فەرهاد مستەفا
باوکم کتێبەکەی داخستەوە، کتێبێکی دیکەی لە چەکمەجەی مێزەکەی تەنیشتیەوە دەر هێنا، وا بزانم لە بەرگەکەی نووسرابوو بیرەوەرییەکانم ناوی نووسەرەکەیم نەبینی، ڕەنگە نەمویستبێت ناوی نووسەرەکەی بزانم، سمکی کتێبەکەی بە دوو پەنجەی گرت و کەوتە ڕاوەشاندنی کتێبەکە، سەدان وشە، دەیان ڕستە دەڕژایە سەر زەوییەکە!