
دەست ئەگەر شکا خوار دێتەوە جێ

کەس پەنا نابا بۆ سێبەری کوند
ئەگەر جێی نەبێ لە شار و لە گوند

دوو ڕوو قسەیان بێ ئیعتیبارە
وەک نیسک نە بەر نە پشتی دیارە

لە دەستی کەرەم مەگرە بەهانە
کەمی هەندێک کەس بە زۆر بزانە

ئەگەر لالوت بی لەکەرەمی کەم
بێشک دەکەویە بەر لۆمە و لەقەم

مەشهورە هەرکەس بەکەم نەزانێ
پیاوەتی زۆریش بەکەم دەزانێ

دوعای پیاوانی ژیرو بەهەستە
ئەم دەستە موحتاج نەبێ بە و دەستە

بێ هێزی خەتای ڕۆن نەباتییە
کەم خواردن لەکەم دەستەڵاتییە

ئای خۆزگە شۆفار لاڵ و کەڕ بوایە
ئاو خواردنەوەی گورگ لەگەڵ مەڕ بوایە

لە زانایەکیان پرسێوە پێشو
زیندو لە دونیا زۆرە یا مردو

جوابی داون ئەو شیرن وتارە
مردو لە زیند و زۆرتر دیارە

چون بێجگە لەوەی تا ئێستە مردون
ئەوانەی مردوی ژینیشن، مردون

ئەو کاتە ماڵت کرا بە پێ خوست
گەورە ئاوی ڕشت بچوکە پێی تێ خست

بۆ ژۆ بوو ئەوەی خۆی لە پێناو نا
هی شاخی هاتوو هی باغی ڕاو نا

کەس بوو بەناکەس ناکەس بو بەکەس
قەدیم وەجاخان دەرچون بە عەبەس

چرای مەزڵومان کزو بێ نورە
ئاوی زاڵمان سەر بەرو ژورە

دایک کە بو بە باوەژن دیارە
باوکیش هەر ئەبێ بە باوە پیارە

چکۆلە ترین کردەوەی عیسان
لە سەت قسەی زل باشترە دیسان

کەسێ بە زۆری و بە کەشمە کەشی
عیلاقەی بکەن پیس نابێ لەشی

کێ عیشقی گەلی بەدڵ دا ناچێ
ئاوی ئامون و تونی بابا چێ

کەسێ دایکی خۆی ئەدا بەخەتەر
بە دایکی خەڵکی چۆن نابا زەفەر

دەڵێن پایزی سەروەشێن چاکە
گوایە زستانی خۆش دەبێ کاکە

سەفەرو سەودا دوو بەڵگەی چاکن
تاقی کەرەوەی پاک و ناپاکن

کێ گوێلکی خەڵک بۆ لای خۆی بێنێ
هەر گوێل هەوساری بەدەست دەمێنێ

لە هەوراز و لێژ قەت مەڵێ کوتن
لە بەر با هەرگیز مەکێشە تووتن

بە زاوا بەندی هەتا کو مردن
نەکەی بچێ سەر ماڵە بابی ژن

زستان بیەوێ خەڵک بکا قڕ
بە شە و سایەقە و بە ڕۆژ هەوری چڕ

پیاو مناڵی خۆی کەم ڕوی بداتێ
نەوەک بێ ئەوان هەڵنەکا ساتێ

تۆڵەیان لە بیر ناچێ دوو دڵ پڕ
نە مار کلکی خۆی نە باغەوان کوڕ

بنی هەمانە کونی تێدا بێ
بە جەواڵ تێی کە هێشتا پڕ نابێ

ئەڵێن هەر ژنێ مێرد بیکا سەنگین
عالەم هەڵدەستێ پێی نابێ نەنگین

بەڵام هەر ژنێ مێرد بیکا تڕۆ
بە هەمو عالەم ناکرێ پەڕۆ

پیاو ئەگەر شێرە یاخۆ پڵنگە
ژن دەرکی نەکا کەمتر لە پنگە

ژنی وا هەیە پیاو دەکا بەپەند
هەر ژنیشە پیاو دەکا سەر بڵەند

پەندی پێشینیان خۆراکی گیانە
مۆسیقای دڵە باغچەی ژیانە

پەندی پێشینیان یادگاریە
میراتی کۆنی کوردە واریە

پەندی پێشینیان گەلێک پیرۆزە
مایەی شانازی بۆ گەل و هۆزە

پەندی پێشینیان بەڵگەی خەباتە
دیاردەی مێژوی گەل و وڵاتە

بە بەردی دوژمن لێت بێتەوە پۆست
نایەشێ بە قەت گوڵی دەستی دۆست

ئەگەر باری کەر تفەنگ بێ پاکی
گورگ توشی بێ دەیخوا بە چاکی

وەهای فەرمووە ڕەسوڵی ئەکرەم
سڵاوی خوای لێ بێ هەمو دەم

مرۆ پیر دەبێ هێزی نامێنێ
دوو خسڵەتی ئەو جحێڵ دەمێنێ

یەکێ تەماحی بێ حەد و سنور
یەکێ ئارەزوی زۆر درێژو دوور

چاوت نابەستم خۆی بەر حزورە
گۆشتی سەر چەپەر وتەی مەشهورە

خۆ بەزل زانین هی تازە کوڕە
گەوج و نەزانن لێیان ببورە

لە ناو ئافرەتان ئەم پەندە باوە
لە گەلێ شوێن و جێگە وتراوە

ژن دەڵێن مەچۆ بن نیسێی بەردی
جێی ئومێد نییە وەک بەقای مێردی

ئاردی خۆم لێکرد کەپەکم دابێشت
گەلێکم تاڵی و سوێری دنیا چێشت

نە خەوتوم لەسەر ڕێگای ئەم و ئەو
تا خەونی ئاڵۆز ببینم بەشەو

زۆرم جەفا دی لە ڕێی دڵداری
بومە شوانەکەی حەق نادیاری

بۆیە کەسی خۆت پێت هەڵدەکاڵێ
ڕێوی دەرەوەی شێری لە ماڵێ

هەر ژنێ بەدەم پیاوا هەڵ شاخێ
ماڵی بۆ چۆڵکە ڕاکە بۆ شاخێ

بە قسەی ئە مو ئەو کەس هەڵنەتیزێ
ئاش لە میستن بێ ڕۆژێک دەمیزێ

هەتاکو کەللەم دەدرون لە جاوی
لە بیرم ناچێ دەردی بێ چاوی

دەتوانم ئازار نەدەم دڵی کەس
چی بکەم لە حەسود لە خۆشی توڕەس

بە شان و قۆڵت بیبەی بۆ کابە
پێی زیارەت کەی هەمو ئەسحابە

بە کۆڵ بیگێڕی ئەو حەق نەناسە
هەر هەمان ئاشە و هەر هەمان کاسە

جوابی پرسیاری دوژمن نازانم
دیارە نازانم ڕاحەتی گیانم

لە ساڵی 1344 تا 1354

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 21,683 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەهاباد
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,683 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 12-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.156 چرکە!