کورد يەک بەزمی دەزانێت ئەويش سێ پێ ييه
کەرکورکيەکان دەڵێن(کورد يەک نەزمی دەزانێت ئەويش چەپەييە) يەک نەزم زانين نەزانی بەدواوەيە چۆن دەبێت هەر تەنها نەزمێک بزانيت، واتە بە شتێکی بگريت تا پەلەواژی نەکەيتەوە وازی لێ ناهێنيت، هەولێرييەکان زۆرتر سێ پێيان کردووە لە ڕەشبەڵک و ئاهەنگێڕاندا ئەگەر ڕێک بکەوتايە بۆ ئاهەنگی کەرکووکيان بچن ئەوا بەديار شاييەکەوە دەستەپاچە ئەوەستان چونکە نەزمی چەپەييان نەزانيووە خۆم يەکێک بووم لەوانەی توشی ئەم حاڵەتە بووم، هەڵبەتە يەک نەزم و بەزم زانين بەلايەنی نەرێنيەوە دەشکێتەوە بۆيە ئەگەر کەسێک تەنها لەسەر قسەی خۆی بوو و قسەی خەڵکيتری وەرنەگرت دەوترێت فلانە کەس تەنها يەک بەزمی دەزانێت ئەويش سێ پێييە يان کورد يەک نەزمی دەزانێ ئەويش چەپەييە.